سەردێڕ:

٨ی مارس رۆژێکی نوێ

3/8/2021 7:32:36 PM
2153 جار خوێندراوەتەوە
عوسمان زیندانی
+ -

ئاسۆ و ھیوای بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی مێژوویی..

ھێمای خەبات و قوربانیدان لەپێناو مرۆڤایەتیدا ......

لەمێژووی تێکۆشانی چینی کرێکاردا ھەمیشە ژنانی کرێکار بەشێکی گەورە و گرنگی نێوبزوتنەوەی کرێکاری بوون و قوربانی بێ شووماریان پێشکەش کردووە ٫بەتایبەت لەسەدەکانی ڕابردوودا ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆپیشاندانە کرێکاریەکانیان دەکرد نەک تەنھا لەپێناو (نان وکار و کرێ و سەعاتی کاردا) بەڵکو دروشمی (ئاشتی و مافی دەنگدانی گشتی) بەشێکی سەرەکی داخوازیەکانیان بوون ٫ نمونە ی خۆپیشاندانەکانی

( ۸ مارسی ۱۹۱۷ روسیا) و (۱۹۳٦ئەلمانیا) و( ئیسپانیا)

و بەسەدان مانگرتن و خۆپیشندان٫ ئەم داواکاریانە ئامانجی جەماوەرێکی بەرفراوانی ستەمدیدەی جیھانی سەرمایەداری بوون بەژن و پیاوەوە٫بۆ ئاشتی و ئازادی ویەکسانی کەژنانی کرێکار رێبەرایەتیان دەکرد٫

دەسەڵاتی سەرمایە کە لەلایەک خەریکی چەنگ و چەوسانەوەی گەلان بوون لەناو خۆی دەوڵەتەکانی خۆیاندا خەریکی چەوسانەوەی کرێکاران بوون ٫ بەھۆی ئەم جەنگ و داگیرکاریەوە کەتائستاش بەردەوامە ژیانی مرۆڤایەتیان خستۆتە ناو نەھامەتی وکوشت وبڕو لەناوچوون و سەپاندنی ھەلومەرجێکی دژواری پڕ لەچەوسانەوە و بێ مافی بۆ تەواوی گۆمەڵگا بەگشتی و چینی کرێکار بەتایبەتی ٫ ژنانی کرێکار لەم دۆخەدا باجی زۆر گەورەیانداوە و خراونەتە ژێر بارێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی سەختەوە ھەر لەکەمی کرێ و سەعاتکاری زۆر تا ڕادەی ھەژاری و بێکاری و گێچەڵ پێگردن و دەرکردنیان لەسەرکار ٫ ھەر بۆیە ژنانی کرێکار لەچوارچێوەی ململانێی چینایەتی و بەئیلھام وەرگرتن لە فکری مارکسی وئەزموونی خەباتی کۆمەنیستەکان و بڵاوبوونەوەی باوەڕی مرۆڤ دۆستی و ئازادیخوازی ڕابەرایەتی دەیان مانگرتن ونارەزایەتی و خۆپیشاندانیان کردوە لەڕابردوودا لەپایتەختەکانی ئەمریکا وفرنساو بریتانیاو رووسیادا و زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت لەسەدەکانی (۱۸و۱۹و۲۰)دا

کەیەکێک لەدیارترین مانگرتن و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ژنانی کرێکاری ڕستن وچنینی کارگەیەکی شاری نیۆرکی ئەمریکا بوو لەساڵی ۱۸٥۷دا بەرزکردنەوەی دروشمی کەم کردنەوەی کاتی کارو زیاد کردنی کرێ دەستی پێکرد ولەئەنجامدا (خاوەنکار و دەسەڵاتی سەرمایە) بەئاگروسووتان و گرتن وکوشتن ئاگر بەردان لەگارگە وەڵامی بە ژنانی ناڕازی و شۆڕشگێر دایەوە ٫بەسەدان ژن سووتان و ئیدی لەو ڕۆژەو لە( ۸ی مارس ۱۸٥۷)دا ژنان و پیاوانی کرێکار و شیوعی وچەپ و پێشکەوتوخوازان دەھاتنە مەیدانی ڕووبەڕوو بوونەوەی سەرمایەداران و ساڵانە لە دەیان پایتەختی ووڵاتانی سەرمایەداریدا بەنمایشکردنی ھێزی کۆمەڵایەتی و چینایەتی خۆیان پێشوازیان لە۸ ی مارس دەکرد وەک ڕۆژی مقاوەمەتی چینایەتی چاوویان لێ دەکرد تاکو لە(کۆنگرەی دووەھەمینی ژنانی سۆسیالیست لەساڵی ۱۹۱۰دا ) ( کلارا زتکین ) پێشنیاری کرد کەئەو ڕۆژ ببێتە رۆژی جیھانی ژنان و سیمبولی بەرەنگاری دژی چەوسانەوەی ئینسان لەو ڕۆژەوە ۸مارس بووە ویستگەیەکی خەباتی گشتگیر بۆ ماف و ئازادیەکان ٫

تا ناچار رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەساڵی ۱۹۷۷دا بەفەرمی کردیانە ڕۆژی جیھانی ژنان ٫ ئێستا لەتەواوی دنیادا جگە لەدەوڵەتە کۆنە پەرست و دیکتاتۆرەکاندا ئەم یادە پیرۆز و شکۆدار دەکرێت و بووتە ڕۆژی جیھانی ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم وستەم دژی ژنان

ولە ھەرێمی کوردستانیش وەک بەشێکی دانەبڕاو لەجیھانی سەرمایەداری کەتیایدا ژنان بەگشتی و ژنانی کرێکار بەتایبەتی شاد نەبوون بەمافە رەواکانیان و ڕۆژانە ڕووبەڕووی توندو تیژی و بێ مافی و بێکاری دەبنەوەو٫سەرباری ئەوەش لەھەرێمی کوردستان وزۆر ووڵاتی تردا بایەخی ڕاستەقینەی پێ نەدراوە و بەپێی بەھا ومانای مێژووی خۆی واتادار نەکراوە کە (۸مارس ڕۆژی خەباتی چینایەتی و ڕزگاری چینی کرێکارە و ئامانجی ئازاد بوونی مرۆڤە بەژن و پیاوەو لە سیستەمی کۆیلایەتی سەردەم ) تەنھا بۆھەندێ ئامانجی بچوک و دیایکراوی کۆمەڵایەیەتی چاووی لێ دەکرێت کەدیارە ئەم ئامانجانەش پێوویستە خەباتیان بۆ بکرێت و ھەوڵی بەدەستھێنانیان بدرێت کە زۆرێک لە حزب و ڕێکخراوەکان کاری لەسەر دەکەن وکردویانە

بەڵام ژنانی ئازادیخواز و پیاوانی یەکسانیخواز و بزوتنەوەو رێکخراوکانی ژنان و کرێکاران دەبێت کاری سەرەکیان بەردەوامیدان بێت بە ھەوڵ و خەباتی بزوتنەوەی ژنان کەلەمێژووی چەند سەدەیەکدا بێووچان تێکۆشانیان بۆ دروشمی ئاشتی وئازادی و یەکسانی ڕزگار بوون لەستەم وسیستەمی سەرمایەداری بووە .