سەردێڕ:

ئەوروپا بەرەو بە کۆلۆنێیەکی ئیسلامی

4/8/2020 4:03:38 PM
11243 جار خوێندراوەتەوە
زانا تۆفیق بەگ
+ -

لە دوای ڕوداوی (١١) سێپتەمبەری ٢٠٠١ دا بیرۆکەی بە ئیسلامیکردنی خۆرئاوا لەلایەن بزاوتە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانەوە ڕووی لە پاشەکشە کرد بەتایبەتی لە دوای ئەوەی ھە ندێ لە نووسەرانی دژە فێندەمێنتالیزمی عەرەبی و ھە ندێ لە نووسەرانی خۆرئاوا بەشێوەیەکی بوێرانەو  زانستیانە ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بیرۆکەیاندا، کە دەیان وت دە بێ خۆرئاوا لە (جاھیلیەتدا) ڕزگاری بێت.

بەشێوەیەکی بەرنامە  داڕێژراو کۆمەڵی گروپ و دەستە و ڕێکخراوەکانی ڕەوتی دینی لە ئەورپا دا  کاریان بۆ تەکفیرکردنی کۆمەڵگای ئەوروپی دە کرد لە ڕیگای کۆمەڵی دەق و نوسراوی دینی لە ھە موویان پەڕگیرترو توندڕەوانەتر بریتی بوو لە  مانفێستەکەی (سەید قوتب) لە ژێر ناوی (المعالم فی گریق).  دیارە ئەم پەرتوکە وەرگێڕاوەتە سەر چەندین زمان لەوانە زمانی (فەرەنسی و ئینگلیزی و ڕوسی و عبری)  کاریگەریەکی یەکجار گەورەی لەسەر کۆمەڵگای ئیسلامی لە ئەوروپا  داناوە چونکە ناوەڕۆکی ئەم پەڕوتوکە باس لەجاھیلیەتی خۆرئاوا دەکات، بەوە تاوانباریان دەکات بە دەستدرێژی کردن بۆسەر دەسەڵاتی حاکمیەتی یەزدان لەلایەن مرۆڤی سەرزەوی  بە کۆمەڵی یاسای زەمینی  دەبێت ئوممەی ئیسلامی لە  ھەر شوێنکی ئەم دنیایەدا بوونیان ھەبێت دەستبکەن بەگەڕانەوەی ئەو دەسەڵاتە بۆ یەزدان ئەمە کورتکراوەی دیدی   بزاوتە جیھادێکانە  بەرامبەر بە کۆمەڵگاو کەلتوری  ئەوروپا . لەسەر ئەم  میتودە بنچینەیە ئیسلامیە ڕادێکاڵەکان دەیانویست سود  لەو بیئە  ئازادەی خۆرئاوا  ببین بتوان لە فەراغی نەبونی سانسۆری سیاسی لە  وڵاتانی ئەوروپاد  تاروماری کەلتوری مرۆڤدۆستی و  یاسا مەدەنێکانی  کۆمەڵگای ئەوروپی لە بنەڕە تەوە ھەڵتەکێنن.

یەکێک لەو پرسیارە  گرنگ و ڕوگیرانە ی کە ڕوبەڕوی بزاوتە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانی ئەوروپا دەبێتەوە  ئەوەیە  بۆچی ئەم  جیھادە لە وڵاتانی خۆیانەوە دەستپێناکەن چونکە بەپیێ ئەو دەق و نوسراوانە بێت کە بزاوتە جیھادێکان ، کۆمەڵگای ئەوروپی پێ تەکفیر دەکەن  پێان دەڵێن کۆمەڵگای گومڕاو مورتەد و جاھیل ھەمان  ئەو تاوانانە بەسەر کۆمەڵگا ئیسلامێکاندا جێبەجێ  دەبێت چونکە  ھەمان ئەو یاسا بەرکارانەن  کە لە کۆمەڵگای ئیسلامدا جێبەجێ دەکرێ ھەمان ئەو دەقانەن کە لە دەوڵەتێکی سیکولاردا پراکتیزە دە کرێت . چونکە بەپێ لێکدانەوە تێڕوانینی بزاوتە ئیسلامێکان ھە موو حاکمێکی زەمینی بەشدارە لەو تاوانەی بەرامبەر بە یەزدانکراوە بەشێکی زۆری دەسەڵاتی یەزدان لەسەر زەمین لە ڕێگا دەقە نا ئیسلامێکانەوە  لە حاکمیەتی یەزدانیان  سەندۆتەوە  دراوە بە مرۆڤ وە لە ڕێگای کۆمەڵی میکانیزمی دژە دین جێبەجێ دەکرێت . بۆ گەڕانەوەی ئەو دەسەڵاتە  بۆ یەزدان بە ھەر شێوەیەک  بێ پێویستە موجاھیدەکان شەڕی ئەو مرۆڤ و سیستەمانە بکەن کە پاڵنەری کەم کردنەوەی حاکمیەتی یەزدان بوون . وە جارێکی تر  بۆ سەرلە نوێ داڕشتنەوەی کۆمەڵگای ئیسلامی باڵادەست بە پڕۆژەیەکی ئیسلامیانەی جیھادی ئسوڵی لە ناو ھە موو کایەکانی ژیاندا.

بەشێک لە  ھۆکاری دروستبوونی  ئەو ڕەوتە توندڕەوانەی بزاوتە ئیسلامیەکان دەگەڕیتەوە بۆ ئاسانکاری یاسای پەنابەرانی ئەوروپا وە لایەنێکی تری ئەو بۆشاییە  ڕوحیە کە لەناو کۆمەڵگای ئەوروپی دا بوونی ھەیە  ،  بزاوتە ئوسوڵێکان  شێلگیرانە  توانیان سودی لێوەربگرن ئەوەش بەھۆی کەمی زانیاری  و سادەی تاکی ئەوروپی لەسەر ستراکچەری دین وە زۆر خێرا ئاوێتە بوونی کەلتورەکانی ترلە ناو کەلتوری ئەورپی دا .

ھاوکات ھەوڵدان بۆ تێکەڵبوونی ڕەنگەکانی پێستی مرۆڤ بەبێ جیاوازی ئەتنیکی و عرقی دینی ئەمانە ھۆکارگەلێکی زۆرن لەمڕودا کە ئەوروپێکان نەزانن بەشێکیان کێن ،ھاوکات مەحف بوونەوەی ئەو شارستانێتیە گەورەی لە دوای پۆست مۆدرێنەوە   بەدەستیان ھێنا بوو. لێرەدا وەکو لەسەرەوە ئاماژەم بە ڕوڵی ڕوناکبیران و نوسەرانی بەشێکی خۆرئاوا دا یەکێک لەو نوسەرە گەورانە بریتیە لە (ڤاڵاجی) ڕۆمانوسی ئیتاڵی  بە دەنگێکی زوڵاڵ زۆر بە ڕونی و ئاشکرا دە ڵێت ئەوروپا  ھاوکاری   دوژمنەکانی ئەکات بۆ ئەوەی  نوڕم و بەھا بەرزەکانی خۆی سوک بکات بە ھێنانی ئەم لێشاوەی پەناھەندەی ئیسلامی کە کار لەسەر ڕق و تۆڵەو بۆغزاندن دە کەن دەلێت نزیک یان درەنگ ئەوروپا دە بێتە کۆلۆنێیەکی ئیسلامی دیارە ئەمە ئەو مەترسیە ڕاستەقینەیە کە بەشێکی زۆری نوسەرانی ئەوروپی درکیان پێکردوە ھەندێکیان بەئاشکرا بێ پەردە دەڵێن ئێمە بۆچی ڕێز لە کەسێک بگرین کە ھیج ڕێزێکمان  لێناگرێ یان مانای چیە بەھا بۆ کەلتوریک دابنێن کە لە کاتێکدا ئەوان دین و ترادیسوێنی کەلتور و ژیانی ئێمە بە سوک سەیر بکات.

وە ھە ندێکی تریان دەڵێن بابەتی ڕیفورم لە ناو فکرو میتۆدی ئیسلامدا وەکو وڕێنەیەکی بێ ئەعقلی وایە چونکە بابەتی فێربون پرسیار کردن و بیرکردنە تێدا کوژراوە بۆیە ھەر ھە نگاوێک بە ئاڕاستەی پێکەوە ژیان لە ناو کۆمەڵگایەکی سیکولایزمدا ئەستەمە ھەتا بتوانی مۆدیلێکی  فرە دینداری عەقلانی لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامیە ئوسوڵێکاندا بگوزەرێنی .  بەشێکی تری ئەوروپێکان  دەڵێن چۆن دەتوانی سەوداو مامەڵە لەگەڵ عەقڵێکدا بکەیت کە پێی وایە خاوەنی ڕاستیەکی ڕەھایە  دەبێت ھەرچی ھەیە لەسەر خواستی ئەوان بێت ئەگەر جیاوازتر  بیربکەیتەوە لەسەر خاکی خۆت ئامادەیە سەرت لە لاشە جیابکاتەوە . بەداخەوە ئەم شێوازە کاریگەریەکی نەرێنی زۆر خراپی لەسەر ھەموو ئاستەکانی  کۆمەڵگای ئەوروپی لە بەرامبەر ئەو خەڵکانەی تریش کە سیکولارن بەڵام  ڕۆژھەڵاتین بەجێ ھێشتوە ، دۆخێکی وای دروستکردوە کە جارێکی تر کۆمەڵگای ئەوروپای فۆڕمەلەی ژیانی پێکەوەیی بکەنەوە لەگەڵ کەلتورە جیاوازەکاندا بە تایبەتی کەلتوری ئیسلامی.

لە ئێستادا  بیرکردنەوەی تاک لە ئەوروپادا بەرەو ئاڕاستەی ڕاستڕەوی ھەنگاو دەنێت کە ئەم جۆرە ئایدیانە  لە بەرامبەر خەڵکی بیانی بەشێوەیەکی نەرێنی گوڕانکاری بەسەردا ھاتووە ئێستا بە ناوھێنانی وشەی ئیسلام وێنەیەکی  ڕەشی خراپ دێتە بەرچاو یان کە لە دۆخێکی ئاوا دا زەحمەتە بتوانیت ھیچ بەرگریەکی ئەرێنی بکەیت وە بتوانیت میتودە دێنێکان ھاوتەریب بکەیت بە  مرۆڤدوستی لە ئێستادا.