سەردێڕ:

پارتی و بنەماڵەیی بوون

9/26/2020 12:14:22 PM
4190 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ حاجى
+ -

زۆر کەس ئەوە بە چاوی پارتییەکان دادەدەنەوە کە گوایە پارتی بنەماڵەییە، پارتیەکانیش ھەندێکجار تێدەکەون و دەیانەوێ نکۆڵی لێ بکەن و وای نیشان بدەن ئەوە راست نییە وەک ئەوەی حیزبی بنەماڵەیی کوفرێکی سیاسی یان کارێکی خراپ بێ.

حیزبی بنەماڵە مۆدێلێکی حیزبیە و لە زۆر وڵاتان ھەبووە و ھەیە، بۆ نموونە بنەماڵەی گاندی لە ھیند و بنەماڵەی حەریری لە لوبنان.

پارتیەکان و دژە پارتیەکان دەبێ ئەوە بزانن کە بنەماڵەییبوونی حیزب نە شەرمە و نە کێماسییە، پارتی حەفتا و چوار ساڵە بوون و مێژووی بە بنەماڵەی بارزانیەوە گرێدراوە بۆیە نە شکاوە و نە دۆڕراوە.

شانازییە نەک شەرم پارتی حیزبی بنەماڵەی بارزانی بێ، چونکە مێژووی ئەو بنەماڵەیە مێژووی زیاتر دوو سەد ساڵ خەبات و قوربانی دانە بۆ کوردستان.

- شێخ عەبدولسەلامی یەکەم خاوەنی ھزر و فەلسەفەی پێکەوە بەستنەوە (خواپەرستی، خاکپەرستی، خەڵکپەرستی)یە.

-شێخ محەمەدی کوڕی سیمبولی بەگژداچوونەوەی زۆرداری و پاڵپشتی ھەژاران.

- شێخ عەبدولسەلامی دووەم باوکی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و یەکەمین کەس کە داوای مافی چارەنووسی بۆ گەلی کوردستان کردووە، لە ١٩١٤ بەوھۆیە عوسمانی لە سێدارەیان دا و شەھیدیان کرد.

-شێخ ئەحمەدی بارزان، خودان و ڕابەری بارزان سەرکردەی ھەردوو شۆڕشی بارزان، پاڵپشتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، فێرکەر و پەروەردەکاری مستەفا بارزانی.

-مستەفا بارزانی، باوکی رۆحی نەتەوەی کورد و ھەڵگیرسێنەری مەزنترین شۆڕش کە زاکیرەی ھاوبەشی نەتەوەیی کورد و نیشتیمانی کوردستانی دروست کرد.

-مەسعود بارزانی، سەرۆک و پێشمەرگەی سەربەخۆیی، ڕابەری ئەنجامدان و سەرخستنی ڕیفراندۆم، لە مێژووی سەد ساڵەی کوردستان بۆ یەکەمینجار ئیرادەی گەلی کوردستان بەسەر ئیرادەی داگیرکەران سەرکەوت.

پارتی درێژکراوەی ئەو دیرۆک و شانازیانە بێ دەبێ جێگای شانازی بێ نەک شەرم.