سەردێڕ:

بایدن بایەخی بۆ کورد نابێت

1/21/2021 11:27:15 AM
6138 جار خوێندراوەتەوە
سالار مەحمود
+ -


ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبێت و، خاوەن یەک پرۆژەی ھاوبەشی نیشتمانی نەبێت، بە دڵنییایەوە بایدن و ئیدارەکەی بە خۆڕایی پشتیوانی دۆزەکەمان نابن.

بەم بێ بەرنامەیی و پەرتەوازەییەی ماڵی کوردو نەبوونی پرۆژەی چاکسازیی راستەقینەو، بەردەوامی گەندەڵی و ناشەفافیەت. دۆستەکان لەدەست دران. بایدنی ئێستا ھەمان بایدنی سەردەمی مام جەلال نیە.

ئەم بۆچوونە بۆ بریت ماکگۆرکیش تەواوە.
دەرفەتێکی نوێیە بۆ گرێدانەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیدارەی جۆبایدن  لەسەر بنەمای ھەبوونی پرۆژەو یەک گوتاری لە ئاستی عیراق و جیھان.
چاکسازی و بەخۆداچوونەوەش لەناوخۆی کوردستان.
سەردەمی ترامپ بڕواو نەیەتەوە بە بەخوێن ساردی ئەوان و، ھەڵەی خۆمان کوردستان گەڕێنرایەوە بۆ ساڵی۲٠٠۳.