سەردێڕ:

سڵاو لە وەزیری شارەوانی

8/21/2019 10:19:41 PM
7596 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ حاجى
+ -

چەندی بڵێی پیاوێکی پاک و چاکە، خۆزگە یەکەمین کاری لە جیاتی پلاندانانی سەرمێز و گوێگرتن لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و نا گشتیەکان و راوێژکار و پسپۆڕەکانی وەزارەت بەخۆی پیاسەیەک بەناو شاردا بکا، بە بازاڕ و گەڕەک و کۆڵان، تەنھا یەک پرسیار وەڵام بداتەوە، پیادە بە کێندەرێ دا بڕۆن؟

- دوکاندار شۆستەیان گرتیە.

-بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەت پێشی ھەمووان سەرۆکایەتی شارەوانیەکان شۆستەیان قەپات کردیە.
-مەسول و مندارە مەسول پێش ماری خۆیان گرتیە.

-خەڵکی دیکەش بە حیساب پێش ماڵیان جوان و کەسک دەکەن، داریان چاندیە، بەڵام پەرژینیان کردیە.
باشە ئەدی خەڵکی پیادە بە کێندەرێ دا بڕوا؟

جەنابی وەزیر یەک پیاسەی بکە و تێدەگەی ھەبوونی جێی دیاریکراو لۆ پیادەڕۆیان چەند گرنگە.

خۆزگە ئەوە یەکەم خاڵی دەستپێکردنت دەبێ، چونکە سەرۆکی حکومەت گۆتی ھاوڵاتی میحوەری ئیشەکانمانە.

ھیوادارم لاسایی وەزارەتی ناوخۆ و داد نەکەنەوە، ھاوڵاتی تەنھا لە پارەی نووسینی داوکاری بکەنە میحوەر لە سێ ھەزار دینار نرخی عەریزەیەک بکەنە بیست و پێنج ھەزار.