بەقاچاخ فرۆشتنی نەوت لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم بەردەوامە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەگەری هەیە سبەینێ خۆڵبارین لە کاتەکانی بەیانی تاکوەکو نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بگرێتەوە و لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت.
فرۆشتنی نەوت بە تانکەر لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە بەردەوامە، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیادی کردووەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئێران لەگەڵ بەریتانیا و دوو وڵاتی زلهێزی ئەوروپا کۆببنەوە، کۆبوونەوەکەش لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانە.
کارەبای سلێمانی نرخی ههر كیلۆواتێك كارهبای بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاریكرد و دەڵێت، بڕهكهی ٢٤٣ دیناره و ئەو هەر خاوەن یەکە و پرۆژەیەک لەو نرخه زیاتر وهربگرێت، ئەوا رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
ژمارەیەک لە پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکووک و نوێنەری شۆفێرانی تاکسی لەبەردەم بینای پارێزگا گردبونەوە و دەڵێن، بەهۆی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە بەشێکی ئەپڵیکەیشنەکاندا، کە کاری گواستنەوە بە نرخی هەرزانتر دەکەن زیانی بە پیشە و کارەکەیان گەیاندووە.
بەبۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەر محهمهد (د.خ)، رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ٤ـی ئهیلول پشووی فهرمییه له سهرجهم وهزارهت و دامودهزگا حكومییهكان.
ناوەڕۆکی کۆنووسەکەی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە داهاتی نەوتی و نانەوتی تاوەکو ئێستا لەلایەن هەرێمەوە واژۆ نەکراوە و داوا لە بەغدا دەکات بۆ هەر بەرمیلێک نەوت سێ دۆلاری تر بۆ کرێی گواستنەوە خەرجبکرێت، بۆ ناردنی ١٢٠ ملیارەکەش مەرجی هەیە و دەیەوێت لە مانگی حەوتەوە نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستبکات.
بە شێوەیەکی گشتی ئاو خواردنەوە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، بەڵام کات و بڕی ئەو ئاوەی کە دەیخۆیتەوە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پرۆسەی هەرسکردندا.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٥ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دۆخی غەززە تادێت خراپتر دەبێت وپێویستە كۆتایی بەو شەڕە بهێندرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ناوزڕاندنی دامەزراوەكان بە قاچاغچێتی زیان بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق دەگەیەنێت و ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جدی.
لە دهۆک زیاتر لە ٤٥ کەس بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک لەناو سەنتەری شار ژەهراوی بوون و بەوهۆیەوە خواردنگەکە داخرا.
شاندێکی حکومەتى ماوەبەسەرچوو لە بەغدان و بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، سبەی پێشنیازی هەردوولا دەدرێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەنگی لەسەر دەدرێت و بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەرێت.
وتەبێژی پارتی دەڵێت، هەردوو شاندى دانوستانکارى پارتى و یەکێتى لەسەر پرەنسیپەکانى پێکهێنانى کابینەی نوێی حکومەت رێککەوتوون.
کەمێک پێش ئێستا دوو منداڵ لە سنووری قەرەتەپە لە کفری بەهۆی مەلەکردن خنکان و تەرمەکانیان گەیەندرایە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی.
لە کوێستانی مەکێی سنووری وەرتێ، ئۆتۆمبێلێک لە پێچەکانی رێگاکە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
سەنتەرى میترۆ داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات، بە پەرۆشبن بۆ دۆخى هەرێمى کوردستان و میدیا نەكەنە سەكۆیەك بۆ وتاری رق و كینە، ناوزڕاندن، هاندانی توندوتیژی و دووبەرەكی.
رێکارە نایاساییەکان دژی شاسوار عەبدولواحید بەردەوامە و ئەمڕۆش رێگەنەدرا پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ سەردانی بکەن، فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە بەغدا وتی،لەگەڵ کوتلە پەرلەمانییەکانی پەرلەمانی عێراق واژۆیان کۆکردووەتەوە دژ بە رەفتارە نایاساییەکان بەرامبەر بەشاسوار عەبدولواحید.
لیژنهی پهروهردهی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەمەودوا ٣٠٠ هەزار دیناری دەرماڵە دەدرێتە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیی کەرکوکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارەکە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە میلاکیان لەسەر هەرێمە.
لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە، دادگای دوبز سزای زیندانیکردنی بۆ دوو جوتیاری کورد کە خەڵکی ناحیەی سەرگەڕانن دەرکرا.
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر سنووری نێوان موسڵ و دهۆک روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
بەرگری شارستانی کۆیە دەڵێت، مێردمنداڵێک لە بەنداوی دێگەڵە خنکا و تەرمەکەشی دۆزرایەوە.
بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غازى پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرجەم رێکارەکان بۆ هەناردەی نەوت تەواوکراون، تەنها رێککەوتنی هەرێم و کۆمپانیا بیانییەکان ماوە، دەشڵێت، سێشەممە بڕیار لەسەر مووچەی هەرێم دەدرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لەبارەی ئەنفالی بادینان دەڵێت، ئومێدەوارە فشار بخرێتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و دووبارە نەبوونەوەی ئەنفالێکی تر؛ دەشڵێت، ئەو ئەنفالە درێژکراوەی ئەو تاوانانە بوو کە بەعس دژی کورد کردی.
مەكتەبی سیاسیی پارتی راگەیاندراوێكی لەبارەی رووداوەكەی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە رێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، دەشڵێت، "هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان نەکات، پێویستە رابگیرێت".
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، رێگە نادرێت سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکەن لە زیندان.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، پرسیار و وەڵامە درووستەکانی تاقیکردنەوەی (زمان و ئەدەبی کوردی) بۆ خولی دووەمی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکراوەتەوە و خوێندکاران و قوتابییان دەتوانن لە رێی لینکێکەوە وەریبگرن.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، هاوڵاتییەک کە ماوەی شەش ساڵە شۆفێری ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازە؛ بە تۆمەتی دزینی بتڵی غازی ماڵان دەستگیرکراوە.
لەبارەی مووچە و کیشەکانی هەرێم و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، پێی وایە لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت و لە گفتوگۆ بەردەوامن. دەشڵێت، دەیانەوێت هەرنادەی نەوتی هەرێم بە زووترین کات دەستپێبکات.