سەردێڕ:

کورد دەبێ ھاوکاری ئەمریکا بێت لە سزادانی تورکیا

10/12/2019 4:19:06 PM
15314 جار خوێندراوەتەوە
دڵشاد سابیر
+ -

تورکیا دوای ئەوەی لە رێکەوتی ۹ ئۆکتوبەری ۲۰۱۹ سنوری وڵاتی سوریای بەزاند و لە سنوری رۆژئاوی کورستان ، ئۆپەراسێێونیکی سەربازی دەست پێ کردوە بە پاساوی پپێک  ھێنانی ناوچەی ئارام  بو پاراستنی خاک و ھاوڵاتی وڵاتەکەی لە مەترسێکانی تیرۆر و داعش بە تایبەتی،، ھاوکات دەستی بە توپاران کردنی خاکی رۆژئاڤای کورستانی سوریا کردوە کە دەرئەنجام دێان شەھید و بریندار لە شەرڤانان و خەڵکی سڤیل ھەیە ، لەگەڵ دەست پێ کردنی ئۆپەراسیونکە ، پشتیوانیەکی ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی خەڵکی رۆژاڤا سەری ھەڵداوە ، کە گرنترینیان ئەمریکا و جەند وڵاتێکیتری زلھێزی جیھانن ، بەڵم بە ھۆی زۆری بەرژەوەندی ئەمریکا لە ناوچەک و بەتایبەت لەگەڵ ھێزە شەرڤانەکانی رۆژئاڤا لە ئێستادا  رەشنوسی کۆمەڵێک سزای نوێی ئەمریکا بە سەر تورکیا ئامادە کراوە لەلاێەن کۆنگرێسی ئەو وڵاتەوە ،  بەشێک لە سزاکان سزای ئابورین .
لێرەدا دەکری میلەتی کورد یارمەتی دەری ئەم خاڵە بن ھەر کەس و لە ئاست خۆی و بە پێی توانای . رەنگە خۆینەر بپرسێت چۆن وبە چی ؟! ، مەرج نیە ھاوکاری کردنی خوشک و  براێانی رۆژئاڤا تەنھا بەشەر بکرێت .لەوە گرنگ تر کە لە توانایی ھەمو تاکیکی کوردی باشورە ، بایکۆت کردنی خۆاردن و کاڵای تورکی و تڕانزێد و گەشت کردنی ئەو وڵاتە رابگەێەنین . کە ئەمە دەبێتە ھۆی زێان گەێاندن بە ئابووری ئەو وڵاتە ، دەرئەنجامەکەی  خرەپ دەبێت بۆ تورکیا ، فشاری ئابوری باشترین بژاردەێە بۆ روبەرو بونەوەی ھەر سیاسەتیک کە نەژد پەرست و داگیرکەر و بێ بەزەیی بێت دەرھەق بە خەڵکی بێ تاوان ... بۆیە ئیستا باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی ئەم ریکارە نەتەوەییە دژ بە داگیرکاری تورکیا لە رۆژئاڤا ، با ئەڵتەرنەتڤی مریشکی تورکی و پەنیر و جل و بەرگ و گەشت و ترانزێدی تورکیمان ھەبێت لە پێناو پشتیوانی کردنی رۆژئاڤا.. ئێستا پشتیوانی کردنیان ئەرکێکی مڕۆڤانەوە ئەخلاقی و نەتوەییە ، لەئێستادا یەکریزی کورد و دورکەوتنەوە لە فکری تەسکی حزبی و دۆرکەوتنەوە لە خزمەتکردنی ئەجندای وڵاتانی تر لە پێناو ململانێ راست ترین بژادەێە بۆ بەدی ھێنانی ئامانج.