سەردێڕ:

کورتە مێژووی پەکەکە لە باشوری کوردستان

1/22/2021 9:08:18 PM
7327 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ حاجى
+ -

- پەکەکە ئێستا کە شەڕ بە ھەرێمی کوردستان دەفرۆشێ درێژکراوەی ئەو مێژووەیە کە پەکەکەی پێ دەناسرێتەوە:

- لە ساڵی ١٩٩٢ کاتێک پەڕلەمان ھەڵبژێردرا و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بەکار بوو،پەکەکە ھێرشی کردە سەری بۆ ئەوەی تێکی بدات.

- لە ساڵی ١٩٩٧ پارتی و یەکێتی خەریک بوو قسە دەربارەی پێکەوە دانیشتن و کۆتایی ھێنان بەشەڕی براکوژی بکەن،پەکەکە لە ھەموو سنوورەکانەوە ھێرشی کردە سەر پارتی و ئاگری شەڕی خۆشتر کرد و بووە ھۆکاری ئەوەی ئێران و تورکیا بە کەیفی خۆیان تەڕاتێن بکەن لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان.

- پەکەکە ساڵێک دواتر ھێرشی کردە سەر یەکێتی و بە دەیان. پێشمەرگەی لێ شەھید کردن چوونکە ئامادە نەبوو لەو شوێنانە بکشێتەوە کە پێشتر لە گرتنیان ھاوکاری یەکێتی کرد بوو لە دژی پارتی.

- پەکەکە لە ڕۆژھەڵات بە ھاوکاری ئێران پەژاکی دروست کرد تەنھا بۆ ئەوەی گەنجانی خوێن گەرم بۆلای خۆی ڕابکێشێ و ڕێگری لەوە بکات پەیوەندی بە حزبەکانی دیکەوە بکەن و لە کۆماری ئیسلامیش دووریان بخاتەوە، یان لە باکوور یان لە ڕۆژئاوا تەسفیەیان بکات.

- پەکەکە لە ڕۆژئاوا لە ساڵانی ھەشتایەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕژێمی بەعس گەنجانی کوردی تەجنید دەکرد و کۆمەڵگای کوردەواری لە توێژی گەنجان بێ بەش کرد بە شێوەیەک یان گەنجەکان لە دیمەشق و حەلەب دەبوونە کرێکار یان بە ناچاری دەبوایە ببنە پەکەکە،تا پەیوەندی بە حزبە ڕەسەنەکانی ئەو پارچەیە نەکەن ڕێک ھەمان شتی لە ڕۆژھەڵات دووبارە کردەوە.

- پەکەکە لە باکوور ٨٠ کورسی لە دەست کورد دا کە گەنجانی سەرکێشی بزاڤی مەدەنیانەی باکوور لە ھەڵبژاردن بردیانەوە پەکەکە و بە بڕیارێکی چەپی تورک و بە تعلیماتێکی برایانی کۆماری ئیسلامی ھەمووی دۆڕاند و ئەو گەنجانەی لەناو پەڕلەمای تورکیا پەنجەیان لە چاوی بەرپرسانی تورک ڕادەکرد ئێستا لە زیندان بە دەست جەندرمەیەک زەلیل بووینە.

- پەکەکە بۆ تەنھا لەو ناوچانەی پێشتر پێیان. دەگووترا جێناکۆک لێی داکووتاوە؟ چوونکە ئەو ناوچانە ئێران بە ئاسانی دەستبەرداریان نابێ و لەوێوە ھەوڵ بۆ ڕادەستکردنەوەی کوردستان دەدرێ بە سوپای عێڕاقیەوە.

- پەکەکە بۆ شەنگاڵ و چیاکەی ڕادەستی پێشمەرگە ناکاتەوە؟ چوونکە ئەو ناوچەیە ئێران و سوریا بەیەک دەگەیێنێ و لەوێوە کاتی خۆی حکومەتی عێڕاقی بنکەی موشەکی دانا بوو و لەوێ ئیسڕائیلی موشەک باران کرد لە شەڕی یەکەمی کەنداو.