پێنج كەس کەوتنە ناو تانكەرێكی گازەوە و چوار كەسیان گیانیان لەدەستداوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا بووە و سەرەتا منداڵێک دەکەویتە ناو تانکەرێکی گازەوە و پاشان چوار کەسی تر بەدوایدا دەچن و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو رووداوەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
خەڵک بێئاوە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو باکی نیە، نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکە بێئاوەکانی هەولێر و سلێمانی، خەڵک دەڵێن ئەوەی حکومەت پێی ناکرێت نەوەی نوێ جێبەجێی دەکات و لەهەر شوێنێک خەڵکی پێویستی پێی بێت بەهانایەوە دەچێت.
شاندی هاوبهشی دانوستانكاری پارتی و یهكێتیی كۆبوونهوه و دەڵێن، پێویستە هەوڵی جدی بدرێت مانگی داهاتوو خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بەکار و چالاکی خۆی بکات.
لە گوندێکی ناحیەی باعەدرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، ٢٠٠ سەرمەڕ مرداربوونەتەوە، خاوەنەکەشی بەهۆی بیستنی ئەم کارەساتە جەڵتەی دڵ لێیداوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
دوای ئەوەی هێزێکی چەکداری یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکرد. چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێتی بەنیازە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەسلیمی ئاسایشی پارتی بکات.
کۆمپانیای گشتیی دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سامەڕا، بەرنامەی بەرهەمهێنانی خۆی بۆ مانگی ئاب راگەیاند کە بەهای زیاتر لە ٣.٤ ملیار دینارە. دەشڵێت، دڵنیایی دەدەن لە گەیاندنی دەرمانەکان بە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە نرخێکی گونجاو.
لە دهۆک بەهۆی رەخنەگرتن لە پارتی مامۆستایەکی ئاینی دەستگیرکرا.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، له گهڕهكێكى كهركوك گهنجێك دهكهوێته ناو حهوزێکی ئاو و دهخنكێت.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، رەزامەندیدا لەسەر کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا بە رێژەی ٪٢٥ و ٥٠٪.
رێکخەری سەنتەری میترۆ لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت،" ئایا هەمووان لەبەردەم یاسادا یەكسانین؟ بۆ تەنها شاسوار عەبدولواحید؟ بۆ تەنها جوڵانەوەی نەوەی نوێ؟ " دەشڵێت، " دەستی یاسا بۆ خاوەن دەسەڵات كورتە و ئەوان یاسا دەكەنە شەڕی سیاسی و هەڵبژاردن و شكاندنی نەیار".
بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی راگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە قۆناغی دووەمی پرۆسەی بە ئەلکترۆنی پسووڵەی خۆراک دەستپێدەکات و دەتوانرێت منداڵانی تازە لەدایکبوو و ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە تۆماربکرێن.
پرۆسەی تۆماركردنی ناوی حاجییان بەردەوامە و لە ماوەی تەنها چوار رۆژدا زیاتر لە ١١ هەزار كەس لە رێگەی سیستمێكی ئەلیكرۆنییەوە فۆڕمیان پێشكەش كردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، زیاتر لە چوار ملیۆن زیارەتکاری بیانی لە رێوەرەسمی چلەی ئیمام حسێندا بەشداربوون، کە لە ١٤٠ رەگەزنامەی جیاواز بوون.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٦ پلە و لە فێنکترین ناوچەکانیش دەگاتە ٣٠ پلەی سیلیزی.
رۆژنامەی العرب دەڵێت، لەم کاتەدا کە هەڵبژاردنی عێراق نزیکە، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گومان دەخاتە سەر پارتی و یەکێتی.
زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری کورد بەلەمەکەیان لە دەریای ئیجە پەکی کەوت کە تا درەگانی شەو لەوێ مانەوە و ژیانیان کەوتە مەترسییەوە، دواتر پۆلیسی یۆنان رۆیشت بە هانایانەوە و رزگاری کردن.
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری گەرمیان ئاگاداردەکرێنەوە، بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن و دواتر تیروپشکیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
حکومەتی رووسیا دەڵێت، مۆسکۆ هەنگاوێکی نوێی ناوە بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لەناویشیاندا وەتسئەپ و تێلێگرام.
بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە پۆستەکەی لاببرێت و کەسێکی تر بخرێتە شوێنەکەی ، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی سکاڵای خێزانێکەوە سزادراوە و لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی دیکەدا دوورخراونەتەوە.
دوای دەستگیرکرنی سەرۆکی گەورەترین ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە، ئەمە کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەدوای خۆیدا هێنا و پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێگەیەکی بەرز و دیاری هەیە لەناو پەرلەمان و خەڵکدا، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەین.
نرخی بتکۆین گەیشتە سەروو ١٢٤ هەزار دۆلار و ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٧ هەزار دینارە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک نزمبووەوە.
كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، لە بەرامبەر پەیوەندیكردن بە خانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان بەمەبەستی دابینكردنی مووچە، روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و بەشێكە لە فێڵكردن، رێكاری یاسایش لەوبارەیەوە دەگرینەبەر".
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید خاوەنی ٢٤ کورسی پەرلەمانە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا چاودێری دادگای سلێمانی دەکرێت بۆ دۆسیەی دادگایی کردنەکەی.
دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهانیش کاردانەوەى دروستکرد و لە هەرێمیش شوان محەمەد، رۆژنامەنووس دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید بەس لەبەرئەوەی مەدەنییە و میلشیای نییە، وا بەو کاتەی شەو دەچنە سەر ماڵەکەی و دەستگیری دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا توانیویانە بە بەهای دەیان ملیار دۆلار وەبەرهێنان بهێننە عێراق.
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەرێم دەڵێت، پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پەلەی لێبکرێت و بەزووی پێبکهێندرێت.
رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر کاتی کردنەوەی تۆماری منداڵان لە پسوڵەی خۆراک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە یەکی مانگی داهاتووەوە تۆمارکردنی منداڵ، زیادکردنی تاک، جیاکردنەوە و گواستنەوە کارا دەکرێت.
بزوتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین. دەشڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بەو شێوەیە پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی و ئازادی چالاکیی سیاسی و حزبی لە هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.