سەردێڕ:

بۆچی ئۆکسجینەکەی نەوەی نوێیان وەرنەگرت

8/1/2020 7:47:30 PM
15298 جار خوێندراوەتەوە
عومەر مامەکوردە
+ -

ڕۆژی ھەینی کە دەکاتە ڕۆژی یەکەمی جەژن سەعات یانزە و بیست دەقیقە من و م.نجات و کاک ئوسامە چوینە نەخۆشخانەی ڕزگاری، بەڵام پێش ئێمە لێژنەی لێکۆڵینەوەکە ھاتبوون و چووبنوونە کۆبوونەوە لەو کاتەوە لە ژووری بەڕێوەبەڕ ئێمە چاوەڕێمانکردن تاوەکو سەعات سێ و چل وپێنج دەقیقەی ئێوارە ئینجا ھاتنەدەرێ و لیژنەکەی ڕۆیشت، دوای ئەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری د.لاوەند سەردار میرانی و جێگرەکەی د.بۆتان بە داوای لێبووردن و ڕێز و حورمەتی زۆرەوە بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئێمە، لەگەڵمان دانیشتن و کۆبووینەوە و دوای بەخێرھێناینی زۆری ئێمە گووتمان ئێمە ئەندامانی ئەجومەنی باڵای نەوەی نوێین و کاک شاسوار ئێمەی ڕاسپاردووە چۆن دەتوانین ھاوکاریتان بکەین، بۆئەوەی چیتر کێشەی نەمانی ئۆکسجین بۆ توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووبارە نەبێتەوە.

دوای باسکردنی کێشەی نەبوون و دواکەوتن و بڕینی موچە کەوای کردووە ئەو وەکو بەڕێوەبەر نەتوانێت ڕێوشوێنی ئیداری دژی کارمندانی بگرێتەبەر بۆ کارگە لەکارکەوتوەکەی بەرھەمھێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، د.لاوەند وتی؛ بە بڕی ٥١ ملیۆن دینار کرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیەکی تورکی کراوە و نیوەی پارەکەشی بۆ خەرجکراوە، ئەویش ٪٧١ی کارەکانی تەواو کردووە و دەبێت ڕۆژی ٢٠/٨ تەسلیممان بکاتەوە و بە زیادکردنی کۆمرێسەرەێکیش واتا تواناکەی دەبێتە دوو ئەوەندەی خۆی، بەڵام وتی لە ئێستا دا ئەگەر ھەندێک بوتڵی ئۆکسجینمان بۆ دابیبکەن بەتاڵیش بێ ھەر باشە چونکە ئێمە پێشتر نزیکەی ١٠٠ دانەمان ھەبوو، بەم دواییە حکومەت و خێرخواز ھەندێکی تریان دابینکردووە ئێستا بۆتە ٣٠٠ دانە، بەڵام ئێمە دەبێ ٧٠٠ دانەمان ھەبێ بۆ ئەوەی بتوانین ئەو کێشەیە دووبارە نەبێتەوە، ئەگەر ئێوەش ژمارەیەکمان بۆ دابینبەکەن سوپاستان دەکەین و پێویستمان پێیە و دەشمانەوێت.

لەکۆتایش وتی ڕێز و حورمەتی زۆرم بە کاک شاسوار بگەیەنن و سوپاسی لێپرسین و بەھاناوەھاتنی دەکەین، ئەم قسانەم گەیاندەوە بە بەڕێز سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمری کرد بە زووترین کات ٥٠ بوتڵی ئۆکسجینیان بۆ دابینبکەین، بەڵام دوای گەڕانوسوڕانێکی زۆر و بە زیاتر لە نرخی خۆی ٤٩ بوتڵی ئۆکسجینمان بە پڕی ئامادەکرد، ئەمڕۆ سەعات ١٠ و نیوی بەیانی پەیوەندیمان بە دکتۆر لاوەند کردەوە وتی من لەوێ نیم بەڵام بڕۆنە ژوورەوە لێتان وەردەگرن، چوینە ژوورەوە کارمەندەکان و ئەو خەڵکەی لەوێ بوون دەستخۆشی زۆریانکرد.

دەستمان کرد بە دابەزاندنی بوتڵەکان یەک دانە، دوو دانە سێەم لە ئاسمان بوو وتیان ڕاوەستن! بۆ؟ وتیان فەرمانی بەڕێوەبەڕی گشتی وەرنەگیراوە! دوای چەند خولەکێک بەڕێزێک بەناوی بارزان وابزانم بەڕێوەبەری کارگێڕیە بانگی منی کرد و وتی، دەستخۆشیتان لێدەکەین بەڵام ناتوانن لێتان وەربگرین چونکە پێویستمان پێی نییە و ئۆکسجینمان زۆرە!

ھێندەی داوامانکرد ڕێگەمان بدەن کە دایانبەزێنین بەڵام بێ سوود بوو، بۆ زانیاری ھەموو لایەکیش ھەر لەگەڵ ئێمە خێرخوازێک ٣٠ دانە بوتڵی ئۆکسجینی ھێنابوو لەبەر چاوی ئێمە ئەمریان بە کرێکارەکان کرد کە بوتڵەکان دابەزێنن، بەڵام بۆ ئەوەی نەوەی نوێ ڕێگەیان نەدا، وەڵامەکەش بۆ ئێوە جیدەھێڵم.