خوێندنی باڵای هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە ئەم کەسانە ئاگاداردەکاتەوە
وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، بەپێی سەرجەم داتاکانی وەزارەتەکە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە رێژەی هەژاری بە گشتی لە عێراق بۆ ٥٠٪ دابەزیوە و لە ساڵی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٤یشەوە بە رێژەی ١٠.٨٪ دابەزیوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وردەکارى دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، بڕیارەکە تەنها دەرچوانی ساڵی (٢٠٠٣) تاکو ئەمڕۆ دەگرێتەوە کە دانەمەزراون، پرۆسەکە تاوەکو ١٥ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا دەبوو لە ماوەی دوو هەفتەدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی ناوخۆ و نەوتیش رادەستی بەغدا بکات، بەڵام تا ئێستا داهاتی ناوخۆی مانگی شەش و نەوتیشی رادەستی بەغدا نەکردووە تا مووچەی مانگی شەش خەرجبکرێت.
لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق کە تورکیای گرتووەتەوە، کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیاوە قەدەغە بکات.
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا کردەوە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی، پێویستە چارەسەری کێشەکانی بەغدا و هەرێم لە چوارچێوەی دەستور و یاسادا بێت.
دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) دەڵێت، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندێکی سنووری مەخموور سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و نەتەقیەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەبارەت بە پرسی مووچەی مانگی شەش و حەوت، هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆببێتەوە.
دژی نەبوونی خزمەتگوزاری جارێکی تر دانیشتوانی خەباتی لە سنووری هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو سنوورەکەیانی پشتگوێ خستووە.
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی دەرەوەی هەرێم دەتوانن سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەنجومەنی راژەی عێراقی.
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٨.٨ پلەی رێختەر نیمچەدوورگەی کامچاتکای رووسیای هەژاند و چەندین وڵاتیش کە سنووریان بە زەریای هێمنەوەیە هۆشداریاندا لە ئەگەری روودانی تسۆنامی.
ئەمڕۆ ٤٢ ساڵ بەسەر ئەنفالکرانی بارزاندا تێدەپەڕێت، کاتێک لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە زێدی خۆیانەوە بەرەو خوارووی عێراق و دواجاریش بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان راگوێزران، لە ٣١ی تەمموزی ١٩٨٣دا بەبیانووی بردنیان بۆ کۆبوونەوەیەک لە شاری کەرکوک، لە بیابانەکانی نوگرە سەلمان و عەرعەر زیندەبەچاڵ کران.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٢ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە.
حكومەتی بەریتانیا بەنیازە لە دوو مانگی داهاتوودا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستیندا بنێت، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هەنگاوی پێویست بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی خەڵكی غەززە نەهێنێت، ناچارین دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێین.
وهزارهتی دارایی عێراق دەڵێت، داهاتی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ زیاتر لە ٤٦ تریلیۆن دینار بووە و زیاتر لە دوو تریلیۆنی زیاتر بووە لە خەرجییەکان.
پرسی مووچەی هەرێم گەیشتە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، لە ١٠ ساڵی رابردوودا ٦٠ مووچەى مووچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی دابەشنەکراوە.
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانى تورکیا دەڵێت، پێویستە لە رێککەوتنی نوێی عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت مەرجی بەکارهێنانی تەواوی بۆریە نەوتییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تێدا بێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور و لە رێگەی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە چارەسەربکرێت.
دەستەی دەستپاکیی عێراق بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی راگەیاند.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان گەرەنتی بکرێت و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و وەک قەوارەیەکی دەستووریی و فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکرێت.
گرفتی کەمئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێ بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا. ئەمڕۆ لەلایەن تیمی نەوەی نوێوە، ئاو بەسەر دانیشتوانی چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی، لە سبەینێوە هەردوو شەقامی لاوەكی بازنەیی مەلیك مەحمود، بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو بەرزەپردی خاڵە شیهاب، بەربەست دەكرێت.
بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێم ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا حکومەتی ماوەبەسەرچوو نە داهاتی ناوخۆ و نە نەوتی رادەست نەکردووە، بەغداش هێشتا چاوەڕوانە.
كارەبای هەرێم دەڵێت، هەر كەسێك كارەبا بە نایاسایی رابكێشێت، سزای دەكەن تا ئاستی چوار ملیۆن دینار، هەر ئەوەش نییە و ئەو ماوەیەی كارەبا نایاساییەكەی بەكارهێناوە، پارەی ئەویشی لێوەردەگرن.
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنى داهاتى نانەوتى و رادەستکردنى نەوت، دەشڵێت، وردبینى لیستى مووچەى مانگى شەش تەواوبووە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانتاری عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە حکومەتی فیدراڵ کردووە کە دەست بکەن بە دروستکردنی جووت سایدی خانەقین - کەلار.
دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٩ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە بكوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیركرا كە چەند رۆژێك پێش ئێستا سنووری سەیدسادق كوژرا، وتیشی بکوژەکە کوڕی کوژراوەکە بووە.
ئاژانسی هەواڵی ژینهوای چینی بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە بارانێکی بەهێز رووی لە چین کردووە و لە ئەنجامدا لافاو دروستبووە و ٣٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی دیمەشق پابەند دەبن بە رێککەوتنە ١٠ خاڵییەکەی نێوانیان و هەردولا لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا کۆکن، وتیشی، داوایان کردووە لە حکومەتی سوریا، زمانی كوردی بكرێته زمانی فهرمی له ناوچه كوردنشینهكان.