سەردێڕ:

کەیسی غالب بەرەو کوێ دەبەن

2/28/2021 8:38:39 PM
16136 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوڵای مەلا نوری
+ -

بە پێی هەمو رێچکەو پێوەرەکانی بواری لێکۆڵینەوە، دەبو هەر چەند سەعاتێک دوای رووداوەکە، لانیکەم تاوانباری سەرەکی کەیسەکەی غالب محەمەد دەستگیر بکرایە.

پاش ئەوەی لێرە و لەوێ دژیەکی و قسە جیاواز لە پشتی پەردەوە، لە نێوان بەشێک لە بەرپرسانی باڵای حیزبی لە لایەک و هێزە ئەمنیەکان پۆلیس و ئاسایش لە لایەکی ترەوە دەبیستین، ئێستا ئیتر گومان ئەکەین، لە چەند کاتژمێری یەکەمی دوای تاوانەکە تاوانبارەی ئەنجامدەر رێگەی بۆ خۆشکراوە تا سلێمانی بەجێبهێڵێت یان لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە گیراوە و شاردراوەتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەی سیاسی بە کەیسەکەوە بکرێ.

خۆ ئەگەر هیچکام لەو گریمانانە نیە ئەی بۆ تا ئێستا دەستگیر نەکراوە، لە کاتێکدا هەموو دەزانین هێزە ئەمنیەکان هەر لە سەرەتاوە، زۆر بە خێرایی توانیان شوێنپێی تۆمەتبارەکە هەڵبگرن و زیاتریش.

لە ئەگەری مامەڵەی سیاسی و کۆمەڵایەتی یان موماتەڵەکردن بەم کەیسەوە وا دەکات، یەکێتی کە خاوەنی دەزگا ئەمنیەکانی ئەم سنورەیە، لە لایەنی بەرپرسیاری دۆزینەوەی تۆمەتبارەوە بگۆڕێ بۆ شەریکی تاوان.