رۆژنامەی العرب: دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید گومان دەخاتە سەر دەسەڵاتی دادوەری هەرێم
رێکخەری سەنتەری میترۆ لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت،" ئایا هەمووان لەبەردەم یاسادا یەكسانین؟ بۆ تەنها شاسوار عەبدولواحید؟ بۆ تەنها جوڵانەوەی نەوەی نوێ؟ " دەشڵێت، " دەستی یاسا بۆ خاوەن دەسەڵات كورتە و ئەوان یاسا دەكەنە شەڕی سیاسی و هەڵبژاردن و شكاندنی نەیار".
بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی راگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە قۆناغی دووەمی پرۆسەی بە ئەلکترۆنی پسووڵەی خۆراک دەستپێدەکات و دەتوانرێت منداڵانی تازە لەدایکبوو و ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە تۆماربکرێن.
پرۆسەی تۆماركردنی ناوی حاجییان بەردەوامە و لە ماوەی تەنها چوار رۆژدا زیاتر لە ١١ هەزار كەس لە رێگەی سیستمێكی ئەلیكرۆنییەوە فۆڕمیان پێشكەش كردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، زیاتر لە چوار ملیۆن زیارەتکاری بیانی لە رێوەرەسمی چلەی ئیمام حسێندا بەشداربوون، کە لە ١٤٠ رەگەزنامەی جیاواز بوون.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٦ پلە و لە فێنکترین ناوچەکانیش دەگاتە ٣٠ پلەی سیلیزی.
رۆژنامەی العرب دەڵێت، لەم کاتەدا کە هەڵبژاردنی عێراق نزیکە، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گومان دەخاتە سەر پارتی و یەکێتی.
زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری کورد بەلەمەکەیان لە دەریای ئیجە پەکی کەوت کە تا درەگانی شەو لەوێ مانەوە و ژیانیان کەوتە مەترسییەوە، دواتر پۆلیسی یۆنان رۆیشت بە هانایانەوە و رزگاری کردن.
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری گەرمیان ئاگاداردەکرێنەوە، بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن و دواتر تیروپشکیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
حکومەتی رووسیا دەڵێت، مۆسکۆ هەنگاوێکی نوێی ناوە بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لەناویشیاندا وەتسئەپ و تێلێگرام.
بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە پۆستەکەی لاببرێت و کەسێکی تر بخرێتە شوێنەکەی ، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی سکاڵای خێزانێکەوە سزادراوە و لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی دیکەدا دوورخراونەتەوە.
دوای دەستگیرکرنی سەرۆکی گەورەترین ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە، ئەمە کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەدوای خۆیدا هێنا و پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێگەیەکی بەرز و دیاری هەیە لەناو پەرلەمان و خەڵکدا، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەین.
نرخی بتکۆین گەیشتە سەروو ١٢٤ هەزار دۆلار و ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٧ هەزار دینارە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک نزمبووەوە.
كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، لە بەرامبەر پەیوەندیكردن بە خانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان بەمەبەستی دابینكردنی مووچە، روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و بەشێكە لە فێڵكردن، رێكاری یاسایش لەوبارەیەوە دەگرینەبەر".
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید خاوەنی ٢٤ کورسی پەرلەمانە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا چاودێری دادگای سلێمانی دەکرێت بۆ دۆسیەی دادگایی کردنەکەی.
دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهانیش کاردانەوەى دروستکرد و لە هەرێمیش شوان محەمەد، رۆژنامەنووس دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید بەس لەبەرئەوەی مەدەنییە و میلشیای نییە، وا بەو کاتەی شەو دەچنە سەر ماڵەکەی و دەستگیری دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا توانیویانە بە بەهای دەیان ملیار دۆلار وەبەرهێنان بهێننە عێراق.
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەرێم دەڵێت، پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پەلەی لێبکرێت و بەزووی پێبکهێندرێت.
رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر کاتی کردنەوەی تۆماری منداڵان لە پسوڵەی خۆراک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە یەکی مانگی داهاتووەوە تۆمارکردنی منداڵ، زیادکردنی تاک، جیاکردنەوە و گواستنەوە کارا دەکرێت.
بزوتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین. دەشڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بەو شێوەیە پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی و ئازادی چالاکیی سیاسی و حزبی لە هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ههر كهسێك بەبێ ئەوەی مۆڵەتی كۆمپانیای حەج و عومرەی هەبێت و هاوڵاتییان بباتە گەشتی عومرە، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.
گرفتی کەم ئاوی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامە؛ هەر بۆیە جوڵانەوەی نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانی و هەولێردا دابەش کرا و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیدانەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات و دەڵێت، داواکارن دەسەڵاتدارانی هەرێم دەستبەجێ شاسوار عەبدولواحید ئازاد بکەن.
سکرتێری حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق دەڵێت، "دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید، بەتوندی شەرمەزار و مەحکوم دەکەین". دەشڵێت، چاوسورکردنەوە لەچالاکەوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە گرتن و رفاندن، کار و کردەوەی باندە میلیشیاتیەکانە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان دەڵێت، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی سەرکۆنە دەکەین و بەکردەیەکی سەرکوتگەری دەزانین، هاوکات داوادەکەین کە دەستبەجێ ئازادبکرێت. دەشڵێن، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سیاسەتی توندکردنەوەی سەرکوتگەری و سەپاندنی ترس وتۆقاندنە، لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە، تا خەڵکی ناڕازی کوردستان ناچاربکەن بە بێدەنگی.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتین.
حزبی شیوعی کوردستان رایگەیاند، "ئیدانەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەکەن و داوای ئازادكردنی دەکەین چونكە شێواز و كاتی گرتنەكە وا نیشاندەدات کە دامەزراوەی دادوەری و جێبەجێکار لە ھەرێمی كوردستان و لەململانێی سیاسیدا دەستێوەردان بکات".
رێکخراوی ١٧ی شوبات لە وڵاتی بەریتانیا لە ساڵیادی تیرۆرکردنی وەداد حسێنی رۆژنامەنووس گردبوونەوە و رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە کار و چالاکیەکانیان تاکو بکوژانی ویداد حسێن دەستگیر دەکرێن.
دەستگیرکردنەکەی شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهانیش کاردانەوەى دروستکرد و ناوەندی عەرەبی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، دەبێت شاسوار عەبدولواحید مافی دادبینی ئاشکرای هەبێت لە دادگایەکی سەربەخۆى بێلایەن.