سەردێڕ:

پەتا و دەردەکان تا کۆرۆنا

5/17/2020 10:54:41 PM
5696 جار خوێندراوەتەوە
بورهان شێخ ڕەئووف
+ -

ئەگەر چاوێکی خێرا بە مێژووی مرۆڤایەتیدا بخشێنینەوە ئەوسا دەزانین  پەتا و دەرد و تاعونەکان چیان بە مرۆڤ و شارستانیەتەکەی کردووە، ھەرچەندە لە وتارێکی وا کورتدا من لەوەیە و بێگومانیش ناتوانم بە درێژی و بە چڕی باسی ئەو بابەتە سامناکە بکەم، بەڵام بۆ ڕۆژگاری ئێستای سەردەمی کۆرۆنا کەتا ئێستا جیھانی پێوە گیرۆدە بووە و ژیانی خەڵکی و دامودەزگاکانی حوکمڕانی لە جیھاندا نیمچە ئیفلیج کردووە بیرخستەوەیەکی خراپ نیە .

دەوڵەتی ھایتی کاتێک دامەزرێنرا  ساڵی ١٧٩١ زاینی لە ئاکامی شۆڕشێک کە ئەو ئەفریقیانەی فەرەنسیەکان وەکو کۆیلە ھێنابوونیان بۆ ھایتی، ھەربۆیە ناپلیۆن لە ساڵی ١٨٠٢ز ھەوڵیدا ئەو وڵاتە کۆلۆنیەی خۆی داگیربکاتەوە و سوپایەکی نارد کە پێکھاتبوو لە  پەنجا ھەزار سەرباز، بەڵام زۆربەی ھێزەکەی گیانیانلەدەستدا بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کووشندەی تای زەرد  (حمی الصفراء) کە دوای ساڵێک ناپلیۆن ناچار بوو دەستبەرداری ئەو بڕیارەی ببێت و ھەرێمی لویزیانا بە نرخێکی ھەرزان بە ئەمریکا بفرۆشێت، ئەمە نموونەیەکی ئێجگار بچووکە کە پەتاو دەردەکان چلۆن ڕێڕەوی مێژوو دەگۆڕن.

تاعوونی جستنیان و ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی

ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی یان ( ئیمپراتۆریەتی رۆمانی ڕۆژھەڵات ) لە سەردەمی حوکمڕانی ئیمپراتۆر جستنیان کە لە نێوان ساڵانی ٥٢٧ ز تاوەکو ٥٦٥ ز ئەوپەڕی گەشە و فراوانی بەخۆیەوە بینیووە و ھەر لە سەردەمی ئەمدا یاسای ڕۆمانی نووسراوە ڕیفۆرمی کارگێڕی و دارایی کراوە، کەنیسەی ئایا سۆفیا دروستکراوە و بە شێکی زۆری خاکی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ڕۆژئاوا داگیراکرا بەمەبەستنی یەکخستنەوەی ھەردوو ئیمپراتۆریەتەکە، ھەرلەوکاتەدا ئەم تاعوونەش بڵاو بوویەوە کە دواتر بە تاعوونی جستنیان ناسرا .

لە سەرەتای ساڵی ٥٤١ سەریھەڵدا لەنزیک شاری پۆرسەعید  لە میسر و دواتر بەرەو خۆرئاوا گوازرایەوە تا ئەسکەندەریە، لە ڕۆژھەڵاتەوە تا فەلەستین، دواتر لە سەرەتای ساڵی ٥٤٢ تا قوستەنتینیەی پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکە گوزرایەوە، کە تا دووسەد ساڵ درێژەی کێشا کە تاساڵی ٧٥٠ ی خایاند .

سەرچاوە مێژووییەکان و ناسیونال جیۆگرافیک باس لەوە دەکەن کە ٣٠ – ٥٠ ملیۆن کەسی کووشتووە کە بۆئەوکات دەکاتە نیوەی دانیشتووانی سەرگۆی زەوی و ئەم دەردە شایانی وتنە ئاسیا باکووری ئەفریقیا و ناوچەی عەرەبی و ئەوروپای  گرتەوە .

ئەم دەردە ئیمپراتۆریەتەکەی زۆر لاواز کرد تاڕادەیەک نەیتوانی بەرگری لە خۆی بکات بەھۆی زۆری ژمارەی مردووانەوە و نەپەرژانە سەر ڕاھێنان و خۆڕێکخستن، جگە لەوەش ژێرخانی ئابووری وڵات داڕما و ھەر لە ئاکامی ئەم پەتایەدا بەشی زۆری خاکی ئیمپراتۆرییەتەکەیان لەدەستدا ھەر لە باکووری ئیتالیا و تا باکووری ئەفریقیا و تەنانەت لەدەستدانی کەناری ئیسپانیاش ساڵی ٧١٧ بۆ عەرەبەکان و وڵاتی شام و ئاسیای بچووکیش .

تاعوونی ڕەش لە ئەوروپا

ئەم تاعوونەش کە لە ڕێگەی ڕۆژھەڵات و ئەوەی پێی دەوترێت ڕێگای ئاوریشم  پێدەچێت ھەر لە چینەوە وەکو ئێستای کۆرۆنا لە نێوان ساڵەکانی  ١٣٤٧ تاوەکو ١٣٥١  سەریھەڵداوە و ئەوکات ژمارەی دانیشتووانی جیھان کەمتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەس بووە، بە تەنھا لە ئەوروپا ٧٥ ملیۆن کەسی کوشت .

تا ئەوکات ئەوروپا زۆ چڕ بوو ژمارەی دانیشتووانەکەی ھیچ کەموکورتیەکی نەبوو لە ھێزی کاردا، بەڵام بەمە کێشەی گەورەی بۆ دروستبوو کە دواتر بووەھۆی سەرھەڵدانی زۆر شۆڕش لەلایەن جوتیاران و چینوتوێژەکانی ترەوە بەمەبەستی بە دەستھێنانی مافی زیاتر .

ئەنفلۆنزای ئیسپانی

ئەویش یەکێکی ترە لەو پەتا پیسانەکە لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمە وە سەریھەڵدا و ٥٠٠ ملیۆن کەس تووشبوون کە لە ٥٠ تا ١٠٠ ملیۆن کەسی کوشت .

کۆرۆناچی دەگۆڕێت ؟

کۆرۆنا ئەو ڤایرۆسەی کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ لە چین سەریھەڵدا و تا ئێستا زیاتر لە ٤ ملیۆن کەس تووشبوون و زیاتر لە ٣٠٠ ھەزاریشی کوشتووە، تا ئێستا ھیچ  ڤاکسینێکیش نەدۆزراوەتەوە بۆ چارەسەرکردن و لە ناوبردنی ڤایرۆسەکە، بۆیە پێدەچێت کاریگەری زۆری ھەبێت بۆ ئایندەی مرۆڤایەتی کە لەوەیە ئیتر بەریەکەوتن ببێتە شتە یاساغ و حەرامەکان و بپرسین ئایا ئایندەی ریستورانت و کافیا و فڕۆکە و گەشتەکان چۆن دەبێت؟

کۆرۆنا فێری کردین لە دووری یەکترەوە کاربکەین،  ڕۆڵی نیشتمانپارێزی گۆڕی لە سەربازەوە بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و سیستمی تاکجەمسەری جیھانی گۆڕی بۆ فرەجەمسەر , شێوازی خواپەرستی و تقوسە ئاینیەکانی گۆڕی، ڕۆڵی ئەنتەرنێت و فراوانبوونی بەکارھێنانی پێویستیبوونی،  پێدانی چارەسەر و خزمەتگوزاری تەندروستی لە دوورەوە بەنەخۆش بێئەوەی بچنە کلینکە تەندروستیەکان، باوەڕی مرۆڤەکان زیاتر بووە بە زانست و زانیاری نووچداری،  کزبوونی باوەڕ بە دابونەریتی کۆن و دواکەوتوو، زیاتر بڵاوبوونەوەی دەنگدانی ئەلکترۆنی، با چاوەڕوانی شتی تریش بین .