سەردێڕ:

حوکمڕانی بێسەروبەرە

5/31/2020 11:10:29 AM
3962 جار خوێندراوەتەوە
یەعقوب کاکل
+ -

دەسەڵاتێک جیاوازی نەکات لە ستەم کردن لە ھاوڵاتیانی خۆی، با ئێمەش جیاواز نەبین لە دژایەتیکردنی.
(گەر خەڵکی بادینان بیت یان سۆران، فەرمانبەر بیت یان کاسبکار، ھەژار بیت یان سەرمایەدار)، ئەشھەدو ئەم دەسەڵاتە بە عەدالەتی گەندەڵی و دزی لێ کردوون! ئیتر نەنگییە لەوەی دوودڵ بین لە روبەروبوونەوەی ئەم دەسەڵاتە فاسیدە، دەسەڵاتێک پۆڕتتکاو و داڕزاو و داشۆراوە لە ھەموو بەھایەکی مرۆڤی، دەسەڵاتێک جەردە ئاسا بەربووبێتە گیرفان و قوتی ھاوڵاتیانی خۆی، ھەرچی ستەم و نادادی و دزییە لەم خەڵکە رەش و رووتەی کردووە، حوکمڕانیەکی بێسەروبەرە، نە حکومەت ئاگای لە پەرلەمانە، نە پەرلەمان ئاگاداری دادگا و سەرۆکایەتیەکانی ترە، ئەم دەڵێت قەرزارم، ئەویان بە درۆی دەخاتەوە! وەک دەڵێن، داری بەسەر بەردییەوە نەماوە و مەگەر ئەم جۆرە حوکمڕانیە، تەنھا وێنەی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەبێت! ھەر تەنھا لەبەر ئەمانە بەرەنگاربوونەوەی پێویست و ئەرکە.
ئەگەر تەمایاری چاکسازی و پاکسازی  لەسەر دەستی ئەمانە بین، دەبێت گومان لە ئاوەزی خۆشمان بکەین.
حوشتر بە کونی دەرزیدا دەچێت، بەس ئەم پێڕە سیاسییە چاکسازی پێ ناکرێت!