سەردێڕ:

تورکیا هەڵەی شنگال لە باشیک دووبارە ناکاتەوە

4/17/2021 9:02:40 PM
8978 جار خوێندراوەتەوە
کاروان باعەدری
+ -

ئەگەر تەماشای هەموو لێدوانی بەرپرسە باڵاکانی تورکیا بیکەیت! دەزانی; ئەوەی لە شنگالییان کردیان هەڵەیەکی ستراتیژی سیاسیی بوو...!
ئۆپۆزسیۆنی تورکییاش; ئەوەی لە شنگال بە خاڵی بێ هێزی سیاسەتی دەرەوەی تورکییا و ئەردۆغان دادەنێت..!

 تورکیا بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت بنکەکەیان لە چیای مەقلووب بەهێزبکات و هەموو شتێک دەکات تا لەوێ بمێنێتەوە و نایەوێت چیای مەقلووب بکەوێتە ژێر دەست پەکەکە و هاوئاوازەکانی.

 تورکییا باش دەزانێت ئەگەر چیایی مەقلووب بکەوێتە دەست پەکەکە تەواو ڕۆڵی لە عێراق و بەتایبەت موسڵ نامێنێت. هەر گروپ یان لایەنێک لە چیایی مەقلووب باڵا دەست بێت لە باکوورەوە دەست بەسەر شێخان و دەشتی شێخان کە بەشێکە لە  دەشتی نەینەوا  دەگرێت و دەبێتە دەروازەیەک بۆ زنجیرە چیاکانی شێخان، هەروەها لە باشور و رۆژئاواشەوە لەگەڵ شنگال و موسل ئەو پردە نامێنێت و پەکەکە بە ئاسانی لە شنگالەوە تا شێخان و مەقلووب هاتووچۆ دەکات، لە رۆژهەڵاتیشەوە دەست بەسەر مەخموردا دەگرێت.

 جگە لەمەش تورکیا دەیەوێت دەستی بە قورگی پەکەکە دا بگرێت کە پەکەکەش چاوی لەو چیایەیە، تورکیا دەیەوێت هەناسەیان لێی ببڕێت.ئەم چیایەیە جگە لە ڕووی جیۆسیاسیی! ناوچەیەکی تەواو ئابووری کشتووکاڵییە، ئەگەر پەکەکە دەست بەسەر دا بگرێت و بەهێز دەبێت و تورکیاش دەکەوێتە ژێر هەڕەشە. تورکیا دوو دڵە لە حەشد و نایەوێت ئەو ناوچەیە بە حەشد بسپێرێت چونکە لە شنگالیش ئەو هەڵەیە کرد و شنگال کەوتە دەست پەکەکە.