سەردێڕ:

خۆپارێزی لە کۆرۆنا توانای گۆڕینی مرۆڤە بۆ لەشێکی تەندروست

3/13/2020 9:54:12 PM
9620 جار خوێندراوەتەوە
کەمال محەمەد
+ -

ژیانی ھەر مرۆڤێکی ئاسایی بریتییە لە پرۆسێسێکی فێربونی بەردەوام کە بتوانرێت بگات بە بەرزترین ئاستی پێشکەوتن، ئاستێک کە ژیانی مرۆڤ بونی خۆی بسەلمێنێت و ببێتە جەمسەری بنەرەتی ژیان ئێستا مرۆڤایەتی و جیھان بەرەو دوو ئاسۆ ھەنگاو ئەنێت کە تاڕادەیەکی زۆر خۆی سەربەستە لە ھەڵبژاردنی بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یاخود ”کۆڤید ١٩”  کە جۆرێکە لە شەرەنگێزی، ئەمڕۆکەی دنیا ڕوبەروی ڤایرۆسێک بوەتەوە کە ئاسان نییە پشتگوێ بخرێت، بۆیە تەواوی جیھان لە روی شێوازی خۆپارێزی و چارەسەری و ئەرکی بیۆلۆژییەوە لە ھەوڵی زیاتری شرۆڤەی ئەم ڤایرۆسەدان.

وابەستەیی ھەریەکێک لە ئێمە بە بواری تەندروستی بەواتای ئەوە دێت کە ھەموان لە ھەوڵی چارەسەری کێشەی تەندروستی جەستەیی و رۆحی خۆیاندان ھەستکردن و پێگەیاندنی ھەریەکێک لە ئێمە وەک پسپۆری تەندروستی تایبەت بە خۆمان لە رێگەی خۆپارێزییەوە لە ڤایرۆسەکە دەرەنجام پێدان و ئەرکێکی مرۆڤایەتیشە بە کۆمەڵگا و پاراستنی ژیانی گشتی بە پێچەوانەشەوە زەبرێکی گەورەیە بەر کۆمەڵگا ئەکەوێت، ھەربۆیە تێکۆشان و بەجێگەیاندنی رێنمایییە تەندروستییەکان لە پێناو مافی تەندروستی خۆمان و کۆمەڵگاکەش یەکسانە بە ھەستیاربونمان بەرامبەر بە رێزگرتن لە خۆمان و ھەموان و خۆشەویستیش بۆ ژیان.

دەستپێکردن بە خۆپارێزی لە خۆمانەوە و تەنانەت شێوازی بەرگری جیا جیا  ئاسۆی سەرکەوتنمان بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە زیاتر رۆشن ئەکاتەوە، بۆیە ئەرکە و پێویستە بە بەرچاو رونییەوە رێنمایییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەین و ڕوانگەمان بۆ ژیان و گۆڕینی لەشێکی تەندروست ببێتە بناغەیەکی توندی ڕوبەروبونەوەی ڤایرۆسەکە، بۆیە ئەوەی زیاتر ژیانمان واتادار ئەکات ڕاکردن و دەست بەرنەداربونی تۆیە بە دوای واتای ڕەھادا کە گۆڕینی لەشمانە بۆ تەندروستییەکی باشتر کە ئەمەش ھەمان ئەو داواکاریەیە کە دەزگا تەندروستییەکان داوامان لێ ئەکات، بۆیە ئەو ئەرکە ھاوبەشەی کە ھەمومان کۆدەکاتەوە شەڕی ھاوبەشمانە بۆ لە ناوبردنی ئەم ڤایرۆسە ئەویش لە رێگای جێبەجێکردنی تەواوی ئەو ڕێنماییانەی کە پێمان دراوە.

ئەمڕۆ دنیای کەپیتاڵیزم وایکردوە زلھێزەکان و سەرکردەکانیان لە پێناوی بەدەستخستنی سەرمایەیەکی زۆریان ئامادەی گرتنەبەری ھەرجۆرە رێگایەکی نەرجسین، بۆیە تەنھا ھەلێک کە لەبەردەمماندایە لە ساتەوەختی کۆڤید ١٩ ڕزگارییە لەو سنورە نەرجسییە، دیارە ئەوەش بە یارمەتی گرتنەبەری میتۆدی تەندروستی و مرۆییانە دەبێت لەوەھا دۆخێکدا بۆئەوەی دواجار لەشێکی تەندروست بکەین بە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست .