سەردێڕ:

١٢ی ئاب

8/15/2020 7:59:36 PM
14946 جار خوێندراوەتەوە
سەرحەد قادر
+ -

رێکەوتی ۱۲ی ٨ی ئەم مانگە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێر و دھۆک و بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی ھەرێم لە کەشێکی ئارام خۆپیشاندانی تێدا ئەنجامدرا.

یەکێک لە پەیامنێرەکانی ئێن ئاڕ تی کاتژمێر ١١:٣٠ وەک خۆی دەیگوت کە تازە ئازادکرابوو، لەلایەن ئاسایشەوە گیرابوو، وتی ئاسایشەکان تەماشای کەناڵی ئێن ئاڕ تیان دەکرد و تویانە، بەڵکو بەھۆی خۆپیشاندانەکانی ئێوە موچەکانمان دابەشبکرێت، یەکێکیان دەستی کردووە بەگیرفانیدا پێنج ھەزاری پێ بووە وتویەتی بەس ئەوەندەم ھەیە.

لەساڵی ٢٠٠٠ یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان ئەنجامدرا بەربژێری پارتی نەجات یاسین نەجاڕ بوو، بەربژێری حزبی شیوعی مەلا حەسەن بوو کە پێشمەرگەیەکی کۆنی کاتی سەردەمی شەڕی ناوخۆ بوو، ھەموو پارتی بە مەلا حەسەنەوە مەشغوڵ بوو دەیانگوت دەردەچێ یەکێتی دەنگ بەو ئەدەن، ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆیش زۆربەیان لەشوقە بوون زۆرێکیشیان کرێچی بوون بەگشتی وەزعیان خراپ بوو، بەرپرسانی حزبی و حکومی کە دەھاتن لەگەڵیان کۆدەبوونەوە فرسەت بوو زۆریان معاناتی خۆیان باس دەکرد دەیانگوت پێنج دینارمان پێیە، نەجات یاسین نەجاڕ دەرچوو لەبەر ئەوەی لەگەڵ نەوزاد ھادی دژی یەک بوون ھەر زوو ناردیانە ماڵەوە دایاننا تا کابینەی نوێ تازە کوڕەکەیان ھێناوەتە پێشەوە و پلەیان بەرزکردۆتەوە کردویانە بە بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر.

مەبەستم ئەوەیە بۆ دەبێت لەدوای ۲۹ ساڵ رەوشی ئەم وڵاتە بەم شێوەبێت کێ بەرپرسە لەدوای ئەو ماوە زۆرەی حکومڕانی کۆمەڵێ دەموچاو لەحکومەت بۆ حزب، لە حزب بۆ پەرلەمان لە پەرلەمان بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم و لەوێوە بۆ پەرلەمانی بەغداد، ھەندێجار وەزیرەکان سەرەڕای کارەکەی خۆیان وەزارەتێکی دیکەیشیان بەڕێوە دەبرد.

باشە دەبێت کەسی تر نەبێت یان کەسی تر شایستە و مستەحەقی ئەو پۆستە نەبێت ئەگەر بوترێ ئەوان خەبیرن دەڵێن بەڵێ خەبیرن لە گەندەڵی و دزی و داوێن پیسی ھتد، ئەگەر وا نەبوایە رەوشی ئێستای ھەرێم بەمشێوەیە نەدەبوو موچە دەبێ بەغدا بینێرێت غاز دەبێت سلێمانی بینێرێت ئۆکسجین دەبێت سلێمانی بینێرێت نەوتی شیواشۆک و غازی قادرکەرەم و نەوتی سپی و بەنزین و ھتد حکومەتی ناوەند بینێرێت کەواتە ئێمە چیمان کردووە، جگە لە کۆمەڵێ مۆڵ و ئوتێل و چێشتخانە و مەلەوانگە و جێگای گەشتیاری و نادی شەوانە، کۆمپانیاکان و ھێنانی دەرمان و ھێلکە و جگەری بەسەرچوو، بازرگانی مخدرات و نەوت و بازرگانی دیکە کە ئەوانەیش روونە ھی کێن و چۆن کراون و بەناوی کێوەن.

حکومەتی مەرکەزیش دیارە بەچی شێوەیەک کار لەگەڵ ھەرێم دەکات ئەگەر ھەرێم نەبوایە شتێک نەمابوو بەناوی حکومەتی مەرکەزی، بەڵام بەداخەوە کورد لە شەڕی ماددەی ۱٤۰ و گەڕانەوەی پێشمەرگە و گەڕانەوەی پۆستەکانی کورد و ئاسایکردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان ھەموو داواکارییەکانی ئێستای بۆتە داواکاری موچە، بینیمان وەزارەتی دارای عێراق چی وەڵامێکی ھەرێمی دایەوە زۆرێک لەم کێشانەیش تاوانی کورد خۆیەتی کە نەیتوانیوە خۆی بۆ قەیرانێکی دارایی لەم شێوەیە ئامادەبکات لەماوەی ٢٩ ساڵی رابردوودا ھەر خەریکی خومان بووین، کاتمان بەڕێکردووە، لە سەرکەوتنەکان خاوەنمان زۆرە لە شکستەکان بێخاوەنین بەداخەوە.