سەردێڕ:

دیسان درۆی یەکڕیزی و پرسیارگەلێک؟

11/6/2019 1:35:24 PM
6055 جار خوێندراوەتەوە
ئەبو کاروان
+ -


ھەر کاتێ بارودۆخە کە ئاڵۆز بوو بێت، ئەوا دەسەڵاتداران و بەرژوەندیخوازان وەکو پیشەی ڕابوردوویان بانگھێشتی حزبەکان دەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کوبونەوەی لوتکە و داوای یەک ھەڵویستی حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەن و باسی یەکڕیزی دەکەن، سەرکردەی حزبەکانیش وەکو ئەوەی ھەنگوینیان لە دار بینیبیتەوە و بەپەلە و ڕاکەڕاکە و بەپەرۆشیەکی دەگمەنەوە و بەشداری کۆبونەوەکان دەکەن تەنانەت ڕاوێژ بە سەکردایەتیەکەی خۆشیان ناکەن، بۆیە بەمافی خۆمی دەزانم پرسیارگەلێک لەبەشداربووانی دەرەوەی ھە دوو حزبی دەسەڵاتدار دەکەم ئێوە ئەم پرسیارانە دەکەن.
ـ ئێوە تا دوێنی گەڕێکی تری شەڕی ڕاگەیاندنتان ھەبوو، ئەرێ لەسەر پلە و پوست بوو یان بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان؟ کە دڵنیام لەسەر پلە و پوست بوو، باشە ئێوە بۆچی ڕیککەوتنەکانتانیش جێبەجێ ناکەن و خەڵکی توشی دڵەڕاوکێ دەکەن، کە ئێوە ئەو کارە ناکەن ئیتر کوا یەکڕیزی؟ و ئێمە یەکڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر یەکڕیزی بۆ ئەوەیە ئێوە سەرۆک و سەرداربن؟ ئیدی یەکڕیزی مان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە دو حکومەت و وەزارەت و دوو ھێزی پێشمەرگەتان ھەبێت و داوای یەکڕیزێش بکەن، ئیدی یەکڕیزیمان بۆ چییە؟ کە ئێمە لە نێو پێشمەرگەشدا دوو بڕیاری سەربازیمان ھەبێ، چ مانایەک بۆ یەکڕیزی دەمێنێتەوە؟
ــ ئەگەر یەکڕیزی دژی نادادی ئێوە نەبێ و دروشمی دادپەروەری کۆمەڵایەتی سەرمەشقی بڕیارەکانی کۆبونەوە کە نەبێت ئەوا یەکڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ ئەگەر ئێوە یاسا بەرکارەکان وەک لاستێک بەکاربێنن و یاسا پێشیل بکەن و داوای کڕیزیش بکەن ئەوا یەکڕیزیمان بۆ چییە؟ کاتێک لە سنوری سلێمانی کەسێک دەستگیر بکرێت و لایەنگیری لایەکتان بێت و لاکەی تریش کەسێکی لایەنەکەی تر وەک بارمەتە لای خۆی گلبداتەوە حەقی خۆمان نییە ئەوەی ناوتان لێناوە کۆبوونەوە بۆ یەکڕیزی بە بڵقی سەرئاو لێیتبگەین؟
ــ ئەگەر یاسای بوجەی حزبەکان جێبەجێ ناکەن و دەتانەوی سەرکردەی حزبەکان وەکو کرێگرتە دەرگای حزبەکانتان بکۆتن بۆ خەرجییەکانیان ئەو یەکڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ ئەگەر ئێوە شەفاف نەبن و پارەی نەوت و سەرجەم داھاتەکان بە ئارەزووی خۆتان تەخشان و پەخشانی بکەن ئەی یەکڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە چارەسەری بێکاری و چارەسەری ئەو ھەموو دەرچووی زانکو و پەیمانگاکان نەکەن ئەی یە کڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە خاوەنی ھەموو ئەو داھاتەبن و لە بەغداش پارەوەرگرن و لە ساڵیکدا موچە خورەکان نۆ مانگ مووچە وەرگرن و باسی پاشەکەوتی موچە حەرام بێت ئەی یەکڕیزیمان بۆ چییە؟
لە کۆتایدا دەڵێم: حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات و بەتایبەتی ئەوانە ئۆپۆزسیۆن دەبوو پێشوەخت داوایان بکردایە کە بەلای کەمەوە خاڵێکی کوبونەوەکە دەربارەی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان بوایە کەپڕە لەکیشە و قەیرانەکان ئەو کاتە بەشداربوونایە، ھەناسەسواری ئەو ھەموو گەنج بێکار و بڕوانامەدرە و کێشەکانی نیشتەجێبوون و تەندروستی و وێران بوونی کەر‌تەکانی کشتووکاڵ و ژینگە و رێگاو بان ببوایەتە جێی بایەخیان. کۆبوونەوەیەک ئەو پرسانە نەبێتە مایەی لەسەر وەستانی بەکەڵکی چی دێ؟