سەردێڕ:

خودموختاری یان خودخۆری

5/16/2020 4:07:18 PM
6516 جار خوێندراوەتەوە
رێبین سەلام
+ -

لەوانەیە وتاری ئەمجارەمان ھەندێک جیاواز بێت لە زۆربەی ئەو وتارانەی لەمەو پێش کەوتۆتە بەر دیدی جەنابتان، بەڵام لەبەر سەلماندنی حەتمیەتی زانستی ناچارین بەم شێوەیە بە کورتی و کوردی بڵێین:

١- بەیت و بالۆرەی دووئیدارەیی لە سەرەتای راپەڕینە مەزنەکەوە ھەر خولیا و سەودای سەری ئەو پارتە بووە کە لەبەر ھەمان مەبەستی زەعامەت و ھەژمون و ماڵەباجێنەیە شۆڕشی کوردستانی لەتکرد و حیزبێکی (سۆشیال- دیموکرات)ی بەناوی یەکێتی نیشتمانی لێ پەیدا بوو، پاش قەبوڵ نەکردنی دەرئەنجامی ھەڵبژاردن و کۆنگرەکەی پارتی، بەر لەم رووداوەش ھۆش و بیری خەڵکی شاری سلێمانی بەردەوام قانگ دەدرا بەو چەمکە دێرینەی دژمنانی گەلی کورد دەیانچاند لە نێوان (چیایی و دەشتەکی و پێدەشتەکی)...(لادێیی وشاری) ...(بەرزایی ونزمایی) کە لەبەر شێوازی ژیانکردن و نان پەیداکردنیان ھەندێک جیاوازی لە خوو خدەی روکەشی ھەردوولایاندا ھەیە و لە ھەموو دونیادا سروشت ئەم جیاوازییەی دروستکردووە واتە: (خواکردەیە نەک خۆکردە)، ئەگەر لە دەڤەری گەرمەسێر ئەستێرە و مانگ بونەتە عاشقە و ماشقەی گەرمەواران، ئەوا لە لای بەرزە واران: ناوچە (لپچیایی) خۆری گەش و جوان بۆتە وێردی سەر زوبان و دڵخوازی ھەموان، چونکە لە ناوچە گەرمەکاندا بەشەو دەھاتنە دەرێ بۆ ئەرک و فەرمان و گەرمای خۆری خڕ و خەپان دەبووە تیر و دەچووە ناو چاوییان.

ھەرچی چیایی و بەرزەواریشە لەبەر ھەور و بەفر و مار 
ھەر عاشقی خۆری گەرم و گوڕن و ھەرچیەکیان ھەیە ھەر لە شەبەقی بەیانەوە قنج و قیت دەبنەوە و فەرمان و کاری خۆ جێببەجێ دەکەن، ھەر ئەمەشە نھێنی ئەو ھەموو مانگ و ئەستێرانەی ئاڵای وڵاتانی چواردەورمان، درەوشانەوەی خۆرەکەی خۆمان لە نێوەڕاستی ھەموان (سەرنجی وێنەی خوارەوە بدە، بەڵام بگەڕێوە بۆ پارچەی دووەم.

ئەم سروشتەی خاکی کوردستان و دەشت و دەرنشینان کاریگەری زۆری بەجێ ھێشت لە سەر ئەو ماڵباتانەی لە نێوان دەشت و چیادا دەژین و پێی دەگوترێت (پێ دەشت) ناچار تاوێک خۆیان بە چیایی دەزانی و تاوێکی دی بە دەشتەکی.

ئەم جیاوازییە سروشتیە بەپاڵپشتی دژمنانی کورد گەلێک تۆخکراوەتەوە و بە بەرنامە مێشێکیان لێکراوە بە گامێشێک ئەگەر خزمەتی دوو بەرەکی کردبێت، بە پێچەوانەشەوە ھەرچیەک گرد و کۆی کردبێتینەوە لە گامێشێکەوە کراوەتە مێشێک، و بەشێک لە ھەوڵی نەفامانی خۆماڵیش لێرە و لەوێ ھەربە ووشەی نەستەق و نوکتە و گاڵتەجاڕی ھەتا دەھات ھەر نەش و نمای دەکرد ھەتا کارەکە کەوتە دەمی کوڕ و کاڵی کۆڵانان و ئەو جۆرە رەخنە و توانجانە جەماوەری زۆر بوو.

٢- نازانم ھەتا چەند بەدحاڵیبوون روودەدات لەلای بەرێزتان، بەڵام پێویستە ھەندێک لەو ئاماژانە باسبکەین کە نەخشەی سیاسی و ئایدۆلۆجی جیھانی بەسەردا دابەشبووە، ئەویش رەنگی شین و سوورە، رەنگی شین ئاماژەیە بۆ پارت و لایەنە راستڕەو،نیشتمانی، و نەتەوەیی، و کۆنڤیرزاتیڤ، و سنورپارێزەکان، (پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حیزبێکی قومی لیبڕاڵی)، ھەتا دەگاتەوە بە (پارتی کۆماری- کە دوا سەرۆک ترەمپ)ە، ھەرچی رەنگی سوریشە ئاماژەیە بۆ ھەڵگرانی ئایدۆلۆجیەتی چەپی داخڵکراو لە دەرەوە بە مەبەستی کوژاندنەوە یاخود کاڵکردنەوەی سنورەکان و دەست گرتن بەسەر خێر و بێری گێتیدا لە رێگەی خاوەنی ئەم ڤایرۆسە سۆشیالیستیە فکریەوە کە بەریتانیای سەردەمی ئیمپریالی بوو (یەکێتی نیشتمانی کوردستان-سوشیال دیموکرات) تاوەکو دەگاتەوە بە (حیزبی دیموکرات- کە دوا سەرۆک ئۆباما) بوو.

٣- سەبارەت بە ھەردوو رەنگی شین و سور، بەپێی وەزیفە سیاسیەکەیان، ئەگەر سەرنج بدەین لە رووی زەمەنی سەرھەڵدان و رۆڵ و شێوازی کارکردنیان و چۆنێتی وابەستەییان بە یەکدیەوە، ئەوا دەقاودەق ئەو پارتە راستڕەوانەی لە خاڵی دووەمی سەرەوەدا باسمان کرد و بە رەنگی شین لە نەخشەی ئایدۆلۆجی جیھاندا ئاماژەی پێ دەکرێت، کت و مت لە کاری تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبوک) دەچێت کە رەنگی شینە، ھەرچی ھزری چەپڕەویشە بە رەنگی سوور دەناسرێنەوە و کار و ئامانجیان زۆر نزیکە لە (یوتیوب).

٤- فیسبوک لە رووی زەمەنی سەرھەڵدانەوە بەر لە یوتیوبە، بواری ئەفراندنێکی زۆر نیە لە فەیسبووک، بەڵکو ھەموان ناچارین بژاردەکانمان لە نێو بژاردە فەراھەمکراوەکان دا قەتیزبێت وێنەیەکی بازنەیی بە وێنەی پرۆفایلمان حیساب دەکرێت و یەکێکی دیکە بەروکەشی دەرەوە لە قەڵەم دەدرێت و ھەمومان پابەندین بە فۆنتێکی دیاری کراو ناوی خۆمان بنوسین، بەڵام یوتیوب ھەرچیمان بوێت تۆماری دەکەین و لە یوتیوبدا دایدەبەزێنین.

٥- ئاشکرایە ھەردوو تۆڕەکە ھەم ئاھەنگیەکی بەرزیان ھەیە وپێکەوە وەکو ھێزی رەق و ھێزی نەرم یەکدی تەواو دەکەن، دەکرێت ھێزی رەق بە (Hardwire-پارچەکانی کۆمپوتەر) بچوێنین... ھەرچی ھێزی نەرمیشە بە (software-بەرنامەکانی کۆمپیوتەر) بچوێنرێت.

٦- ھەردوو ھێزی رەق و ھێزی نەرم کە تێکەڵبوو ئینجا وزەیەکی راست و دروست لە دایک دەبێت و بێ یەک ھەڵناکەن، بەڵام ئەندازەی پێویستیان بۆ یەکدی جیاوازە، بونی فیزیایی کۆمپیوتەر وەک تەنێکی رەق گرنگە بۆ دروستکردنی ھەر بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر (software) واتە بە بێ یەکەمیان دووەم پێک نایەت، بە بێ دووەم یەکەم بونی دەمێنێت.

٧- دەسەڵاتی ساغڵەم لەم دووھێزە دروست دەبێت، ئەگەر سەرنج بدەین(کۆمارییەکان) و (دیموکراتەکان) ئەمریکا سیستمی حوکمڕانی بەھێزترین وڵاتە.

٨- ئەگەر یەکێتی نیشتمانی خۆی جودا بکاتەوە بەو ھزرە سۆشیالیستیەوە و پابەند نەبوون بە پاراستنی سنورەوە و بەبێ بوونی ھێزێکی نیشتمانی کۆنڤێرزاتیڤ مانای وایە سلێمانی فت!