سەردێڕ:

وەهمسازی لە دنیای سیاسی کەلتوری ئێمەدا

11/30/2020 9:12:14 AM
4482 جار خوێندراوەتەوە
زانا تۆفیق بەگ
+ -

سەرەکیترین کێشەی ئێستای ئێمە بریتیە لە دۆگماکردن و وەھمسازی لەناو ھزری کۆمەڵگای کوردیدا، ھەمیشە دیدگاکانیئێمە دوورە لە دیدێکی رەخنەگرانە و پشت ئەستور نیە بە کۆمەڵێک زانیاری راست و دروست، ئێمە بەردەوام لە ناو خەیاڵەکانیرابردوو پەرستیدا دەژین و لامان وایە رابردووی ئێمە پڕە لە پاڵەوانی سیاسی و ئازا و کارامە کە توانیبێتیان لە ناو کایەیسیاسی و کەلتووری ئێمەدا پاشخانێکی بەھیز و کاریگەریان بەجێھێشتبێت، بەڵام لە واقیعدا بەم شێوازە نیە زۆربەی فاکتەسیاسێکانی ئێمە لە پڕۆژەوە کراونتە وەھم وە نەیانتوانیەوە خەیاڵی سیاسی ئێمە بخنە ناو چوارچێوەی پرۆژەیەکی واقیعیبەرجەستەکراو لەناو دنیای سیاسی و کەلتوری ئێمەدا، کە ئەنجامێکی ئەرێنی باشیان ھەبێت بۆ کۆمەڵگا.

دەمەوێت لە چوارچێوەی ئەم وتارەدا ھەوڵێک بدەم بۆ لەقکردن و تێپەڕاندنی ئەو ماکە خراپەی، کە لەناو ھزری تاکی ئێمەحزوری ھەیە ئەویش دروستکردنی تابلۆی وەھمسازیە لەناو کایەی سیاسی مەعریفی کۆمەڵگای کوردیدا.

سەرەتا دەبێت بۆترازانی خەیاڵ و ھزری وەھمسازی ئێمە لە ترازانی وێنە دەستکردەکانی پرۆسەی مێژووی خۆمانەوە دەستپێبکەین، دەبێتلەو پەنجەرەیەوە ھەوڵی بەتاڵکردنەوەی پاڵەوانەکانی میژووی سیاسی خۆمان بدەین وەکار لەسەر کارێکتەرە سیاسێکانی ناو تابلۆراستەقینەکەی دەسەڵاتی سیاسی و کەلتووری خۆمان بکەین و لەسەر بنەمای دیدێکی رەخنەئامێز کۆی گشتی ھەموو ئەو وەھمانەبەتاڵ بکەینەوە، کە ئێستا بەردەوام بیرکردنەوەی ھەموومانی پێوە خەریککردووە ئەویش زیاتر دروستکردنی بتی سیاسی و پاڵەوانیسیاسیە لەناو پرۆژەی کەلتووری و کۆمەڵایەتی کوردیدا چونکە لەھەر چرکەساتێکی ئێستای ئێمەدا دەیان پاڵەوانی وەھمیدروستکراوە، بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی مێژوو بە دەیان چیرۆکی ناڕاست و پرۆژەی وەھمیان بۆ دروستکردنی بنیاتناوە.

ھاوکات، بەشێکی زۆری ململانێکان بریتیە لە بەھێز کردنی فیگەری سیاسی لە ڕیگای پرۆژەیەکی وەھمی موزەیفەوە بۆبەشێکی زۆری فیگەرە سیاسێکانی ئێمە بەتایبەتی بۆ قەناعەت پێکردنی نەوەی ئێستا لە ڕێگەی دروستکردنی کۆمەڵیحیکایەتی بێبنەماو بێ ناوەرۆک، شاردنەوەی رووی راستەقینەی پاڵەوانەکانی ناو کایەی سیاسی لە ئێستادا بۆ گەڕان بەدوایئەلتەرناتیڤی چارەسەر پێویستە سەرلەبەری ھەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی وەھمسازی لە ناو ھزری ئێمەدا پێویستمان بە کۆمەڵیبەھای ھاوبەشی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆییە ھەیە بۆ ئەوەی تابلۆ دروستکراوەکانی مێژووی رابردووی ئێمە لەھەموو کەموکورتییەکان دەستنیشانبکەین و بتوانین پرۆژەیەکی ھاوبەش دروستبکەین لەسەر بنەمای گەڕانەوەی کەرامەتی مرۆڤیئێمە لە چوارچێوەی بەھا مەدەنێکان و دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانی تاک لە چوارچێوەی پرنسیپەکانی کۆمەلگایەکی مەدەنیو ئازاددا و ئیتر دەبێت تاک لەم کۆمەلگایەدا بۆ چرکە ساتێکیش بێت بیر لە مافەکانی خۆی بکاتەوە واز لە دوگما بوونیپیاھەڵدانی پاڵەوانی موزەیف بھێنت و بتوانیت جارێکی تر بینای کارێکتەری خۆی وەکو بەھایەکی ئینسانی لەناو فەزای گشتیدابەرھەمبێنت و ناکرێت ھەمیشە وەکو بوونەوەرێکی بێکەرامەت و دەستەمۆ ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێبکات و پێیوابێتبۆ گوڕانکاری بنچینەی چاوەڕێ گوڕانکاری سیاسی نێودەوڵەتی بێت بۆ چاککردنی دۆخی بژێوی خۆی.

راستە قۆناغی ئێستای ئێمە پڕ لە کێشە و ریسکی یەکجار خراپ، بەڵام دەکرێت بە نوڕمی جیاواز جیاواز جارێکی ترژینگەی کەلتوری کۆمەڵگای خۆمان لە دۆگمابوون و چیرۆکە وەھمێکان ناو ھزری ئێمە پاک بکەینەوە و بتوانین لە سەربنەمای نوڕمێکی فیکری بەھێز ھەموو ئەو کەلێنە گەورانەی، کە بووەتە نەمانی بەھای ھاوبەشی کۆمەڵگای ئێمە جارێکی تربوونیادی بنێنەوە، بەمەرجێک تاکی کوردی واز لە تەقدیس و دواکەوتنی حیکایەتی دروستکراوی سیاسی و کەلتووری کلاسیکیبھێنت و تەنھا دنیابینی بۆ بەھا راستەقیننەکانی پاراستنی کەرامەتی خۆی بێت و بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی ھێمن و ئارام و بەکەرامەت ھەنگاو بنێت پاشان دەتوانێت گۆڕانکاری گشتی و بنچینەی لەناو پرۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان بکات.