نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش
دوای کۆبوونەوەی لووتکەی سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئەمریکا لە ئالاسکا، میدیا جیهانییەکان کۆبوونەوەکەیان بە سەرکەوتوو ناوبرد و سەرۆکی رووسیاش وتی، لەگەڵ ترەمپ هاوڕام لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا، بەڵام لەگەڵ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان.
لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە، پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان دەلێت، نیگەرانین لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بەتایبەت کە داوا و بابەتەکان کۆنن و تازە نین.
سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکی پارتی دەڵێت، جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان ههردوو حزب دەکەمەوە لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکان.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە، لە حاجی ئۆمەران دەگاتە ٢٩ پلەی سیلیزی و لە گەرمیانیش دەگاتە ٤٦ پلە؛ هەروەها کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی دووشەممەوە ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
سەرۆکی پارتی لە یادی ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەی دەڵێت، " پارتی لە هەموو قۆناغەكاندا هەڵگری پەیامی ئاشتی و قووڵتركردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێكەوەژیان بووە".
لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق دەکرێت و بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش دەدرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکان و نەوت و داهاتى ناوخۆی رادەست نەکردووە تا مووچەى مانگی شەش خەرجبکرێت.
شەوی رابردوو لە چەندین گەرەکی سلێمانی و دهۆک کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرییەکەی حکومەتى ماوەبەسەرچوو کوژایەوە، لەکاتێکدا هاوڵاتییان هیچ کارەبایەکی دیکەیان نیە.
یەکێتی دەلێت، جەخت لەسەر پێویستی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، بە تایبەتیش یەكێتی و پارتی، دەكەنەوە لە پێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی پتەو و كارا.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، یەكەیەكی تایبەت بە پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێنن و لە سەرەتاوە ١٧٥ کارمەند دادەمەزرێنن.
دوای کۆتاییهاتنی لوتکەى ئالاسکا سەرۆکی ئەمریکا وتی، لەسەر هەندێک خاڵ گەیشتوونەتە رێککەوتن و هەندێکی دیکەش ماوە، سەرۆکی رووسیاش وتی، هیوادارن ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەوروپا بەربەست لەبەرامبەر رێککەوتن دروست نەکەن.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، ئیوارەی دوێنێ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە منداڵێکی خوار تەمەن شەش ساڵ گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیرکرا.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو جێگیرە.
حزبی تەقەدووم دووپاتی کردەوە، چوار مانگی تر یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک تەسلیمی پێکهاتەی عەرەب دەکاتەوە.
هاتووچۆی کۆیە ئاماری رووداوەکانی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو سەرەتاکانی مانگی ئاب، زیاتر لە ٨٠ رووداوی هاتووچۆ لە سنوورەکە تۆمارکراون.
عەشیرەتی هەرکی هەڵوێستی خۆیان لەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەردەبڕن و دەڵێن، ئەوان لە هەرکوێ بن پشتیوانی لێ دەکەن.
لە سنووری راپەرین بڕێک لە گۆشتی رەشەوڵاخ دەستی بەسەردا گیرا کە بۆگەنی کردبوو و مۆری فەرمیشی پێوە نەبوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەگوێرەی ئەزموونی ٤٠ ساڵەی لە پەیوەندییە نێوەوڵەتییەکاندا، لەو باوەڕدا نییە بەمزووانە جەنگ رووبداتەوە و ئیسرائیل دووبارە هێرشبکاتەوە سەر وڵاتەکەی.
لە پارێزگای واست، بەهۆی ئەوەی کە شۆفێرەکەی لە ماندووبووندا خەوی لێکەوتووە، پاسێكی گواستنەوەی زیارەتكارانی رێوەرەسمی چلە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک گوندێکی سنووری کۆیە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەری بانكی رافیدەینی عێراق دەڵێت، رێككەوتنێكی هاوبەشی پیشەییان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە بواری راوێژی دارایی و چاودێری لە واشنتۆن واژۆ كردووە.
وهزارهتی وزهی توركیا دەڵێت، وڵاتەکەی بەنیازە رێککەوتنێکی بۆری نەوتی نوێ لەگەڵ عێراقدا واژۆ بکات و رەشنووسی ئەو رێککەوتنەی بۆ وڵاتەکە ناردووە.
پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی پیرەمەگروون لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە بە حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، " کارەکانتان سەردەمی سەداممان بیردەخاتەوە، ئەگەر یاسا هەبێت دەبێت ئێوە یەکەم کەس لێپرسینەوەتان لێبکرێت".
لە راپۆرتێکی میدیا جیهانییەکاندا هاتووە، عێراق پلەی ٨٦ـەمی جیهان و پلەی ١٠ـیەمی لە وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهێناوە بۆ بازاڕکردنی ئۆنلاین.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری شێخان باوکێک لە کاتی رزگارکردنی کوڕەکەی کە کەوتبووە ناو تانکەری گازەوە گیانیلەدەستدا، ئەمڕۆ مێردمنداڵەکەش گیانی لەدەستدا.
هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئۆنسەیەک زێڕیش بە سێ هەزار و ٣٤٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە، لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٧ پلەی سیلیزی.
وابڕیارە سەرکردەی هەردوو جەمسەرە زلهێزەکەی جیهان، ترەمپ و پوتن کۆببنەوە و پرسی سەرەکیی گفتوگۆکەیان کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەبێت.
بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە پردی گەلی عەلی بەگ لەسەر رێگای هەولێر – سۆران و بەهۆیەوە پردەکە داکەوتووە، ئەمەش ئاستەنگیی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە و هاتوچۆی بازرگانییش وەستاوە.