سەردێڕ:

یەکێتی و نوێبوونەوە، لە دوێنێی دروشمەوە بۆ ئەمڕۆیی کردار

5/31/2020 7:32:07 PM
4241 جار خوێندراوەتەوە
فەهمی بورهان
+ -

لە مانا گشتێکەیدا سیاسەت، کۆی ئەو چالاکی و شێوازی بیرکردنەوە و ئاکار و ڕەفتارە گشتی و تایبەتیانەیە کە ھەر کۆمەڵگایەک دەیەوێت بەھۆیەوە بە قۆناغێکی گەشەسەندوتری ژیانکردنی بگەیەنێت، حزبایەتیش لەم نێوانەدا ڕەواترین ئالیەتی کارکردنی کۆمەڵە بۆ گەیشتن بەو قۆناغە، خۆ ئەبدەیتکردن و داڕشتنەوەی دید و ستراتیژ، بە پێی پێداویستی ئەو مەرحەلەیەی تێدا ئەژیت کارێکی پێویستە، بڕیاردان لەسەر شێوازی نوێی سیاسەتکردن و نوێبوونەوە لە ڕەھەندە جیاوازەکانی ژیانی حیزبی کارێکی ئاسان نیە،  یەکێتی بە بەستنی کۆنگرە مۆدێلێکی تەواو جیاوازی سیاسەتکردن و دونیابینی لایەنی کەم لەم بەشەی کوردستاندا بەدی ھێنا، لەم وتارەدا لەسەر وشەی نوێبوونەوە دید و ستراتیژی نوێی یەکێتی ئەوەستین و ڕابردووی پڕ لە سەروەری یەکێتیش وەک دیوی دووەمی یەکێتی بۆ بابەتێکی تر و کاتێکی تر دوائەخەم.

یەکێتی چۆن نوێ بووەتەوە و لە چیدا جیاوازە؟ ئایا نوێبوونەوە تەنھا دروشمە و ئامانج لێێ تێپەڕاندنی قۆناغێکی نوێی حزبایەتیکردنە؟ یان نوێبوونەوە گۆڕانکاریەکی جدیە لە نەھج و دونیابینی سیاسیدا؟ بێگومان دوا کۆنگری یەکێتی،  لە ھەلومەرجێکی گۆڕاوی ناوچەیی و ناوخۆییدا ئەنجامدرا، کۆنگرە توانی لەسەر ئاستی قیادە گۆڕانکاری گەورە بکات و دەستەیەکی نوێی لە توانا و لێوەشاوەیی گەنج بھێنێتە پێشەوە، کە بەشی زۆریان نەوەی شۆڕشی چەکدار نین،  بە قەد ئەوەی نەوەی سەردەمی مۆدێرنە و ئینتەرنێت و پێشکەوتنە زانستییەکانن، نەوەیەکن بە دیدێکی جیاواز تەماشای خەباتی ئازادیخوازی گەلەکەمان ئەکەن و نەقد و ڕەخنەی بنیاتنەر وەک مەرجی بنچینەیی خەبات ئەبینن ، بەرامبەر بە ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک ھۆشیارن و لە دوو تەبەقەی جیاواز نین.

کۆنگرە دونیابینییەکی جیاوازی بۆ سیاسەتکردن و حزبایەتی بۆ یەکێتی دەستەبەرکرد، یەکێتی بوو بە خاوەنی فۆڕمێک کە توانای وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەم قۆناغەی ھەبێت، دوور لەبنەمای کار و کاردانەوەی نابەجێی نەخشەڕێگای خۆی داڕشتوە، بڕوای بە دیالۆگی ھاوچەرخ ھەیە لەگەڵ کۆی ھێزەکانی کوردستاندا، تەنھا مەرجی گفتوگۆش بەلای یەکێتێ، دوورکەوتنەوەی ھێزە کلاسیک و پەڕگیرەکانە، لە سەپاندنی یەک خیتاب و زاڵکردن و ھەژمونی یەکجۆر لە بیرکردنەوە و یەک جۆر لە بڕیار، لەسەر ئاستی ناوخۆی کۆنگرە، یەکێتی لە خیتابی جیاواز و لێکدانەوەی جیاواز بۆ دونیایی دەرەوەی خۆی، گۆڕا بۆ ھێزێکی یەکگرتووی خاوەن یەک ئیرادە، فۆڕمێکی نوێی بۆ حزبایەتی و کاری ئۆرگانی دەستەبەرکردووە، فۆڕمی ئێستای یەکێتی چەنێک فۆڕمێکی ئایدۆلۆژیە، بەقەد ئەوە و زیاتریش ھێزێکی خەدەمیە، رەنگە ھەڵوێست و بەیان و خیتابەکانی چەن مانگی ڕابردووی بڕێک لە جیاوازییەکانی ئەم ھێزەی بەراورد بە ڕابردووی نیشاندابێت بێگومان بۆ داھاتووش دونیابینی و سیاسەتکردن لای یەکێتی بە جیاوازییەکی گەورەترەوە دەرئەکەوێت، ئەوەی کە وەک خۆی بە نەمری ئەمینێتەوە ئەو فکر و فەلسەفەیەیە کە مامی مەزن بۆ یەکێتی و کوردایەتی جێھێشتووە.