سەردێڕ:

چەند سەرنجێک لەسەر ساختەبوونی PGI

1/13/2021 9:51:06 PM
8286 جار خوێندراوەتەوە
سەفین حەسەن
+ -

کۆمەڵە سەرنجێکی بازرگانیە کە نەک تەنھا بۆ دراوی گریمانەیی، بەڵکو بۆ ھەموو بازرگانییەکی سەر ئینتەرنێت دەبێت، کە چۆن ئینڤێست لە شتێکدا بکەم کە کەمترین مەترسی ھەبێت! یان چۆن ریسکی لەدەستدانی پارەکەم کەمبکەمەوە! چونکە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا، سەدان وێبسایتی ساختە بوونیان ھەیە و ساڵانە رێژەی سکامەر لە زیادبووندایە، ساڵی ۲٠۱۸ رێژەی دزی ئەلیکترۆنی یان پۆنزی ۱.٤۸ بلیۆن دۆلار بووە بەڵام ساڵی ۲٠۱۹ بووە بە ۱.۹ بلیۆن دۆلار. 

چۆنیەتی ھەڵسەنگاندنی کۆمەلێک پیوەر کە وا ئەکات سایتە ئورجیناڵەکان لە ساختەکان یاخود پرۆژەی ئۆرجینال لە ساختە جیا بکەیتەوە، کە پیویستە پێش ئەوەی شتێک دوا بکەیت یان بەشداری تیا بکەیت گەرانی خۆو بکەیت بۆ ئەوەی ریسکی لە دەستدانی پارەکەت کەم بکەیتەوە بۆ کەمترین ئاست، چونکە ھەر شتێک ریسکی لە دەستدانی زیاتر بوو لە قازانجکردن ئەوە بازرگانی نییە بەلکو وەکو قومارکردن وایە. بۆیە بەوردی ئەو کۆمەلە سەرنجە بخوێنەرەوە

۱. دوای گەرانێکی زۆر ناوێکم لە خودی سایتەکەوە نەدۆزییەوە کە وەک بەرپرس یان بەرێوبەر و ھەر بابەتێکی تر. لەوانەیە خەلک ھەبێت بلێت ئینجا بۆ چییەتی  چونکە شەریکە ئیشی دراوی گریمانەی ئەکات! بەڕێزم پیویست ئەکات لەبەر دوو ھۆکار اـ خودی شەریکەکە دراوی خۆی نییە ئەو ئەکرێت و ئەفرۆشێت بۆیە ئەبێت ناوی بەرێوبەر یان ھەر شتێکی ھەبێت، بۆی ئەوەی بەرپرسیاری یاسای ھەڵبگریت بـ ـ  ئەگەر ناوی نەھێت کەواتە ئەشێت ئیشی رەش بەو بیتکۆینەوە بکریت کە ئەمشە ئەبێت ھۆی سپیکردنەوەی دراوی ئەلیکترۆنی، بۆیە ئەگەر لە ھەر ساتێکا بیت بلۆک بکریت دراوی ھەموو بەشدار بوان بلۆک ئەکریت، یاخود ھەموو دراوەکان بۆ ئەریسێکی خۆی بنێریت و سایتەکە دابخات تۆ ھیچ بەڵگەیەکی یاساییت نابێت.

۲. دارشتەی وێب سایتەکەیان تێمپلەیتی ئامادە کراوە کە بە ۲٠ $ ئەتوانیت لە Wordpress  بیکریت، چونکە تێپملەیتی ئامادەکاراو زیاتر بۆ پرۆژەی لاوەکی بەکاردێت.

۳ـ ئەپدەیتی ویبسایتەکە ئیستاش ھەر ۲٠۱۹ لە کاتێکا ئێمە لە ۲٠۲۱ داین! ئەمە وا ئەکات بلێن کە بە تەواوی ساختەکارە، چونکە ناکرێت ئەپدەیت نەکرێت.

٤. لە ئەدریس لۆکەیشنی ئەمریکا کە لەسەر لە گۆل ماپ سەیرچم کرد، ناوی کۆمپانیەکا بەو بینایەوە نییە کەواتە فێرجوال ئوفیسە نەک فیزکال، ئەمەش ئەو خالەیە کە گومانی تیا ناھێلیت کە شریکەکە ساختەکارە، چونکە تۆش ئەتوانیت لە عیراقەوە ڤیرجوال ئۆفیس بۆ شەریکەکەت لە ئەمریکا لەگەل ژمارە تەلەفۆن دابنێت کە ھەمووی ٤٠٠ دۆلاری تێ ناچیت. 

٥. شەریکەیک لە ۲٠۱۷ دانرا بێت معقول نییە تا ئیستا ئەپی بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید نییە،  ئەمەش وا ئەکات بڵین تەواو ساختەیە، چونکە لە ئەپستۆر بەشدار بوو رێڤوو ئەکات زۆرترین کەس ئەیبینیت. 

٦. بەشدار بووی سایتەکە ھەمیشە قازانج ئەکات لە کاتێکا شتی وا نییە چونکە جاری وا ھەیە ئەمرۆ بیتکۆین ئەکریت سبەی نرخی دائەبەزیت کەواتە تۆ ئەبیت زەرەر بکەیت بەلام لەم سایتە تۆ ھەمیشە قازانج ئەکەیت، ئەمەش یەکیکی ترە لە نیشانەکانی ساختەکاری سایتەکە. 

۷. ئەشیت ھەنێ خەلک بڵیت کە (پی جی ئای) ماینەرینگ ئەکات واتا خۆی بیتکۆین دروست ئەکات، ئەمەش وا نییە لەبەر ئەوەی خودی ماینەرین پرۆسەیەکە کاتی زۆر ئەویت، خرجی کارەباشی زۆرە لە ئەمریکا، ئینجا بەرھەم ھێنانیشی بە  Bitcoin’s hash rate   بەندە،  بۆ نمونە ASICs (۱٠)جیھازی  توانایی بەرھەمھینانی ٠.١ بیتکۆینی ھەیە لە رۆژیکا کە زیاتر لە ۱٠٠ رۆژی ئەوێت تا بتوانێت یەک دانە بیتکۆین بێتە بەرھەم .بەڵام گومان لە  پی جی ئای لەوەدایە کە تۆ پارەو خستە ناوی رێک بۆ رۆژی دووەم قازانج یەتە سەر کە ئەمەش وا ئەکات بڵین ساختەکارن چونکە پرۆسەی بەرھەمھینانی بیتکۆین کاتی زۆر ئەویت، ئەشیت لەبری قازانج زیان بکەیت.

۸. تا ئیستا کەمترین بەشداربوو ریڤووی ویبسایتەکەی کردووە کە ئەمەش زۆر کەمە کە تەنھا ۲٠ کەس قسەی لەسەر کردووە، زۆرینەی وەسفیان کردووە دیارە ئەمانەن کە تۆی بەشدار بوو ئەچیت پارە ئەخیتە ناو شەریکە قازانج بۆ ئەوان ئەروات. شەریکەیەک لە ۲٠۱۷ دامەزرا نابیت تەنھا ۲٠ کەس کۆمێنتی لەسەر نوسیبیت ، چونکە لە ئەمریکا زۆر گرنگی بە ریڤیو ئەدرێت! ئەمەش وا ئەکات بلیم تەواو ساختەن.

۹. ئەو بەڵگانەی کە پیشانت ئەدەن بە دۆکیومێنتی ئۆرجینال وەرناگیرین چونکە سۆفت کۆپین نەک ھارد کۆپی کەواتە ئەشێت فۆتۆشۆپ بن. 

۱٠. ھیچ گرنیکی ئەو تۆ بەشی ترم و پۆلیسی سایتەکە نەدراوە بەڵکو کۆپی تێکستەو دانراوەتەوە، کە بۆ پرۆژەیەکی ئەوا نابێت وابێت.

بەپێی ئەو کۆمەڵە سەرنجەی سەرەوە پرۆژەکە ساختەیە ئەشێت لەماوەیەکی نزیک مەودا قازانج بکەیت بەڵام دەرئەنجام ھەر زەرەر ئەکەیت چونکە لە ۱٠٠٪ ریسکە بەپیی ئەو پیوەرانە.


سەرچاوەکان 

بەرھەم ھێنانی بیتکۆین 
١- https://www.exodus.io/blog/how-long-does-it-take-to-mine-١-bitcoin/

ریڤووی ویسایتکە
٢-  https://www.trustpilot.com/review/pgiglobal.trade

رێژەی پۆنزی یان قۆلبرینی ساڵانە
٣- https://www.aarp.org/money/scams-fraud/info-٢٠٢٠/ftc-fraud-complaints-rise/

خودی ویبسایتی پی جی ئای 
٤. https://www.praetoriangroup.io