سەردێڕ:

پێویستە یەکێتی ببرێت بۆ ئۆمەرمەندان

5/6/2019 7:58:28 PM
10848 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوڵا کوێخا موبارەک
+ -

یەکێتی یان خۆی بووە بە سەگی ھار یان سەگی ھار قەپی لێ گرتوە، لە مەنتیقەی ئێمە ھەر کەس ھار بێت یان سەگی ھار قەپی لێ بگرێت ئەبێت بە زویی بیگەیەننە سەر شەخسێک بەناوی ئۆمەرمەندان، مەسەلەیەکی تریش ھەیە ئەڵێ سەگی ھار عومری کورتە یان چل ڕۆژ عومرێتی.

یەکێتی بەم ڕەفتارە نەشیاوەی کە ھەر ڕۆژەو پەلاماری لایەنێکی مەدەنی و بێ چەک ئەدات ھیچ ئەخلاقێکی سیاسەتکردن و حکومڕانی و ھیچ بەھایەکی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی بۆخۆی نەھێشتۆتەوە.

ئاخر کێشەی حزبێکی وەک نەوەی نوێ مەدەنی و بێ چەک تەنھا چوار پۆلیسی بەسە بۆ تەحقیقات و بەدوادا چون، ئیتر ئەم ھەمو زەختەی بۆچیە و چی پێویست دەکات ڕۆژانە ھێزی ھەمەجۆری حزبی و نەناسراو بەناوی یاسا و دادگاوە ھەڵکوتێتە سەریان و بێ ڕێزیان بەرامبەر بکرێت و ئازار و زیانیان پێ بگەیەندرێت ئەگەر بیانو نەبێت و ئیفلاسی حکومڕانی و سیاسەت کردن نەبێت.

ھەرچەندە لە ئێستادا زەخت و فشارێکی زۆر لەسەر نەوەی نوێ یە، بەڵام ئەمە بە قازانجی ئەو حزبە دەشکێتەوە و سەلمێنەری ئەوەیە کە ھیچ پەیوەندی و لینکێکیان نیە لەگەڵ یەکێتی و پارتی کە پێشتر ئەو گومانەیان لەسەر بوو، ھەروھا دەرخەری ئەوەشە کە  ئەو پەرلەمانتارانەی لێی جیابونەتەوە کڕدراو و پیلان جێبەجێکەری یەکێتین بۆ ڕەوایەتی دان بەم پەلاماردانەی نەوەی نوێ.