سەردێڕ:

وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارانەی کە لەبارەی کۆرۆناوە هەن

ڤایرۆسی کۆرۆنا خێزانێکی گەورەی ڤایرۆسن کە توشی مرۆڤ و ئاژەڵ دەبن. لە مرۆڤەکاندا، چەند جۆرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کێشە و گرفت لە کۆئەندامی هەناسەدان دروست دەکەن، وەکو جۆرەکانی ڤایرسی کۆرۆنای سارس (٢٠٠٣ بڵاوبووەتەوە) و ڤایرۆسی کۆرۆنای مێرس (٢٠١٢ بڵاوبووەتەوە). نوێترین ڤایرۆسی دۆزراوەش لە خێزانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بریتیە لە کۆڤید-١٩ (پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩).


نیشانە باوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بریتین لە تا، ماندوێتیی و کۆکەی وشک. هەندێک لە نەخۆشەکان رەنگە ئێش و ئازار، هەڵامەت، هەوکردنی لوت، هەوکردنی قوڕگ و سکچوونیان هەبێت. ئەم نیشانانە وردە وردە لەسەر نەخۆشەکە دەردەکەون، بەڵام لە هەندێک کەسدا، بەبێ دەرکەوتنی نیشانەکان و بەبێ هەستکردن بە ئازار، توشبوون روودەدات. زۆربەی خەڵکی (٨٠%) بەبێ پێویستی تایبەتی تەندروستی لە پەتاکە چاکدەبنەوە. لە شەش کەسی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)، یەک کەسیان بە توندی کێشەی هەناسەدانیان بۆ دروستدەبێت. کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشی پێشوەختەی وەکو (بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی دڵ یان شەکرە)یان هەیە، بە قورستر توشی ڤایرۆسەکە دەبن. ئەو کەسانەی تا، کۆکە و هەناسەتەنگییان هەیە، پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن.

خەڵکی دەشێت لە کەسانی توشبووەوە توشی ڤایرۆسەکە ببن. پەتاکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە و لەوکاتەی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) دەکۆکێت یان هەناسەدەداتەوە، ئەوا لە رێگەی دڵۆپە شلەی بچوکی لوت و دەمەوە دەگوازرێتەوە. ئەو دڵۆپە شلانە دەکەونە سەر ئەو زەوی و ماددانەی لە دەوروبەری کەسەکەدان. لەوکاتەی دڵۆپە شلەکان کەوتوون و خەڵکی هەناسە دەدەن، ئەوا دەشێت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ببن. هەر لەبەرئەوەیە کە گرنگە لە دووری یەک مەتر بووەستیت لە کەسی توشبوو.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەڵسەنگاندنی ئەو توێژینەوانەی لە چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) دەکۆڵنەوە، بەردەوام دەبێت و دۆزینەوە نوێکان بڵاودەکاتەوە.


بە پێی ئەو توێژینەوانە بێت کە تا ئێستا کراون، ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) زیاتر لە رێگەی ئەو دڵۆپە شلانەوە دەگوازرێتەوە کە لە کەسی توشبووەوە دەردەپەڕن، وەک لەوەی لە رێگەی هەواوە بگوازرێتەوە. (وەڵامی پێشوو سەبارەت بە "چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بڵاودەبێتەوە؟" ببینە).

ئایا دەکرێت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ببیت لە کەسێکەوە کە نیشانەکانی تێدا دەرنەکەوتووە؟

رێگەی سەرەکی بۆ بڵاوبوونەوەی پەتاکە بریتییە لەو دڵۆپە شلانەی لە توشبوویەکەوە دەردەپەڕن کە دەکۆکێت. مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لە کەسێکەوە کە نیشانەکانی تێدانییە، زۆر لاوازە. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرێک لە خەڵکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) نیشانەکان بە قورسی ناگرن. ئەمە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی توشبوون بە پەتاکەدا، راستە. لەبەرئەوە دەشێت لە کەسێکەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ببیت کە، بۆ نمونە، کۆکەیەکی کەمی هەبێت یان وادەرنەکەوێت کە نەخۆشە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەڵسەنگاندنی ئەو توێژینەوانەی لە چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) دەکۆڵنەوە، بەردەوام دەبێت و دۆزینەوە نوێکان بڵاودەکاتەوە.


وادەردەکەوێت کە ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لە رێگەی پیسایی کەسی توشبووەوە، ئەگەرێکی لاواز بێت. ئەگەرچی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان نیشاندا کە دەشێت ڤایرۆسەکە لە پیسایی کەسی توشبووەوە بڵاوببێتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوە لە پیساییەوە، یەکێک نییە لە رێگە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەڵسەنگاندنی ئەو توێژینەوانەی لە چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) دەکۆڵنەوە، بەردەوام دەبێت و دۆزینەوە نوێکان بڵاودەکاتەوە. لەبەرئەو مەترسییە، دوای بەکارهێنانی توالێت و پێش نانخواردن، گرنگە بەشێوەیەکی رێکوپێک دەستەکان بشۆردرێن.


ئاگاتان لە دواین زانیارییەکان بێت لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) کە لە سایتی رێکخراوی تەندروستی جیهانیدا هەن. هاوکات، ئاگاشتان لە بڵاوکراوەکانی تەندروستی نیشتیمانی و یەکە تەندروستییە ناوخۆییەکانتان بێت. زۆرێک لە وڵاتان حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)یان تۆمارکردووە. بەرپرسانی چین و هەندێک لە وڵاتانی دیکە، سەرکەوتوبوون لە خاوکردنەوە یان وەستاندنی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، بەڵام دۆخەکە پێشبینینەکراوە و دەبێت چێکی هەواڵەکان بکەیتەوە.

بە جێبەجێکردنی ئەمانەی خوارەوە، دەتوانیت چانسی توشبوونت کەمبکەیتەوە:

یەکەم، بە بەردەوامی دەستەکانت بە پاککەرەوەی کهول یان بە سابون و ئاو بشۆ.

دووەم، دووری یەک مەتر لەنێوان خۆت و ئەو کەسەی دەکۆکێت یان دەپژمێت، بهێڵەرەوە.

سێیەم، دەست لە چاو، لوت و دەمت مەدە.

چوارەم، دڵنیابە لەوەی خۆت و کەسانی چواردەورت رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەن. ئەمە مانای ئەوەیە کە دەم و لوتت بە ئانیشکت یان بە کلێنس دابپۆشیت لەوکاتەی دەکۆکیت و دەپژمیت، دواتریش راستەوخۆ کلێنسەکە بخەیتە سەلەی خۆڵەوە.

پێنجەم، ئەگەر هەست بە نەخۆشی دەکەیت، ئەوا لە ماڵەوە بمێنەرەوە. ئەگەر تا، کۆکە و هەناسەتەنگیت هەیە، ئەوا سەردانی رێکاری تەندروستی بگرەبەر و پەیوەندی بە هێڵی پەیوەندی رێنماییکەرەوە بکە.

شەشەم، ئاگاداری دواین زانیارییەکان بە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩).

 

 چەند خاڵێکی خۆپارێزیی بۆ ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا  گەشتیان کردووە یان هاتوونەتەوە لەو شوێنانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) تێدا بڵاوبووەتەوە

یەکەم، ئەو خاڵانەی لە بەشی خۆپارێزیی بۆ هەموو کەسێکدا ئاماژەی پێکراوە، جێبەجێبکەن.

دووەم، ئەگەر هەستت بە نەخۆشی کرد و تەنانەت ئەگەر نیشانەکانیشت قورس نەبوون و تەنیا سەرئێشە، پلەی گەرمی بەرزتر لە ٣٧.٣ و کەمێک ئاو لە لوت هاتن بوو، ئەوا تاوەکو چاکدەبیتەوە، لە ماڵەوە خۆت کەرەنتینە بکە (لەوانی دیکە دووربکەوە). گرنگە کەسێک شتومەک و خواردنت بۆ بهێنێت. ماسک ببەستە بۆ ئەوەی کەسانی دیکە توش نەکەیت.

سێیەم، ئەگەر تا، کۆکە و هەناسەتەنگیت زیادیکرد، ئەوا پەیوەندی بە یەکە تەندروستییەکانەوە بکە. راستییەکان بە لایەنی پەیوەندیدار بڵێ کە لەو ماوەیەدا چۆن و کەی و لەکوێ هاتوچۆت کردووە.

مەترسییەکە لەسەرئەوە بەندە کە تۆ لەکوێیت و ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لەو جێگایەدا بڵاوبووەتەوە؟

بۆ زۆربەی خەڵکی و لە زۆربەی شوێنەکانی دنیادا، هێشتا مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لاوازە. لەگەڵ ئەوەشدا، چەندین شوێن هەن لە جیهاندا (لە شارەکان و ناوچەکان) کە پەتاکەی تێدا بڵاودەبێتەوە. ئەو کەسانەی بۆ ژیانکردن یان سەردان دەچن بۆ ئەو ناوچانە، ئەوا ئەگەری توشبوونیان بەهێزترە. حکومەتەکان و بەرپرسانی تەندروستی، لە کاتی تۆمارکردنی هەر حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)، رێکاری قورستر دەگرنەبەر. رێنماییە ناوخۆییەکانی وەکو قەدەغەکردنی هاتوچۆ و کۆبوونەوەی گەورە جێبەجێبکە. بە هاوکاریکردنی ئەو تیمانەی خەریکی کۆنترۆڵکردنی پەتاکەن، ئەگەری توشبوونی تۆ یان بڵاوبوونەوەکەی کەمدەبێتەوە.

وەکو لە چین و هەندێک وڵاتی دیکەدا نیشاندرا، دەکرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بووەستێندرێت. بەداخەوە، بڵاوبوونەوە نوێکان بە خێرایی روودەدەن. ئاگاداربوون لە دۆخی ئەو شوێنەی تێیدای یان دەتەوێت بۆی بچیت گرنگە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی رۆژانە زانیاریی نوێ لەبارەی رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لە سەرانسەری دنیادا بڵاودەکاتەوە.

نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بە گشتی و بە تایبەتی بۆ منداڵان گەنجان دژوار نییە. ئەگەرچی دەبێتە هۆی نەخۆشی قورس، بەڵام لەناو هەر پێنج توشبوویەکدا، تەنیا یەک کەسیان پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە. لەبەرئەوە، زۆر ئاساییە خەڵکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)ەوە نیگەران بن، چونکە بڵاوبوونەوەکەی کاریگەریی دەبێت لەسەریا یان لەسەر خۆشەویستانیان.

ئێمە دەتوانین بۆ پاراستنی خۆمان، خۆشەویستانمان و کۆمەڵگەکەمان نیگەرانییەکانمان بکەینە کردار. یەکەم و گرنگترین کردار ئەوەیە کە دەستەکانمان بشۆین و شوێنی هەناسەدانمان پاک رابگرین. دووەمیش بریتییە لە ئاگاداربوون لە زانیاریی و رێنماییە نوێکانی یەکە تەندروستییە ناوخۆییەکان، لەناویشیاندا، قەدەغەکردنی هاتوچۆ و کۆبوونەوەکان.


ئەگەرچی ئێمە هێشتا خەریکی لێکۆڵینەوەین لەوەی کە چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) خەڵکی توشدەکات، بەڵام وادیارە ئەو کەسانەی بەتەمەنن و کەسانێک کە نەخۆشییەکی پێشوەختەی وەکو (بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی سی، شێرپەنجە و شەکرە)یان هەبێت، زیاتر لە خەڵکی دیکە توشدەبن.


نەخێر. ئەنتیبایۆتیکەکان بۆ ڤایرۆس کارانین، بەڵکو تەنیا بۆ نەخۆشییە بەکتریاییەکان کاران. پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لە رێگەی ڤایرۆسێکەوە درووستبووە، هەربۆیە ئەنتیبایۆتیکەکان کارانین تێیدا. نابێت ئەنتیبایۆتیکەکان بۆ رێگریکردن یان چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بەکاربهێندرێن، بەڵکو تەنیا دەبێت لەرێی پزیشکێکەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکی بەکتریایی بەکاربهێندرێن.


ئەگەرچی رەنگە هەندێک دەرمانی رۆژئاوایی کەلتوری یان ناوخۆیی ببنە هۆکاری هێوربوونەوەی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)، بەڵام لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەک لە بەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت دەرمانێک رێگریی یان چارەسەری پەتاکە دەکات. رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەکارهێنانی دەرمان، لەناویشیدا ئەنتیبایۆتیک، بۆ رێگریی یان چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لەلایەن کەسەکە خۆیەوە رەتدەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا و لە ئێستادا، چەندین هەوڵی پەرەپێدانی دەرمان، هەم رۆژئاوایی و هەم کەلتوریی، بەڕێوەدەچن. بەگوێرەی دۆزینەوە نوێکان، رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوام دەبێت لە نوێکردنەوەی زانیارییەکان.


هێشتا نەخێر. تا ئێستا، هیچ ڤاکسین و دەرمانێک بۆ دژەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) یان بۆ چارەسەرکردنی بەردەست نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە دەرمانی هێورکەرەوە بۆ توشبووان بەکاربهێندرێت. ئەو کەسانەی بە قورسی نەخۆشدەبن، پێویستە لە نەخۆشخانەدا بمێننەوە. سوپاس بۆ تیمەکانی تەندروستی، زۆربەی نەخۆشەکان چاکدەبنەوە.

هەندێک ڤاکسین و دەرمانی چارەسەر لەژێر توێژینەوەدان و لە تاقیگەدا تاقیکراونەتەوە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ پەرەپێدانی ڤاکسین و دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) هاوکاری ئەو هەوڵانە دەکات.

کاریگەرترین ئەو رێگایانەی بتوانیت خۆت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بپارێزیت ئەوەیە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستەکانت پاکبکەیتەوە، لە رێی ئەنیشکتەوە یان کلێنسەوە رێگە لە کۆکین بگریت و بە لایەنی کەمەوە یەک مەتر لەو کەسانە دووربکەویتەوە کە دەکۆکن و دەپژمن. (بۆ زانیاری زیاتر، تەماشای رێگاکانی خۆپاراستن بکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ).

نەخێر. تەنیا لە رووی بنەڕەتی جینییەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) و ڤایرۆسی کۆرۆنای سارس کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بڵاوبوویەوە، پەیوەندیان پێکەوە هەیە، لەکاتێکدا ئەو پەتایانەی بڵاویدەکەنەوە تەواو جیاوازن.

ڤایرۆسی کۆرۆنای سارس زیاتر بکوژ بوو، بەڵام کەمتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بڵاوبوویەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣وە، هیچ بڵاوبوونەوەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای سارس تۆمارنەکراوە.


تەنیا کاتێک ماسک ببەستە کە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)، بەتایبەتی کۆکینت تێدا دەرکەوتبێت یان کاتێک بەلای کەسێکەوە بیت کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بێت. ئەو ماسکانەی تەنکن و بۆ یەکجارن، پێویستە تەنیا یەکجار بەکاربهێندرێن. ئەگەر تۆ نەخۆش نیت و بەلای توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)وە نیت، ئەوا تۆ بە بەستنی ماسک، ماسکێک بەفیڕۆدەدەیت. لە دنیادا کەمیی ماسک بوونی هەیە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە خەڵکی دەکات، ژیرانە ماسک بەکاربهێنن.

بۆ رێگەگرتن ماسکبەستنی ناپێویست، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێنمایی ئەوە دەدات کە بە ژیرانە ماسک بەکاربهێندرێت. (تەماشای رێنمایی لە بەکارهێنانی ماسکدا بکە.)

کاریگەرترین ئەو رێگایانەی بتوانیت خۆت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بپارێزیت ئەوەیە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستەکانت پاکبکەیتەوە، لە رێی ئەنیشکتەوە یان کلێنسەوە رێگە لە کۆکین بگریت و بە لایەنی کەمەوە یەک مەتر لەو کەسانە دووربکەویتەوە کە دەکۆکن و دەپژمن. (بۆ زانیاری زیاتر، تەماشای رێگاکانی خۆپاراستن بکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ).

یەکەم: لەبیرت بێت، ماسک تەنیا دەبێت لەلایەن کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەوە بەکاربهێندرێت کە نیشانەکانی هەناسەتەنگی، تا و کۆکەیان هەیە.

دووەم: پێش دەستدان لە ماسکەکە، دەبێت دەستەکان بە کهول یان سابون و ئاو پاکبکرێنەوە.

سێیەم: ماسکەکە بگرە و بیپشکنە نەوەک دڕابێت یان کونی تێدابێت.

چوارەم: بیسوڕێنە و بزانە کام لایەی بەشی سەرەوەیەتی (بزانە تەلی گیرەی ماسکەکە لەکوێدایە.)

پێنجەم: دڵنیابەرەوە لەوەی کام بەشەی ماسکەکە دەکەوێتە رووی دەرەوە (رووە تۆخترەکەی.(

شەشەم: بەجۆرێک کە بەسەر پێکهاتەی لوتدا شۆڕببێتەوە، ماسکەکە ببەستە.

حەوتەم: ماسکەکە تا بەجۆرێک بهێنەخوارەوە کە دەم و چەناکەت دابپۆشێت.

هەشتەم: دوای بەکارهێنان، ماسکەکە لێبکەرەوە. تەلی گیرەی ماسکەکە لە پشتی گوێچکەکانتەوە لابەرە و دووریبخەرەوە بەجۆرێک کە دەست لە ماسکەکە یان لە شوێنەکەی نەدەیت.

نۆیەم: دوای بەکارهێنان، راستەوخۆ ماسکەکە بخەرە ناو سەلەیەکی خۆڵەوە کە داخراو بێت.

دەیەم: دوای ئەوەش دەستەکانت بە کهول یان سابون و ئاو بشۆ.

ماوەی هەڵهێنان واتە ماوەیەی نێوان توشبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتاکە. زۆربەی حاڵەتەکان نیشانیدەدەن کە ماوەی هەڵهێنان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لە یەک رۆژەوە بۆ ١٤ رۆژە و بە زۆری لەدوای پێنج رۆژەوە نیشانەکان دەردەکەون. لە کاتی هەبوونی زانیاریی نوێ، ئەوا ئەم زانیارییانە نوێدەکرێنەوە.



ڤایرۆسی کۆرۆنا خێزانێکی گەورەن لە خێزانی ڤایرۆسەکان کە لەناو ئاژەڵەکاندا هەن. هەندێکجار، لە ئاژەڵەکانەوە خەڵکی توشی ئەم ڤایرۆسانە دەبن. بۆ نمونە، ڤایرۆسی کۆرۆنای سارس لە رێگەی جۆرە پشیلەیەکی کێوی (سیڤیت)ەوە بڵاوبوویەوە و ڤایرۆسی کۆرۆنای مێرسیش لە رێگەی حوشترەوە بڵاوبوویەوە. بەڵام تا ئێستا تێبینی هیچ ئاژەڵێک نەکراوە کە سەرچاوەی ڤایرسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بێت.

بۆ پاراستنی خۆت، کاتێک سەردانی بازاڕی ئاژەڵان دەکەیت، ئەوا خۆت لە پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ ئاژەڵان یان ئەو زەوی و ماددەیەی ئاژەڵەکانی لەسەرە، بپارێزە. هەمیشە دڵنیابەرەوە لە سەلامەتی ئەو خواردنەی هەڵیدەبژێریت. بە وریاییەوە دەست لە گۆشتی خاو، شیر و بەشەکانی دیکەی ئاژەڵ بدە و خۆشت بپارێزە لە گوشینی خواردنی لێنەنراو، خواردنی خاو و گۆشتی ئاژەڵێک کە لەسەر ئاگردابێت و هێشتا بە تەواوی کوڵاو نەبێت.

ئەگەرچی نمونەیەکمان هەیە بۆ توشبوونی سەگێک لە هۆنگکۆنگ، بەڵام تا ئێستا، هییچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت سەگ، پشیلە یان هەر ئاژەڵێکی ماڵی توانای گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)ی هەبێت. ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بەشێوەیەکی سەرەکی لە دڵۆپی ئەو شلانەوە دەگوازرێتەوە کە لە کاتی کۆکە، پژمین و قسەکردنەوە دەردەچن. بۆ پاراستنی خۆت، زوو زوو دەستەکانت بە رێکوپێکی بشۆ.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی نوێترین توێژینەوە لەسەر ئەمە و لەسەر بابەتەکانی دیکەی ڤایرسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) و بەپێی دۆزینەوە نوێکان، ئەم بەشە نوێدەکرێتەوە.


وەڵامی دڵنیاکەر نییە لەبارەی ئەوەی مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) تا چەند لەسەر شتەکان دەمێنێتەوە، بەڵام وادەردەکەوێت وەکو ڤایرۆسەکانی دیکە بمێنێتەوە. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، رەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گشتی (لەناویشیاندا کۆڤید-١٩)، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تاوەکو چەند رۆژێک لەسەر شتەکان بمێننەوە. ئەوەش بەپێی جۆری ماددەکە، پلەی گەرمی و شێی تەڕی کەش و هەوا دەگۆڕێت.

ئەگەر پێتوایە کە رەنگە شتێک ڤایرۆسەکەی لەسەر بێت، بە دەرمانی دژەڤایرۆس پاکیبکەرەوە و خۆت و خەڵکیش بپارێزە. دەستەکانت بە شلەیەک پاکبکەرەوە کە کهولی تێدابێت یان بە سابون و ئاو بشۆرە. دەست لە چاو، دەم و لوتت مەدە.

بەڵێ. چونکە ئەگەری ڤایرۆساویکردنی شتومەکەکە لەلایەن کەسێکی توشبووەوە لاوازە. هاوکات، ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لە پاکەتی شتومەکێکەوە کە جوڵێندرابێت، گوێزرابێتەوە و لەژێر پلەی گەرمی جیاوازدا گوزەری کردبێت، لاوازە.

ئەمانەی خوارەوە کاریگەرییان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) نییە و دەکرێت مەترسیداربن:

- جگەرەکێشان.

- بەستنی چەند ماسکێک.

- خواردنی ئەنتیبایۆتیک "سەیری پرسیاری دەیەم بکە (ئایا هیچ دەرمانێکی هەیە رێگریی یان چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) بکات؟"