سەردێڕ:

هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ى سعودیيه‌ش نه‌وت هه‌نارده‌ بكات

2/15/2020 12:13:35 AM
10427 جار خوێندراوەتەوە
دابان محەمەد
+ -

سیاسەتی فرۆشتنی نەوت و سەربەخۆ فرۆشتنی شکستی ھێنا، سەرکردەکانی کورد گەڕانەوە بەغداد، بە ئەندازەی لیبیاش نەوت ھەناردە بکرێت، ئایندەی ئەم کابینەیە و خەڵکیش بەستراوەتەوە بەو قەدەرەی لە چاوەڕوانی عێراقدایە.

ھەر ژمارە و ڕێژەیەک جگە لە دیاری کردنی قەبارەی بەھەدەردان و د‌زیکردن لە کەرتی نەوت، ھیچ ئاماژەیەکی دیکەی بۆ خەڵکی ھەرێم تێدا نیە

ھێشتا ئەم کابینەیە بە سەرۆکی حکومەتیشەوە، دۆسییەی نەوت و چۆنێتی و چەندێتی گرێبەستەکانیان لە کابینەی پێشوەوە ڕادەست نەکراوە، سندوقێک نییە بۆ کۆکردنەوەی داھات، داھاتی نەوت و غاز ناشەفافن، نەوت نەبووەتە ھۆی خۆشگوزەرانی و داھاتەکەشی نەخراوەتە خزمەتی گشتی و بونیادنانی ژێرخانی ئابوری.

گروپ و دەستە و تاقمی جیاواز ھێز لەم کێڵگە بۆ ئەو کێڵگە دەجوڵێنن، چارەکی ئەو پارەیەی لە فرۆش و ھەناردەی نەوتەوە دەست دەکەوێت، دەدرێت بە وەزارەتی دارایی.

بۆیە نەک بە ئەندازەی لیبیا ئەگەر بە ئەندازەی سعودییەش نەوت ھەناردە بکرێت، بەم سیاسەتەی ئێستاوە  لە بری ژمارە و ڕێژە، لیبیایەکی تر دروست دەبێت