هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
دواى نزیکەى ١٠ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بردرایە بەردەم دادوەر و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای لەدادوەر کرد لەبەردەم کەناڵەکانی راگەیاندن دادگایی بکرێت و مەبەستی بوو بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات دۆسیەکەی سیاسییە یان تاوانبارە
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرێك لە سنووری ماوەت، دوای ئەوەی زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوانی سووتان كۆنتڕوڵ كرا، تۆمەتبار نادیارە و بەدواداچوونیش بەردەوامە.
هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە و بەپێی زانیارییەکان گرژی و جوڵموجۆڵی نائاسایی لە نێوان هێزەکانی یەکێتی دروستبووە.
وەزیری كارەبای عێراق دەڵێت، یەكەم كەشتی توركیا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتە بەندەری ئوم قەسر كە توانای بەرهەمهێنانی ٢٥٠ مێگاوات كارەبای هەیە.
دواى نزیکەى ١٠ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بردرایە بەردەم دادوەر دوای ئامادەبوونی لە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون رەتیکردەوە و داوایکرد دادوەر بەڵگەی لەسەر ئەو هەڕەشانە نیشانبدات کە گوایە ئەو کردوویەتی، بەڵام لە سکاڵاکاندا هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەو هەرەشەیە نەبوو. هاوکات داواکارییەکەیشی بۆ گواستنەوەی دادگاییەکەی بە راستەوخۆ لە میدیاکانەوە لەلایەن دادگاوە رەتکرایەوە.
سهرۆكی بهشی مهشق و راهێنان له كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق دەڵێت، كۆمسیۆن كۆمهڵێك رێوشوێنی نوێ سهبارهت به دهنگدان له ههڵبژاردنی داهاتوی پهرلهمانی عێراق دهگرێتهبهر.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە نایاسایی دیمۆگرافیای ناوچەکانی پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزدی دەگۆڕێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید، بە سەری بەرزەوە هاتە ناو دادگا و بەردەم دادوەر. دەشڵێت، بۆ هەموولایەک روونبووەتەوە کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ هەموو ئەو تۆمەتانەی خستوویانەتەپاڵی.
بهرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا منداڵێكی تهمهن نۆ ساڵان له گوندی شانكێ لە مێرگهسۆر خنكا و لهئێستاشدا تیمهكانیان لهههوڵدان بۆ دهرهێنانهوهی تهرمهكهی.
کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی کەشوهەوای، کەرتی ئاژەڵداری لە عێراق لە ئاستێکی باشدایە، بەرهەمهێنانی سامانی ماسی ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و رێژەی بەرهەمهێنانیان گەیاندووەتە ١٠٠ هەزار تەنی ساڵانە.
عەجاجی نوگرەسەلمان لە یەكەم دانپێدانانیدا دەڵێت، تەنها لە ماوەی ١٠ مانگدا یەک لەسەر سێی زیندانیكراوەكان بەهۆی سیاسیەتی برسیكردنیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و سكرتێری حزبی شیوعی كۆبوونهوه و وتیان، هەردوولا خوازیاری ئەوەن كە ململانێ سیاسیەكان نەبێتە رێگر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ پرسی مووچە.
وهزارهتى سامانه سروشتییهكان لهبارهى ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێم دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرهکانى نهوت پێشکەوتنی باشی بەخۆیهوە بینیوە.
وەزیری تەندرووستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، هەر دەرمانێک هاوڵاتییان دەیکڕن لەهەر شوێنێک ئەگەر ستیکەری حکومەتی پێوەنەبوو ئەوە قاچاخە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە ئەو دەرمانانە نەکڕن کە لە ڕێی ئۆنلاینەوە رێکلامیان بۆ دەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ تۆزێکی سووک ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری هەرێم دەگرێتەوە، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە و سبەینێش دووبارە بەرزدەبێتەوە.
گوندنشینانی سنووری قەرەتەپە بە ئێن ئاڕ تییان وت، هێزێکی سوپای عێراق بە بێ هیچ بیانوویەک حەوزی ماسییەکانیان دەڕوخێنن و شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا روویداوە.
پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەهۆی ئەو دۆسیە گەندەڵیانەی کە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەسەری جوڵاندبووی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.
كۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان دەڵێت، لە کۆی ٢٩ ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، ٢١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە و ژمارەی دەنگدەرانی لەدایکبووی ٢٠٠٧ـیش زیادیکردووە.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە منداڵی بچوکیان بەکارهێناوە بە مەبەستی دەرۆزەکردن.
دواى نزیکەى ١٠ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بردرایە بەردەم دادوەر و دادگایی کردنەکەیی بۆ ٢٨ـی ئەم مانگە دواخرا
نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق دەڵێت، دادگا هیچ بەڵگەیەکی قەناعەتپێکەری نەخستەڕوو تا شێروان شێروانی بۆ چوار ساڵی تر زیندانی بکرێت. دەشڵێت، رەنگە ئەم دادگاییکردنە ستەم و نا دادپەروەری تیادا بەدیکرابێت، سزاکەی هێشتا شیاوی تانە لێدانە.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا، ئەمڕۆ بەرامبەر زیاتر لە ١٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندیدێکی پارتی لە کەرکوک دورخستەوە کە سێ فەرمانی دەستگیرکردنی بە مادەی ٤٥٩ هەیە.
حکومەتی راگوزەری سوریا بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا زمانی كوردی بۆ ماڵپەڕی فەرمی زمانحاڵی دەوڵەت زیادكرد و بە فەرمی ناساندی.
ئەنجومەنی گۆڕینی دیجیتاڵی بەغدا ئاشکرای کرد، قەبارەی مامەڵەکردن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٥٠٪ زیادی کردووە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی ببردرێتە بەردەم دادوەر، ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر دادگای سلێمانی بەبێ دادبینی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی تا ٢١ـی مانگ درێژکردەوە.
كۆمپانیا DNOـی نەرویجی راپۆرتی چارەكی دووەمی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راپۆرتی كۆمپانیاكە، لەماوەی ئەو چارەکەدا بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە نزیکەی ٧٥ هەزار بەرمیل بووە.
شارەزایان دووپاتیان کردەوە کە هەر گۆڕانکارییەک لە ڕەنگی ددانەکان ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ کێشە تەندروستییەکان، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پشکنینی بەردەوامی ددان بەشدارە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەرداهات و بە سێ هەزار و ٣٣٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
دوای گفتوگۆی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.