سەردێڕ:

شیعەکان و ھەنگاوەکانی ئەمریکا

1/20/2020 6:23:09 PM
11936 جار خوێندراوەتەوە
هێرش عەبدولڕەحمان
+ -

شیعەکان لەم گۆڕانکاریانەی چەند ھەفتەی ڕابردوودا تێگەیشتون کەڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا کارێکی ئاساننیە، بۆیە تاکە کارتی بەردەمیان ئەوەیە خەڵک ھانبدەن بێتە شەقام و داوای ڕۆیشتنی ئەمریکا بکەن.

کەمپەینی کۆکردنەوەی ملیۆنێک خۆپێشاندەر دواتیری کەوانی موقتەدایە، جارێکیتر دەیەوێت قورسایی خۆی تاقیبکاتەوە و تەواوی گەورەکانی تری شیعە دەیانەوێت دۆخێکی ئاڵۆز دروستبکەن، ئەمریکاش بۆ ھەموو ھەنگاوێکی شیعەکان کاردانەوە و پلانی خۆی ھەیە.

 ئەمریکا لە ھەنگاوی یەکەمدا، بەھەر شێوەیەک بێت ملیشیاکان خۆیان ھەڵوەشێننەوە و رێگا دەدات سەرکردەکانیان بێ گروپی چەکدار و ملیشیا بەردەوامی بەکاری سیاسی بدەن، جگە لەوە شتیتری قبوڵ نیە، ئەگەرنا  ئەمریکا تەواوی سەرکردە شیعەکان دەخاتە لیستی تێرۆرەوە، دیارترینیان سزادانی فەتح و ڕێکخراوی سەدر و سەکردە دیاریەکانیانن، وەک ھادی عامری، قەیس خەزعەلی حاکم زاملی، شبیل زیدی.

ھەنگاوی دووەم

 ئامادەکاری کراوە بۆ ھەر ھەنگاوێکی ھەڵەی حەشد ڕاستەوخۆ تەواوی بارەگا و ئۆفیسەکانی ھەشت ھێزە دیارەکانی حەشد لەسەرتاسەری عێراقدا دەکەوێتە بەرکاردانەوەی ئاسمانی ئەمریکا.

ئەگەر حکومەتی عێراق لایەنگری بکات بۆ حەشد، ئەوا ئەمریکا سەرەتا کۆتای دێنێت بەکۆی گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگری و پڕۆگرامەکانی ھاوکاریەکانی ( یو ئێس ئەید ) کە ملیاران دۆلارە.

ھەڵوەشاندنەوەی ٣٠ ملیار دۆلار قەرز ھاوکاری بۆ عێراق

سزای ئابوری عێراق دەدات لە ھەموو لایەکەوە

 ھەرچەند ئەو شتانەی لەڕێگایە، بەڵام ئومێدێک ھەیە کە بەردەوام ھەماھەنگییەک ھەبووە لەنێوان ھێزە بیانیەکان و ئۆفیسی سیستانی، ھەفتەی ڕابردوو ئەمریکا بەچڕی چاودێری دۆخی تەندروستی عەلی سیستانی دەکرد، تا ئاگاداربێت نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتووبێت، ئامادەییان نیشاندابوو کەچی پێویست بکات ھاوکاردەبن .

 سەرەڕای ئەو ھەموو گرژیانە لە رابردوودا، سیستانی بەزمانێکی نەرم ڕوونکردنەوەی ئاڕاستەی ھەموویانکردوە ، بەس ئەو دەتوانێت بەفتوایەک تەواوی یاریەکە بگۆرێت، پێ دەچێت لە دوای ھەینییەوە ڕاگەیاندراوەکانی گۆرانکاریان بەسەردا بێت و توندر دەبن دژی ئەوانەی کێشە دروست دەکەن، بەتایبەت حەشد و سەرکردەی ملیشیاکان، ئەو دەتوانێت کۆتایی بە پشێوەیەکان بێنێت.