سەردێڕ:

دەزانن کێ دژی چاکسازییە؟

5/29/2020 3:22:38 PM
148782 جار خوێندراوەتەوە
رێبین سەلام
+ -

١- ئەوانەی ٦٠٪ ی فەمانبەری بن دیواری کوردستانیان ھەیە.

٢- ئەوانەی بودجەی دەڤەری بن رکێفیان دەبوایە٤٠٪ تێ نەپەڕێت کەچی لەسەرەتای دروستبوونی حکومەتی ھەرێمەوە ٤٣٪ کەمتری وەرنەگرتووە و ئیجا ٢٠٪ یشیان خەرج نەکردووە، باقییەکەیان بۆ خۆیان بردووە.

٣- ئەوانەی کەرکوکیان فرۆشت بە خەیاڵی خاویان ھەروا بە کاڵی کەرکوک دەخەنەوە بن دەستیان.

٤- ئەوانەی وڕکی پۆستی سەرۆک کۆماریان دەگرت بە ١٨ کورسیەوە و دەشیانزانی بە٣٠ کورسی پەرلەمانی عێڕاق دێتە دی و پاشان بە حیلە و حەواڵە و چاوبەستیەکی جامبازانە پۆستەکەیان چنگ کەوتەوە، بەڵام نازانن پارتی ١٢ کورسی پەرلەمانی عێراقی داونەتێ تاوەکو پۆستەکە لەدەست کورد دەرنەچێ.

٥- ئەوانەی ھەتا عەیش و نۆش و چەور بێت لەگەڵ حکومەتن و لەھەر نوکە قەیرانێکدا بێتە پێشێ پشتی تێدەکەن.

٦- ئەوانەی دەبوایە بڵێین ھاوبەش نەک بەشدار (شریک) نەک (مشارک)ی حکومەتن ئەگینا دەتۆران، کەچی لە ھەنگاوەکانی یەکەمی حکومداریدا:
- لە دھۆک بە خۆپیشاندان.
- لە کەرکوک داعش تەسلیمی راکان دەکەنەوە و دڵ دەنێن بە دڵیەوە.
 - لە سلێمانی داوای لامەرکەزی دەکەن.
- بە ھەولێریش دەڵێن بمانەوێ دەیروخێنین.
شەریکی حوکمڕان وانەبێ بۆچی باشە..!!.

٧- ئەوانەی کە نە یانھێشت پرۆژەی دەستوری ھەرێم تێپەڕێت، گوایە لەبەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بوو، ئەدی ئەوە نیە جەنابی سەرۆکی ھەرێم بە سەرجەم دەسەڵاتەکانیەوە ئێستا لەسەر حوکمە...!! کوان ئەوانەی نان و ئاویان لێ حەرامکردبووین دەیانگووت: دەبێت سەرۆک لە پەرلەمانەوە ھەڵبژێردرێت و دەسەڵاتی سنوردار بێت!!، کەواتە مەسەلە ئەوە نەبوو، بەڵکو بڕگەیەکی دیکە لە پرۆژەی دەستورەکەدا ھەبوو دەیگووت: نابێت حیزبی سیاسی پاشکۆی وڵاتێکی دەرەکی بێت وئەجندای ئەو وڵاتە جێبەجێ بکات، ھەروەھا نابێت حیزبێک ھەبێت دژی سیستمی سیاسی دیموکراتی ھەرێم بێت یان بانگەشە بۆ توندوتیژی ئاینی بکات، جگە لەمانە نابێت سەرچاوەی دارایی حیزبەکان دیار نەبێت، ئێ خۆ ناتوانن بە ڕۆژی رووناک راستەوخۆ دژی ئەم بڕگانە بن بۆیە بەیت و بالۆرەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکیان ئەو کات ھێنایە مەیدان.

٨-ئەوانەی ھەر خەریکی خۆسفرکردنەوەن و پشتیان کردۆتە نوێبووبەوە و نانی یەکتری رەفزکردنەوە دەخۆن.

٩- ئەوانەی ناکۆکیەکانیان ھێندە قوڵ و سەختە بە ماڵەباجێنەی (ھاوسەرۆکی دوو نێرینە) نەبێ ناکرێ بمێنن، کە لە مێژووی عێراقدا یەکەمین حیزبی ھاوسەرکن و لە مێژووی ھەموو جیھانیشدا یەکەمین ((حیزبی ھاوسەرۆکی ھاوڕەگەزن)).

١٠- ئەوانەی ھەر لە ٢/٥/١٩٩٤ ەوە پەلکێشی پاسداردەکەن و وەختبوو کوردستان بکەن بە سوریای ئەمڕۆ ھەر لە ١٩٩٤ ەوە و یاریگایەک بێت بۆ ململانێی عوسمانی و سەفەوی، ھەر وەختبوو ئەزمونەکە و بڕیاری ٦٨٨ یش لەبارببەن، چونکە وڵاتان نەیان دەویست بۆشایی ئەمنی باکوری عێراق بە سوپای ئێران پڕبکرێتەوە.

١١- ئەوانەی ھەتا دوێنی پ. ک. ک یان بە ھاوخوێن و برا و ئامۆزا دەزانی و ئەمڕۆ چاوساغی میتەکان دەکەن لەناویان بەرن.

١٢- ئەوانەی ھەتا دوێنێ دەیانگوت یەع ریفراندۆم و سنور داخستن لە خۆ چەند کۆنە پەرستیە و داخرانە لە عەسری عەولەمەدا، کەچی ئەمڕۆ شیوەنی لامەرکەزی ئیداری و سەربەخۆیی دەکەن.

١٣- ئەوانەی زیڕەیان دەچێ لە وەرتێ ھێزی پێشمەرگە بجوڵێت و رێگە بگیرێت لە دەوڵەتێکی پاوانخواز لە ناوچەکەدا تەراتێن بکات.

١٤- ئەوانەی تەنھا سەرۆکایەتی پەرلەمانیان بە دەستەوەیە و کردویانە بە دەستکەلای دەستیان ھەر شەوێک سەری یەکێیان زیاد گەرم بێت، تەلەفۆنێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەکەن و پێی دەڵێن بەیانی نەچیتەوە بۆ دەوام...!!

١٥- ئەوانەی ٩ مانگ لە سەرەتای پێکھێنانی کابینەی نوێ کاری پەرلەمانیان پەک خست لە سەرەتاوە و پاشانیش ھەر تاوەناتاوێک ئەندامانی پەرلەمانەکەیان وەک جنۆکەی بیسمیلا لێکراو بڵاوە پێدەکەن.

١٦- ئەوانەی داوای مۆڵەتی چواردە رۆژیان کرد بۆ پڕکردنەوەی (٨١) پۆستی ئەم کابینەیە کەچی ئەوە ١٤ مانگە نەیانتوانیوە بەو کارە ھەستن.

١٧- ئەوانەی وەختبوو شەڕێکی نێوخۆیان ھەڵگیرسێت و بە پێنج دانە مانگ نەیان دەزانی کامیان بکەن بە سەرۆکی پەرلەمان و کامیان بکەن بە وەزیری کشتوکاڵ..!!

١٨ ئەوانەی بە بانێک و دووھەوا کاریان دەکرد دەیانگوت لە کەرکوک با (ھێزی مەنتیق) کاربکات و بەپێی دەنگدانەکان پارێزگار بۆ خۆمانە، کەچی لە بەغدا و ھەرێم بە (مەنتیقی ھێز) دەدوان و دەیانگوت دەنگدان ھیچ نیە و یەک کورسیشمان ھەبێت یەکەمی کوردستانین و دەبێت نیوە بە نیوە حوکمڕان بین، چونکە خاوەنی چەکدارین.

١٩- ئەوانەی کە بە یەک پاکیج دەیانویست کێشەی بەغدا و کەرکوک و ھەرێم پێکەوە باسبکەن لەگەڵ پارتی دوای ئەوەی لە کەرکوک و بەغدا بێ خوێندنەوەی رەقەمێکی قورسی وەکو پارتی، کەرکوک بە خیانەت و سەرۆک کۆمار بە فێڵ بەحسابی خۆیان دەستیان کەوتووە لەگەڵ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم باس بکرێت، چونکە بە بێ  پارتی بۆیان قوت نەدەچو، پاروەکە لە قوڕگیان گەورەتربوو.

٢٠- ئەوانەی ھەموو خزمەتێکیان بۆ شار و دەڤەریان بۆتە دروستکردنی پەیکەر ووێنەی گەورە گەورە بۆ مەرحومانی رابەر و پەیامنێر و خەڵکەکەش چاوەزەقێیەتی بۆ خزمەتگوزاری.

٢١- ئەوانەی میزانییەی جادە و بان نیە دوو جار و سێ جار حول نەدەن و بەوپەڕی چاوقایمیشەوە دەڵێن حکومەتی ھەرێم جیاوازی دەکات.

٢٢- ئەوانەی ٥٤٪ ی بودجەی ھەموو ھەرێمیان لە کابینەی نوێی ھەرێم بۆ چووە لە سەر بنەمای پێدانی سولفە بەو پڕۆژانەی ٨٥٪ یان تەواو کراون کەچی داوای لامەرکەزی نازانن چی دەکەن. 

٢٣- ئەوانەی ٨٥ ٪ ی سەرجەم بودجەی شارەکەیان لە دەستدایە و لە بەشی ھەرێمیشدا ٤٣٪ لەبری ٤٠٪ ی وەردەگرن و گیرفانیان دڕاوە وھەر دەڵێن ھل من مزید..!!!

٢٤- ئەوانەی وەک کۆمپانیا تەنھا تاکتیکیان ھەیە و کیسەیان خاڵیە لە ھەر ستراتیجێک، تاکتیکیش لەبەردەم ھەر ھەڵوێستێکدا ھەڵبژاردنی قازانج و بەرژەوەندی کورتخایەن و کاتیە و بەژەوەندی خۆ خوازییە و زوڵمێکی گەورەیە ناوی ناوی حیزب لەم کۆمپانیایە بنرێت.

٢٥-ئەوانەی دەڵێن بۆ بەرژەوەندی خۆمان ئەگەر دەستمان خستبێتە دەستی ئیبلیسەوە دەیخەین.

٢٦- ئەوانەی ھێشتا ماکیاڤیلی مامۆستایانە و ئامانج بە ھەر ئامرازێک بێتە دی دەبێت ئاوی لێ نەخورێتەوە(الغایە تبرر الوسیلە).

٢٧- ئەوانەی لە بەغدا دەیانگوت موچەی کوردستان ببرە، بە پارێزگا ناوی ببە، لەشکرکێشی بخە سەر کوردستان لەسەر چی وەستاویت.

٢٨-ئەوانەی تەنھا گفتاریان ھەیە و رەفتاریان نیە، قسەیان ھەزارە و دوانی بەکارە

٢٩- ئەوانەی تەنھا بۆ دژایەتیکردن خولقاون و ھیچ بنەمایەک نیە بۆ وجودیان.

٣٠- ئەوانەی دەیانگوت ئەگەر پێشمان نەکرێت خۆ ھیچ نەبێت پێمان تێکدەدرێت.