سەردێڕ:

ھۆشدارییەک بۆ جێگری سەرۆکی فراکسێونە زەرد ھەڵگەڕاوەکەی گۆڕان تا سەرۆکی فراکسێونی زەرد

3/15/2020 12:23:59 PM
20204 جار خوێندراوەتەوە
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
+ -

لام سەیر بوو لە کاتە درەنگەکانی شەوی ڕابردوو لە باردۆخی نا ئاسایی وڵات و خراپی باری دەروونی ھاوڵاتیانی کوردستان بەدەست ڤایرۆسی کرۆنا و دواکەوتنی موچەوە ھەم جێگری سەرۆکی فراکسێونە زەرد ھەڵگەڕاوەکەی گۆڕان لەگەڵ سەرۆکی فراکسێونی پارتی، پێکەوە لە یەک کاتدا  لە بری ڕژانی دەرمانی دژە ڤایرۆس بە قەڵەمەکانیان تۆمەت و بوختان و رەقیان دژی ئەو پەرلەمانتارانەی کە لە سەنگەری پێشمەرگە و موچەخۆران بون لەبەرامبەر دواخستنی موچە ھاتنە دەنگ ڕژاند.

سەرتا ھۆشداریەکەم بۆ جێگری فراکسێونە زەرد ھەڵگەڕاوەکەی گۆڕانە، کە سەر لێشێواوانە چەندین بابەتی تێکەڵ کرد، لەبری ئەوەی بێتە بەرەی گەل و دژی دواکەوتنی موچە دەنگ ھەڵبڕێ بەداخەوە بە تەوجیھێک لە ھەولێرەوە گوێڕایەڵانە بە کوێرانە پەلاماری ھاوسەرۆکانی یەکێتی و ھەموو پیرۆزیەکی یەکێتی دا، بەڵام ئێمە پرینسیبی ئەخلاقی و سیاسیمان ڕێگەمان نادات باسی ڕەوان شاد کاک نەوشیروان بکەین، چونکە ڕێزلێگراو و خاوەن خەبات و قوربانیدانە لای ئێمە، بەڵام خۆ کوڕەکانی لە تاپۆکردنی گردی زەرگەتە تا چیمەنتۆ  و ئیشی نەوت لێرە تا دوبەی  ئاڵوگۆڕی دۆلار کاری نوێیانە ئێستا لەبری سیاسەت بزنس دەکەن بۆیە خەڵک دەبێیت بڕیار بدات کە دزە گەورەکان کوڕە دەست ڕۆشتووەکان تا دەڵاڵی پێشووتان لە پەرلەمانی عێراقە یان کەسانی تر، ناماقوڵیە لەسەر داواکردنی مافی ڕەوای موچەخۆران پێمان بڵێین دەم داخەن خۆ دەبێیت خەڵک بزانێت کێیە ناتوانی حوکمڕانی بکات، ڕوونە کە داھێنەری پۆپۆلیستی لە کوردستان ئێوە بون، چونکە لای ھەمووان ئاشکرایە خەونی سەدان ھەزار گەنج و کابانی ماڵی ئەم وڵاتەتان فرۆشت بۆ بەدەستھێنانی پۆست،ەئێستاش تەحمولی رەخنەیەک ناگرن، ئەوە ئێوەن دژی پێکەوین و رق و بوغز و سڕینەوە و دادگاییکردن و دەم داخستنتان لە فەرھەنگی حوکمرانی داھێنا لە کاتێکدا لە ئێستادا تەنھا پاشکۆی دەسەڵاتی ھەولێرن، ئەمە حەقیقەتی ئێوەیە بەرامبەر بە یەکێتی کە لە سایە و سێبەریدا گەورە بوون و ماون تا ئێستا، ھیوادارین کۆتا ھۆشداری بێیت بۆ ئەوەی ئەوەندی ترلەم بارودۆخدا دەرونی خەڵک نەشێویێنن.

سەرۆکی فراکسێونی پارتی بێ ئەوەی ھیچ وشەیەک وترابێت دژیان بێ چەند و چوون لە درەنگانێکدا بوو بە کەوا سوری لەشکری گۆڕانخوازانی گردەکە، بێ بیرکردنەوە  لە خراپی دەرونی ھاوڵاتیانی کوردستان شەڕی کۆنی نوێ کردەوە بە قەولی خۆی، شەڕێک دژی ئەو دەنگە زوڵاڵانەی داوای مافی سەرتایی مامۆستایان و موچە خۆران و پێشمەرگەکانیان دەکرد لە مەڕ ڕاگرتنی موچەکانیان، ئێمە نابەرپرسیار نین، بەڵکو مەترسیەکان بۆ خەڵکی خۆمان ڕوون دەکەینەوە ئەگەریش بەشداربین لە ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی حکومەت بەرامبەر بە خەڵک، چونکە بەشدارین لەم حکومەت، بەڵام بە کوردستانیان دەڵێن کە جگە لە نەخۆشی کرۆنا قەیرانی داریی  و موچە بەڕێوەیە، ترۆپکی بەرپرسیارێتیمان ڕێگامان نادات مەترسیەکان بشارینەوە لە خەڵکی خۆمان، چونکە لە چەند مانگی ئایندە دەر دەکەوێت کە ئێمە راست بووین کە دەڵێین دواکەوتنی موچە بەردەوام دەبێت ئەگەر نەگڕێنەوە بۆ نیو موچە، چونکە داھاتی ھەرێم کەمبووەتەوە بۆ نیوە جا داھاتی باج و خاڵە سنورییەکان  بێیت یان پارە بەغدابێت، بۆیە شانازی دەکەین بێدەنگ نابین و بە زوڵاڵی مەترسیەکان باس دەکەین نە سڵ لە ئێوە دەکەین نە لە ھاو ئاوزەکانتان .