سەردێڕ:

زمانی کوردی لە گوتاری دەوڵەتی عیراق

5/11/2020 12:30:47 AM
6322 جار خوێندراوەتەوە
سالار مەحمود
+ -

بەپێی دەستوری عیراق زمانی کوردی زمانی فەرمی دەوڵەتە، پێکەوە لەگەڵ زمانی عەرەبی، لەمادەی چواری دەستور چەسپاوە.

حکومەتی علاوی و مالکی و عەبادی و عبدولمەھدیش گرنگی بە زمانی کوردی لە راگەیاندن و گوتاری فەرمی حکومەت نەدرا، کازمی بەجیاواز لەوان لە تویتەر بەزمانی کوردی راگەیەنراو دەرئەکات، ھێشتا ئەمە بەس نییە، پێویستە لە رۆژنامەی فەرمی وەقائع  و لە ناوەندەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتیکردنی دیبلۆماسی و رەسمی زمانی کوردی بەکاربھێنرێت.

نابێت شەرم لە زمانی خۆمان بکەین:

شەرم ئەوەیە زمانی کوردی بەکارنەھێنرێت، ئیتر بەسە خۆ بەکەم زانین، زمانی کوردی دەوڵەمەندترە لە زمانەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە عیراق رەسمیە رێزنەگرتن لێی پێشێکاری دەستورە.

لەماوەی رابردوودا چەن پەرلەمانتارێک لە پەرلەمانی عیراق بە کوردی مداخەلەیان کرد و لەلایەن ھەندێ لە شۆڤێنیەکان کاردانەوە دروستبوو، توشی شڵەژان و دەنگەدەنگ بوون، ئەم رەفتارە دژی بنەماکانی شەراکەت و دەستور بوو، بۆیە پێویستە بە فەرمی لە ئاخاوتن و گفتوگۆکاندا بەکار بھێنرێت و بەردەوام بدرێ بە گوێی ھەموو لایەکدا و بچێتە پرۆتۆکۆڵی دانیشتنەکانەوە و تۆماربکرێت.

لە ھەمان ماددە چواری دەستور و لە بڕگەکانی تردا ئاماژە بە چاپی نەختینە و پول و پاسپۆرت و رۆژنامەی فەرمی دەکات، کازمی بە زمانی کوردی جیاوازی لەگەڵ ئەوانی پێش خۆی دروستکردووە، سەرەتایەکی باشە ھیوادارم لە پشتیوانی مافە دەستوریەکانی کوردستانی عیراق دەست پێشخەربێت.

ئەگەر ئەمە بکات مێژوویەکی جوان بۆ خۆی تۆمار دەکات وەک چۆن ئەوانی پێشتری نەیانتوانی لەلای کورد ئەو مێژووە تۆماربکەن.

کەواتە لەم پرۆسەدا تەرجەمەکردنی بەرنامە حکومییەکەیەتی کەتیایدا ھاتووە بەپێی دەستور کاردەکات بۆ چارەسەر کردنی کێشە ھەڵپەسێراەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی ئیتحادی. زیندووکردنەوەی رێکەوتنی ساڵی۲٠۱۹ی نێوان ھەردوولا گونجاوترین میکانیزمە و ھەردوو لاش خۆیان ئامادەبکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەو چوارچێوەیەدا.

کازمی دەرفەتێکی نوێیە، بۆ بەردەوامی موچەی فەمانبەران و وەرگرتنی شایستەییەکان و ھەنگاوان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێراوەکانی تر.