لە دوو رووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانی لەدەستدا و هەشتی دیکەش برینداربوون
ئهمشهو له دوو رووداوى هاتووچۆى جیاوازدا کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین کەرکوک و چەند ناوچەیەکی هەرێم و عێراقی گرتووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینین بۆ کەمتر لە چوار کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکەش تا سبەی بەردەوام دەبێت.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرێکی گەورە لە سنووری ناڵپارێز بووەتەهۆی سوتانی نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان.
دهزگای ئاسایشی ههرێم له راگهیهندراوێكدا دەڵێت، ژن و پیاوێكیان دهستگیركرد كه له پارێزگای دیاله منداڵێكی خاوهن پێداویستی تایبهتیان كوشتووه.
گرفتی کەمئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر دانیشتوانی گوندی بەردەکەڕی سنووری سلێمانی دابەشکرا.
وەزیری پەروەردەی هەرێم روونكردنەوەیەك دەربارەی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەکان، كە پۆلی نۆی بنەڕەتی و ١٢ـی ئامادەییان هەیە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، لە ئێستاوە هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەتوانن ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دەرەکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) ببینن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەکابینەی نۆیەمدا بەرهەمهێنانی کارەبایان گەیاندووەتە هەشت هەزار و ٢٠٠ مێگاوات.
چاوگێک لە کۆماپانیای سۆمۆ بە ئێن ئاڕ تی وت، "تا ئێستا هەرێم یەک بەرمیل نەوتی رادەست نەکردووین". دەشڵێت، "بڕیاربوو هەرێم رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیلمان رادەستبکات". هاوکات رادەستنەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆش، ناردنی مووچە لەبەغداوە زیاتر دوادەخات.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و هەرێم پێویستە هەموو لایەک پابەندی ئەو رێککەوتنە بن کە کراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و شاندی یاوەری کرد و لێكتێگەیشتنی ئەمنی سنوورەكانیان واژۆ كرد.
بانکی ناوەندیی عێراق قەبارەی خەرجی گشتیی دەوڵەت و قەرزی گشتیی ناوخۆیی بۆ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٥ـی ئاشکراکرد.
بە پێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، هێرشی سەگی بێلانە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٤٠٪ زیادیکردووە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران پرۆژەیاسای لابردنی چوار سفری لە دراوی نیشتمانیی وڵاتەکەی پەسەندکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کارکردن لە شەقامێکدا، بۆری پڕۆژەی ئاو خواردنەوەی نێوان بۆگد - کۆیە شکاوە و ٦٠٪ی دانیشتوانی کۆیەی بێ ئاو کردووە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم دەڵێت، لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیکەدا دوو سایدکردنی رێگای هەولێر – سلێمانی تەواودەکرێت.
پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، لە گوندێکی پارێزگاکە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە هەشت کەس بە سەختی برینداربوون.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەک کوژرا و کەسێکیش بە سەختی برینداربووە، ئەو کەسەی کە تەقەی لێکردوون، ناسیاوی خۆیانە و پێشتر کێشە لەنێوانیاندا هەبووە، دواتر تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
کەسناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ و لە ناوچەکانی گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی کە بەروارد بە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ٤٩ پلەی سیلیزی تێپەڕاندبوو.
٤١ رۆژ بەسەر دابەش نەکردنی مووچەى مانگی شەش تێپەڕیوە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش نە نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەکات، نە مووچەیەکیشی پێ دابەش دەکات.
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، حکومەتەکەی سودانی سەرکەوتوو و دادپەروەر نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ مووچەخۆران و بەڵێنی هەڵبژاردنی پێ نادەنەوە. دەشڵێت، مانگی ئەیلولی داهاتوو رووبەڕووبونەوەكان جارێكی تر سەرهەڵدەدەنەوە، رەنگە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقیش هەبێت.
نەخۆشخانە حکومییەکان دەرمانیان تێدا نییە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، لەم کابیەنەیەدا شۆڕشیان بەرپاکردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، قۆناغی دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدرا و ئامێرەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی بە سەرکەوتووانە تاقیکرانەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو ناتوانێت پابەندی رێککەوتنەکان بێت، با خۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات، دەشڵێت،" هەفتەیەک مۆڵەت دەدەین بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکرێت، ئەوا هەڵوێستی جددیمان دەبێت".
نرخی یەک بتکۆین گەیشتە ١٢١ هەزار و ٧٠٠ دۆلار، بەراورد بە ماوەی رابردوو بەهایەکی پێوانەیی تۆمارکرد.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٦ هەزار دینارە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە ناحیەی قۆرەتوو لە سنووری گەرمیان، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێکدا، هاوڵاتییەک کوژرا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
کەناڵی جەزیرە رایگەیاند، تیمێکی رۆژنامەوانی کەناڵەکەیان کە بۆ رووماڵی جەنگی غەززە لە فەڵەستین بوون، لە یەکێک لە کەمپەکاندا بە بۆردومانی سوپای ئیسرائیل گیانیانلەدەستدا.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو لە جێگیریدا مایەوە.
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە عێراق دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێکەوتنەکان شکستیانهێناوە و خەرجکردنی مووچەی هەرێم دواکەوتووە.