سەردێڕ:

قه‌ڵادزێییه‌كان تۆپه‌كوێره‌تان بیرماوه‌

7/12/2020 10:32:21 PM
5057 جار خوێندراوەتەوە
سابیری سەندیکا
+ -

کە ‌مێژوو زۆر نزیک بێنینە پێش چاومان دەبینین گەلی عێراق و کوردستان بەگشتی و خەڵکی قەڵادزێ بەتایبەتی بەردەوام قوربانی دەربوە بۆ نمونە شەڕی ئێران عێراق سەدان ھەزاران کوژرا و کەم ئەندامی لێکەوتەوە،شەڕی کوێت ھەروا.

‎گەمارۆیunبۆ سەر عێراق گەلی عێراقی تەواو شەکەت کرد، توندوتیژی ڕژێمی سەدام بۆ سەر گەلەکەی خۆی، شەڕی معارەزەکان دژی سەدام، ڕووخانی دیکتاتۆر،شەڕی ناوخۆی کوردستان، شەڕی داعش کە ھەزاران قوربانی و کاولکاری و ماڵوێرانی لێکەوتەوە تا ئێستاش بەردەوامە، تەقینەوە خوێناویەکانی ڕابروو و ئێستاش.

‎لەکاتی شۆڕشی ئەیلول پێشمەرگە قارەمانیەتی زۆری نواند بەرامبەر دەوڵەتی عێراق، سەرەڕای ھێرشی پێشمەرگانە زۆرجار سوپای عێراقیشیان تۆپباران دەکرد، لە دەڤەری پشدەریش تۆپبارانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی عێراقیان دەکرد، ئێمە ماڵمان لە قەڵادزێ بوو، ئەو کاتە من لەدایک نەبووبووم، بەڵام وەک دوای چەند ساڵ کۆنە ‌پارتییەکان بۆیان گێڕاومەوە دەڵێن کۆنە ‌پارتییەکان لەبیریانە خەڵک زۆر لە ‌شاری قەڵادزێ لە تۆپبارانی شۆڕش دەترسان، زۆرجار زیانی لە ھاوڵاتیانی کورد دابوو، بۆیە لایان وابوو ئەو تۆپە مەبەستی خۆی ناپێکێ کە دەیھاوێژن خۆی و خوای خۆی بە ‌کوێ دەکەوێت ئەوە شانسی خۆیەتی، ھەر لەبەر ئەوەش قەڵادزێیەکان و خەڵک ناویان نابوو (تۆپەکوێرە) ھەر کاتێک تۆپبارانی شۆڕش دەستی پێ کردبا، خەڵک ئەوەندە لە تۆپەکوێرە ترسابوون (تۆپەکوێرە)ش نەبوایە، دەیانوت خۆتان بشارنەوە (تۆپەکوێرە) ھات، لەو بارەیەوە سەردار پشدەری دەڵێت: من لەو کاتەدا لە ١٩٦٧ رۆیشتبوومە ناو ڕیزی پێشمەرگە و چەند دەورەیەکی تۆپخانە و مامۆستایم بینی، لە ساڵی ١٩٦٩ دا تۆپێکی ٢٥ رەتڵی ئینگلیزیمان بە ناتەواوی لە ئێرانەوە بۆ ھاتبوو، کاک حەسۆ میرخان تۆپەکەی دا بە من بۆ ئەوەی بەکاری بێنم، منیش دوو گولە تۆپم بە ڕەبایەکانی دەربەندەوە نا، گولە تۆپەکان جێگای خۆیان نەپێکا، بەکاک حەسۆم وت: ئەم تۆپە سێرڤس نەکراوە و ناتەواوە، کەس ناتوانێ بەباشی بەکاری بێنێ.

‎کاک حەسۆ کە بۆخۆی ھیچی لە تۆپ نەدەزانی، وتی تۆ لەو تۆپە نازانی، تۆپەکەی دایە پیاوێکی ھەولێری بەناوی حەیدەر، جەلالی ئەحمەد خەلیل و خدری برای وسواغا و چەند پێشمەرگەیەکی لەگەڵ ناردن بۆ دارشمانە، لەوێ تۆپەکەیان دابەست و دەستیان کرد بە تۆپبارانی قەڵاتی قەڵادزێ و گردی حوسنی، لەبەر ئەوەی تۆپەکە تەواو نەبوو، ھەموو گوللە تۆپەکان بەناو شاری قەڵادزێ دەکەوتن، ڕۆژانە خەڵکێکی زۆری دەکوشت و بریندار دەکرد لە خەڵکی قەڵادزێ، خەڵکەکەش ناوی نابوو تۆپە کوێرە، تۆپچیەکان تۆپەکەیان لە بناری بادینباڵ لە ‌دەڤەری قەڵادزێ دابەستبوو و شەوانەش بۆخۆیان دەرۆیشتنەوە گوندی دارشمانە بۆ خەوتن، شەوێک ژمارەیەک لە ‌خەڵکی قەڵادزێ بەسەرپەشتی مەلا مەحمودی دێرێ لەگەڵ چەند چەکدارێک دەڕوات، تۆپە کوێرە دەتەقێنێتەوە، کاک حەسۆش لە تۆڵەی تۆپەکە، خدری‎برای وسواغا دەکوژێ و دەڵێ تۆ چاوساغیت بۆ کردوون، بەڵام وەک سەردار پشدەری لەکتێبەکەیدا دەڵێت شاھیدێکی بەویژدان خدر ئەو کارەی نەکردبوو و بە ناحەق کوژرا.

‎دوای ڕاپەرینی ٩١ کاتێ دەسەڵاتی کوردی دەستی کرد بەدزی و ڕاو ڕووت و شەڕی ناوخۆ دیار بوو خەڵک ملی خۆی دەشکاند بۆیان ئەوکات تێگەیشتن میللەت کێشەی نییە، ئەوجا زیاتر کلکیان تێوەردا.

‎بەداخەوە ئەو دەسەڵاتدارانەی ھەرێم بەجۆرێک دەسەڵاتداریان ناشیرین و بێ متمانە کردووە خەڵک بەگومانەوە سەیری ھەموو دەسەڵات و دەسەڵاتدارانی دونیا دەکات لەسایەی ئەو دەسەڵاتە بێمتمانەیی بەجۆرێک پەرەی سەندوە خەڵک ناتوانێ باوەڕ بەو شتانەش بکات کە لە دەرەوەی ئەوھەرێمەش دەیبینێت و دەیبیستێت ئەوانە ئەوەندەیان درۆکردوە خەڵک درۆی دوژمنەکانی پێ ڕاسترە لە ڕاستی ئەوانە ‌بەداخەوە ھەروەھا لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو میللەتی کورد بەگشتی و بەتایبەتی خەڵکی قەڵادزێ دوچاری نەھامەتیی کۆمەڵکوژیی و دەست درێژیکردنە سەر بووەوە لەلایەن سوپایی ڕژێمی ڕوخاوی عێراقیی، ئەرتەشیی ئێرانی و ھێزی جەندرمەی تورکیی.

کۆمەڵ کوژی کوردیی عەشیرەتی بارزانییەکان، کاولکردن و وێران کردنی ٣٥٠٠ گوند لە سەرانسەریی باشووری کوردستانی عێراق، کارەساتی ئەنفال، کیمیابارانی ناوچەکانی خۆشناوەتی، سلێمانی و ھەڵەبجە.‎

 ئازار و زامی میللەتێک، لە ئەنجامی داگیرکردنی وڵات و ژێر دەستی لەلایەن داگیرکەرانەوە دەستدرێژی ناموس، کۆمەڵ کوژی، کاولکردن، ڕوخان و داماڵێنی ھەموو پیرۆزییەکانی کە بڕوایی پێییەتی دەگات بە ئاستیی لووتەکە.