پۆلیسی دهۆک بۆ ئێن ئاڕ تی: تەرمی باوکێک و کچەکەی دۆزرایەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بڕیاریانداوە بە راگرتنی بەکارهێنانی مەرەکەب لە هەڵبژاردنەکاندا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی هەرێم نزم دەبنەوە.
دوای ئەوەی کە پزیشکانی دەرچووی دەرەوەی وڵات لەبەردەم وەزارەتى تەندرووستى گردبوونەوە، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە توندی هێرشکرایە سەریان و برینداری لێ کەوتەوە. فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەم بارەیەوە دەڵێت، ئەمە ئەوپەڕی بێڕەوشتییە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە دەکرێت.
چاوگێک لە پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک، تەرمی باوکێک و کچەکەی دۆزرایەوە.
نرخی دۆلار زیاتر دابەزی و بۆ ئەمرۆ، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٣٩ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.
دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێی دژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر گرانکردنی کارەبا بۆ ۲۸ی ئەم مانگە دواخست.
بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی وتی، دەستکراوە بەدابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی چوار و لە رێگای بریکارەکانەوە بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت.
پاش ئەوەی چالاکوان (شوان سابیر) لە چەند ڕۆژی رابردوو لە هەولێر هێرشی کرایە سەر، ئەمرۆ کۆمەڵێک ڕەخنەگر و مامۆستای ناڕازیی سەرکۆنەی پەلاماردانەکەیان کرد و دەڵێن، نیگەرانی ئێمە ئەوەیە ھیچ کەسێک لەسەر ئەو دۆسیانە دەستگیرناگرێت، داواشدەکەن هێزە ئەمنییەکان هەرچی زووە لێکۆڵینەوە بکەن و ئەگەر نا وەک خۆیان دەڵێن دەنگی نارازییان دەگەیەنن بە وڵاتانی جیهان.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، بە هۆکاریکی نادیار لە گوندێکی سەر بە ناحیەی گەرمک ئاگر کەوتەوە و زیاتر لە ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سرووشتی سووتا.
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵاکەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەسەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کارەبا گرانەکە کۆببێتەوە.
پارێزەرێک لە دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاری کارەبا؛ فەرمانبەرانی دادگاکە بایکۆتیان دەستپێکرد.
چاوگێک لە بنكەی پۆلیسی شەمامك بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی شەمامک، هاوڵاتییەک لەلایەن منداڵەکەی خۆیەوە کوژرا.
بەرپرسێکی یەکێتی بە میدیای پارتی وت، هەوڵدەدرێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق حکومەت پێبکهێندرێت و لەم هەفتەیەدا پارتی و یەکێتی بۆ ئەم پرسە کۆدەبنەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٨ هەزار دینارە.
خواردنی ماست بە گەدەی بەتاڵ چەندین کاریگەری جیاوازی هەیە بە تایبەت لەسەر تەندروستی گەدە، لێرەدا هەندێک لە کاریگەرییەکانی دەخەینەڕوو.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
بەشێک لە فەرمانبەرانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی دوکان و سورداش و پیرەمەگرون بایکۆتی دەوامیان کردووە، دەشڵێن، "تا مووچە و شایستە داراییەکانمان وەرنەگرین دەوام دەستپێناکەینەوە".
لەبارەی هێرشە درۆنییەكان بۆسەر ژێرخانی هەرێمی كوردستان و ئاگرەكەی (كوت) دوو شەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەو درۆنە بۆمبڕێژکراوانەی کە هەفتەی رابردوو کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج، لە دووبزی پارێزگای کەرکوکەوە ئاڕاستەکراون.
دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار - کفری ژنێک کوژرا، ئیستا هاوسەری ژنەکە و هەوێکەی واتا ژنی دووەمی پیاوەکە قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کردووە و دەڵێن، پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ لایەنی تۆمەتباردا هەبووە و لەبەر ئەوەش هەولێریان بەجێهێشتووە.
ئاسایشی هەولێر فرۆشیاری دۆلاری بلۆک کراوی لیبی دەستگیر کرد و دەڵێت، ئەو جۆرە دۆلارە ساختە و بێ بنەمایە و خۆتانی لێ مەدەن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، هەفتەی داهاتوووەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات.بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وتی، لە سبەینێوە پرۆسەی وەرگرتنی منداڵ لە باخچەی منداڵان دەستپێدەکات.
سۆران عومهر هۆكارى بهشدارینهكردنى لهكۆنگرهى كۆمهڵى دادگهريى ئاشكرادهكات و دەڵێت، "نەمدەویست ئەمە بڵێم، ماوەی ١٢ ساڵیشە بەبێ دابڕان نیوەی مووچەکەم داوەتەوە"، دهشڵێت، "من کێشەی ئەوەم هەبووە کە نابێت بۆ ئیدارەدانی کۆمەڵ پارە لەهیچ لایەک وەربگرن تاکو ئۆپۆزسیۆنێکی دەنگ دلێربن".
لە سلێمانی سەری قوتووی دەرمان لە گەدەی هاوڵاتییەک دەرهێنرا، کە ماوەی شەش ساڵ بوو لەگەدەیدا مابووەوە. تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، لە کاتی خواردنی دەرمانە درێژخایەنەکانیدا، بە هەڵە سەری قوتووی بوتڵی دەرمانەکەی قوتدابوو و چووەتە ناو گەدەیەوە.
شازادە نوستووەکەی سعودیە دوای ٢٠ ساڵ مانەوەی لە حاڵەتی کۆما و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا کۆچیی دوایی کرد.
شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ لێکردنەوەی پۆستەری ریکلام لە شەقام و شوێنە گشتییەکان دەستپێکردووە و دەڵێت، ئامانجیان لەم کارە پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەیە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت، هیچ بودجەیەکیان بۆ تەرخان نەکراوە و بەردەوام کیشەی کەمی دەرمانیان هەیە و بۆیان چارەسەر نەکراوە.
جێگری سەرۆکی یەکێتی باسی لەپەرۆشی یەکێتی کرد، لە چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکانی هەرێم و بەغدا، دەشڵێت، "بە یەکڕیزی و یەکوتاری دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان بەدەستدەهێنین".
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، ٤٦ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخراوەتەوە، ئەوەش دوای وردبینی لە تۆماری ئەو كاندیدانە، لەو ژمارەیەش ١١ كاندیدیان بەهۆی ئەوەی كە بڕوانامەیان نەبووە دوورخراونەتەوە و سێ كاندیدی تریش گۆڕدراون و كاندیدی ژن لە جێگەیان دانراوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە سبەینێوە پرۆسەی وەرگرتنی منداڵ لە باخچەی منداڵان دەستپێدەکات.