پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ: بەهۆی باجەکانی پارتی و یەکێتی کارگەکانی شارەزوور ناتوانن فلتەر بکڕن
بەشێک لە کارگەکانی شارەزوور بوونەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە و هاوڵاتییانی سنوورەکەیان هەراسانکردووە و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش دەڵێن، بەهۆی باجەکانی پارتی و یەکێتییەوە کارگەکان ناتوانن فلتەر بکڕن و بەکاری بهێنن و دۆخی خراپی خەڵکیان بەلاوە گرنگ نییە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر، شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا بە وتەی شایەتحاڵەکان منداڵێک برینداربووە.
سەرۆکی یەکێتی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەڵێت، هیوادارە یادی مەولوود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی.
سەرەرای زۆریی نارەزایی هاوڵاتییان لە گرانی نرخەکەی، حکومەتى ماوەبەسەرچوو بەردەوامە لە فراوانکردنی پرۆژەى کارەبا گرانەکە و ئەمشەویش تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری چوارتا و ناحیەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبیتە ٢٤ كاتژمێری.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی راسپارد، رۆژی سبەی هەینی و دووسبەی شەممە، فەرمانبەرەكانیان دەوام بكەن بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد، توانیان بكەرانی رووداوی تەقەكردن لەرۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیر و دەستنیشان بكەن.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری تەکنیکی پەیوەست بە سیستمی ئاڵوگۆڕ و حەواڵەی بانکی و پەیوەندی بە بوونی نەختینەی داراییەوە نییە، دەشڵێت، پارەی پێویست لە هەژماری گەنجینەی حکومەتدا بەردەستە.
دوای تەواوبوونی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک لە هەرێم، بە گوێرەی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە، بڕیارە دووبارە خزمەتگوزارییەکە کارا بکرێت و سەرجەم مامەڵەکان تیایدا ئەنجامبدرێت لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە.
دژی داننەنان بە بڕوانامەکانیاندا، نزیکەی ٢٠ رۆژە دەرچووانی کۆلێژەکانی خانەقین مانیان گرتووە و دەڵێن، تا داواکانمان جێبەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبین لە مانگرتن.
دەسەڵاتی گومرگی عێراق دەڵێت، داهاتی گومرگی بەهۆی چاکسازییەکانی ئەم دواییەی گومرگیدا زیادیکردووە و ئەمساڵ لە باشترین ئاستیدایە و تاکۆتای ئەمساڵ داهاتیان دەگاتە سێ ترلیۆن دینار.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژمارەی کارتەکانی بایۆمەتری بۆ ئەو دەنگدەرانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤ خۆیان تۆمارکردووە و ئەوانەشی لە ٢٠٢٥ کارتەکانیان نوێکردووەتەوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٥٨٤ هەزار و ٨٢٩.
چاوگێک لە فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سلێمانی میکسەرێکی چیمەنتۆ وەرگەڕا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، دڵنیایە کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکرێت و رۆژانی خۆش لە پێش خەڵکی کوردستانە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ کەمێک نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا، تۆزێکی سووک هەندێک ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە.
وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای نێوان دهۆک و هەولێر، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و سێ کەس گیانیانلەدەستدا.
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پرسی داهاتی ناوخۆ، کۆبوونەوەی شاندەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ لایەنی عێراقی دەستیپێکرد.
راوێژکاریکی سودانی دەڵێت، پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵەیی، گەشەی ئابوری وڵات بە رێژەی لە سەدا ٥٠ بەرزدەکاتەوە.
تەندروستی ئێسک یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی جەستە کە زۆرجار چاوپۆشی لێدەکرێت تا کێشەی تێدا دروست دەبێت.
ئەمڕۆ بهبۆنهی ساڵیادی لەدایکبوونی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) وەک نەریتێکی ساڵانە موسوڵمانان لە سەرانسەری جیهان، بەشێوازی جیاواز یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە.
بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئامادەن هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکەن بەرامبەر بە کۆتایی هێنان بە جەنگ لە غەززەدا.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٥٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٠٥ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی یەک دۆلار نزمبووەوە.
کەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا دەبێتەهۆی دەرکەوتنی چەند کێشەیەکی تەندروستی لە جەستەی مرۆڤدا، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی خڕۆکە سورەکانی خوێن.
سەرۆکی روسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە. سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، دەیەوێت بە زووترین کات کۆتایی بە جەنگ پێبێت.
بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوە، لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو رۆژ، بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی، بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەربەست دەكرێت.
کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانیان پەسەند کردووە و لە ئامادەکارییەکانیسیان بەردەوامن بۆ هەڵبژاردن.
وهزارهتی بازرگانی عێراق دەڵێت، لهگهڵ كۆمپانیا نێودهوڵهتییهكانی ئهڵمانیا و چین و بەڕازیل گهیشتوونهته رێككهوتن بۆ كردنهوهی هێڵی بهرههمهێنانی ئۆتۆمبێل له عێراق، ئهو ئۆتۆمبێلانهشی بهرههم دههێندرێن به غازی سروشتی كاردهكهن و به قیست بۆ هاوڵاتییان بهردهست دهبن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانەكەی بۆ عومان، سەرپەرشتی واژۆكردنی دوو رێككەوتننامە و ٢٤ یاداشتی لێكتێگەیشتنی هاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتە كرد، كە چەندین بواری جیاجیا لەخۆدەگرێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، شاندیان راسپاردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و بڕیارە شاندەکە سبەینێ لەگەڵ بەغدا کۆببنەوە و پرسی داهاتی ناوخۆش چارەسەربکرێت.