سەردێڕ:

من ئێستا سەیدایەکی رەنگ ھەڵبڕوزکاوی دھۆکیم

5/17/2020 12:48:35 AM
9765 جار خوێندراوەتەوە
فەهمی بورهان
+ -

تێگەیشتنی ئێمە بۆ ئازادی و خەباتی ڕەوایی مامۆستایان، بناغەکەی ھەڤاڵ مام جەلال دایڕشتوە، بۆیە ئێستا بەشێکین لەو ئازارەی بە جەستەی دەنگی ئازاد و سەدایی شەقامی خنکاوەوە ھەیە، لە کوێی ئازادی لە خاچ درا ئێمە لەوێ مەسیحین و لە کوێش جیاوازییەکان بەناوی پاراستنی ئەمنێتەوە پێشلکران ئێمە مۆمی چرایەکی رووناکین و شەوەزەنگی تاریکی بە تیشکی دەنگی جیاواز و ھاواری شەقام رووناک ئەکەینەوە، من ئێستا سەیدایەکی رەنگ ھەڵبڕوزکاوی دھۆکی و ھەناسەی ساردی فەرمانبەرێکی بەش مەینەت و شەقامی خامۆشکراوی شارم، لە جەژنی مامۆستایاندا من ئازارەکانی تۆ لە ئەستۆ ئەگرم و تۆش وەک ھەمیشە ببە بە سمبولی ئازادی و سرودی ئیبراھیم عەزۆیەکی ترم بۆ بچڕە.

سرودی ئەودەمانەی کە جیاواییەکان ھێما و ئاماژەی سەربەرزیمانن، ئێمە بە ئەندازەی دروستبوونی چەندین دەوڵەت نەک یەک ھەرێم خوێنمان دونیایەک لە ڕووبار و نیشتیمانێک لە گوڵاڵە سورەی دروست کردوە، ئیتر بۆ دەبێت نەتوانین پڕ بە گەرو ھاوار بۆ ئازارەکان و بۆ خنکانی ھەناسەکانی ئازادی نەکەین، ئێمە لە کۆمەڵگایەکی پلوڕاڵا ئەژین، زیاد لەدەنگێک زیاد لەئازارێک زیاد لەبەھایەکی کۆمەڵایەتیمان ھەیە ئەوکاتە سیاسەت وەزیفەی بنچینەیی خۆی جێبەجێی ئەکات، کە ڕێز لەم جیاوازیانە بگرێت و ئیدارەیەکی عەقڵانیان بدات، بۆیە دھۆکی من دھۆکی دەلال ھەنوکە من لە ئامێزی شەقامەکانتدا وەک ڕێبوارێکی بێلانە گۆرانی بۆ جوانییەکانی نیشتیمان ئەچڕم و خوایە وەتەن ئاواکەی مامۆستا بێکەسیش  ئەکەم بەوێردی  سەرزمان و  ئازارەکانتی پێی ڕائەژەنم دھۆکی من دھۆکی  ئەشق دھۆکی ئەوین و جوانی.