لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان بڕیاردرا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، کۆی گشتیی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان پێدراوە، ژمارەیان لە ٢١ ملیۆن هاوڵاتی تێپەڕاندووە و سەرجەمیان مافی دەنگدانیان هەیە.
پارتی و یەکێتی بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە پێکهێنانی کابینەى نوێی حکومەتی هەرێم دوادەخەن بۆ دوای هەڵبژاردنەکە. بەرپرسێکی پارتی دەڵێت، بەهۆی هەندێک بارودۆخی ئەمنی دەستبەکاربوونی پەرلەمانی کوردستان دواکەوتووە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر دەستپێكردنی كاركردن بە واژۆی ئەلیكترۆنی لە دامودەزگاكانی دەوڵەت، كەرتی تایبەت و هاوڵاتیان دەربڕی، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنی ژمارە ٧٨ـی ساڵی ٢٠١٢ و ئەو رێنماییانەی كە بۆ ئەو مەبەستە لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا دەرچووە.
ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان هەشت رۆژی دیکە درێژکرایەوە وهكو دهرفهتێك بۆ ئهوانهی نهیانتوانیوه ناویان له سیستمهكه تۆماربكهن.
بەهۆی هێنانی بەرهەمی دەرەوە جوتیارانی پێنجوێن بەرهەمەکانیان بۆ ساغ نابێتەوە، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش لە بەغدا و هەولێر سەردانی جوتیارانیان کرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و وتیان، داواکاری جوتیارانیان گەیاندووەتە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەکان کردووە لە پەرلەمانی عێراق تاوەکو هێنانی بەرهەمی دەرەوە راگرن.
پزیشکێکی کورد نەشتەرگەری دڵ بەبێ بێهۆشکردنی گشتی (بەنجی عام) بۆ نەخۆشەکانی ئەنجام دەدات و دەڵێت، ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە ئاسۆیەکی فراوان بۆ دنیادیدە و بەتەمەنەکان دەکاتەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەسەر گواستنەوەی خوێندکاران بڕیارێکی راگەیاند و دەڵێت، "بڕیارمانداوە لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە کامێرای چاودێری و جی پی ئێس لەناو ئۆتۆمبێل و پاسەکان دابنێین".
لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، دوو کرێکار لەکاتی پاکردنەوەی ئاوەڕۆ گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا باس لەسەر مردنی پیاوێک دەکرێت، کە بەهۆی زیادی کێشییەوە، لە دوای مردنی، خێزانهكهی ویستوویانه تهرمهكهی له ماڵ دهربكهن بۆ ناشتنی، بهڵام پێیان نهكراوه و ناچار بە سڵینگ ئەو کارەیان کردووە.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، تەنیا دوو رۆژ ماوە لەبەردەم ئەو کەسانەی دەیانەوێت فۆرمی ئەلیکترۆنیی حەج پڕبکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە یان نا.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم کۆتایی هات، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەنجومەنەکە وەڵامی کۆتایی دواخست بۆ هەفتەی داهاتوو، چونکە نوێنەری هەرێم ئامادەنەبووە.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، هەر شۆفێرێک نووسینی جۆراوجۆر لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی بنووسێت، پێبژاردنی دارایی دەکرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری سۆران تراکتۆرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و شۆفێرەکەشی بریندارە.
هاتووچۆی سلێمانی رێنمایی نوێ بۆ وەرزی خوێندن بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکان بە رۆژدا بۆ ناوشارەکە لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، جگە لە رۆژانی هەینی قەدەغەکرا، هەروەها پێویستە شۆفێران رەچاوی خێرایی بن لە نزیک ناوەندەکانی خوێندن.
کەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات، کەشی سبەینێ بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی رەشەباو تۆز و خۆڵێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا.
میدیایەکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە کار بۆ پڕکردنەوەی شوێنی مامۆستایانی خانەنشین دەکات.
دوای گردبوونەوەی شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەکانی چیمەن و دەرامان دژی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر، نوسینگەی سودانی بلاویکردەوە، کێشەکەیان چارەسەر کراوە و وەزارەتی ناوخۆ رێگە بە تێپەڕبوونی ئەو بارهەڵگرانە دەدات کە لە هەرێمی کوردستانەوە دەچن بۆ پارێزگاکانی عێراق.
ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە، چاوگێکیش لە بەغدا وتی، نەوتەکە رادەستبکرێت هەفتەی داهاتوو خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و دواتر هەشت دەستپێدەکات.
باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان دەڵێت، ٢٠ گەنجی کورد کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین لە لوبنانەوە دەستبەسەرکراون و لە چەند رۆژی داهاتوودا دیپۆرت دەکرێنەوە.
توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، هەندێک خووی رۆژانە هەن کە بەڕواڵەت بێ زیانن بەڵام رەنگە هۆکارێکی شاراوە بن بۆ تێکچوونی تەندروستی مێشک و پەرەسەندنی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک خەمۆکی و زەهایمەر.
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، " نێوانی پارتی و یەکێتیی باشە"، دەشڵێت، دوو كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەیە و ناوەكانی ئاشکراکردن.
دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٦٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٤٥ هەزار دینارە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی یەک دۆلار نزمبووەوە.
وهزارهتی ناوخۆی عێراق ئێوارهی دەڵێت، رهزامهندی لهسهر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی به غاز، یان گۆڕدراو راگهیاند، ئهمهش دوای پێشنیارێك كه لهلایهن بهڕێوهبهرایهتی گشتی هاتوچۆوه پێشكهشكرا.
دەرفەتێکی باش بۆ رادەستکردنی نەوت و هاتنی مووچە هاتووەتە پێشەوە، لەلایەک بەغدا بۆ نەهێشتنی پاساوی هەرێم گرفتی کۆمپانیاکانی نەوتیی چارەسەرکردووە، لەلایەکی دیکەوە هەرێمیش دەڵێت، ئەگەر رێکەوتنی سێ قۆڵی بکرێت نەوت رادەست دەکەن.
پۆلیسی کەرکوک ئاماری کار و چالاکییەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٢٧ کەسیان دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی جیاواز داواکراو بوون.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25% کەمکردەوە، ئەمەش راستەوخۆ گۆڕانکاری بەسەر نرخی زێڕدا هێنا و نزمبووەوە.
كەشناسی شەپۆلێكی خۆڵبارین و بارانبارينی راگەیاند و شارەزایەکی كەشناسیش دەڵێت،" شەپۆلەكە هەینی دەستپێدەكات و خۆڵبارین و ناسەقامگیری كەشوهەوا تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت".
سەرەڕای ئەوەی رۆژی سێشەممە، ٩ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی راگەیەندرا، بەڵام خوێندنی باڵا دەڵێت، تا ئێستا ناو و ژمارەی دەرچووان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە رەوانە نەکراوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پاكێجێكی تایبەت بە رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی وتاری توندڕەوی راگەیاند.