سەردێڕ:

شورشی رزگاریخوازی كوردی و پلەباڵاکان و سیستمی چینایەتی!!!؟.

1/20/2020 3:14:22 PM
5380 جار خوێندراوەتەوە
د. ئیدریس کاریتانی
+ -

شۆرشی ڕزگاریخوازی كوردستان بو ماوەی نیو سەدە تەنها بانگەشەو كارو پێشمەرگایەتی و شۆرشی كاركردن بوو، بۆ نەهێشتنی چینایەتی و سەرمایەداری و دەرەبەگایەتی و عەشیرەتگەرایەتی و بنەماڵەیی، كریكارو جوتیاری هەموو كوردستانیان بەم دروشمانە هەڵخەڵەتاند، تاگەیشتنە دەسەڵات، ئێستا ئەوەی دەرەبەگ و پلەباڵاو سەرمایەدارو بنەماڵەن تەنها ئەوانەن كە بەناو شۆڕشیان كردووە بۆ كورد، بەشێكیان ئەوەی دوو رۆژ پێشمەرگایەتی بۆ كردوین ئیستا دەبی خوی و باب و كەس و كارو عەشیرەت و بنەماڵەكەی لەهەموو خەڵك دەوڵەمەند تربن، و تەواوی دەسەڵاتی سیاسی و حكومیش هەر لەدەست ئەوان بێ، نیوەی كوردستانیان بۆ خۆیان داگیركردووە، هێشتا بۆ كوڕێى كوڕیشیان وازناهێنن، سەیرو سەمەریش حەیایی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و یەكسانی و دادگەریشیان بردووە.

هیچیشیان لەسەر ئەساسی حەق و توانای پیشەیی و لێهاتویی نەهاتونەتە سەر حوكم، هەمووی داگیركاری و بنەماڵەیی  بووە، ئێستاش بەم پلەباڵایانە كە زوربەی لە نێو دوو حزبی بنەماڵەو دەسەڵاتن، ئەوە هیچ لەگەڵ تەواوی بانگەشەكانی خۆیان راستیان نەكرد، بەڵكو دەیانەوێ سیستەمی چینایەتی لەكوردستان پەیڕەو بكەن، تاخەڵك بو خۆیان و بنەماڵەكانیان بەكار بهێنن و بیانكەن بەعەبد و كۆیلە، ئەمرۆ ئەوەی راست دەكات لەگەڵ دین و مەبدەئو میللەت و بەڵینەكانی با دژی سیستەمی چینایەتی بێت!!!.