سەردێڕ:

حکومەت و سەروپێ!

1/15/2021 6:15:37 PM
17271 جار خوێندراوەتەوە
ئارێز عەبدوڵا
+ -

سەروپێ، پاچە یان گیپە خواردنێکی کوردەواری چەور و بەتامە، دەگوترێت یەک خواردنە بە حەوت تام، بۆیە ھەڕمێنێکی زۆری لەسەرە و بەیانیان بەرناکەوێت، بە تایبەت لە ھەولێر!

خواردنێک ئەوە بھێنێت بەیانیان زوو زوو بۆ فریاکەوتنی لە خەو ھەستی دایک و باوک، مناڵ و ھاوسەرەکەت لە پرخەی خەو بە جێبێڵیت و بەرەو چێشتخانە رابکەیت، دواتریش خۆشی لە گێڕانەوەی تام و لەزەتەکانی بۆ کەسوکار ببینیت، کەچی بچیتە سەر ھەواری خاڵی چۆن شێت و ھار نابیت!

تۆ وەرە سەروپێت لەدەستبچێت، چەکت لە شان بێ و دەستانیش بە خۆتدا شۆڕبکەیتەوە، ئەرێ ئەوە دەبێت؟ نا، نابێت خۆ چەکت ھەر بۆ کەشخەیی ھەڵنەگرتووە! بۆیە پێویستە بەکاریبهێنیت!

دوای رووداوی سەروپێکەی ئەمڕۆ بەیانی شاری ھەولێر داوا لە حکومەت دەکەم 
سەروپێخانە زیاد بکات یان چەک لە شانی سەروپێخۆرەکان داماڵێت!

 ئەی ئەو حکومەتەی ھەموو شتێکت لەلا ئاساییە، تەنیا خۆگۆڕین یان گۆڕینی خۆت نەبێت،  ئایا تۆ نازانیت بێ سەروپێیی رەگێکی لە ھارییە؟!