سەردێڕ:

پینە و کەمپین

5/11/2019 12:14:26 AM
3627 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

پێش چەند ساڵێک مۆدیلی کەمپین و بایکۆت بوو، نەتدەتوانی بەکەس بڵێی پێت لار داناوە یەکسەر دەیگوت بایکۆت دەکەم،  یاخود ھەندێ کەس  یان حیزب، شەو خەوی نا خۆشی دەبینی  بەیانی  لەخەوھەڵدەساین لەجادە و شوێنەگشتییەکان  خێمە ھەڵدرابوو کەپرسیار دەکرا ئەوە پرسەی کێیە دەیانگوت پرسە نیە کەس نەمردووە ئەوە پرسی کەمپینە  یاخود مامۆستایەکی ئاینی سیاسی، خەونی دەبینی ڕۆژی ھەینی فتوای دەدا کەمپین واجبە.

لێرەدا من دژی ھیچ ناڕەزایی وکەمپینێک نیم، بۆ بەرژەوەندی گشتی وچاکەی گشتی ودژی ناعەدالەتی بێت ولەسەر ویستی گەل بێت بۆ دروستکردنی ڕای گشتی، کە حکومەت لە خەلەلەکان ئاگادارکاتەوە، بەڵام ناڕەزایەتی وکەمپینێک نەبێت حیزبەکان بیکەنە پلیکانە بۆ سەرکەوتنی خۆیان بۆ پلەو پۆست،  ئەوەی  بەوردی سەیری کەمپینەکانی ڕابردوو بکات زۆربەیان حیزبەکان  بەکاریان ھێنابوو بۆ ململانێی حیزبی ، دەمەوێ لێرەدا ئەمە بێژم، ئەوە ماوەی چەند مانگێکە ڕێگاوبانەکان  بوون بەدیواری مەرگ بەتایبەتی، کەلە دوکان دەردەچی بەرەو دەروازەی ڕاپەڕین دەڕۆی ، کەچەندان قوربانی لێکەوتەوە جگە لەوە لەزۆرجێگای دیکە ڕێگاوبان کارەسات بەرھەمھێنەرە ، کەچی نەمان دی ونەمان بیست کەمپین چیەکان کەمپینێک بکەن بۆپینەی جادەکان،  ئەمە بۆچی؟

ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە کە کەمپینەکان کەمترینیان خۆڕسک بوون و زۆربەیان کارتی حیزبەکان بوون، ئێستاش لەبری بیرکردنەوە لەژیانی خەڵک سەرگەرمی  شەڕی پۆستن، لەدوای کۆبونەوەی پەرلەمان بۆدەنگدان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم  ھەندێ فراکسیۆن ، لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیدا دەیانوت ئێمە دەنگمان نەداوە یاخود پەرلەمانتار ھەبوو حیزبەکەی دەنگی دابوو کەچی دەیوت من دەنگم نەداوە بەسەرۆکی نەخوێنەوار، داماوینە پێتان وایە چیتر میللەت بەم  گەوجاندنەی ئێوە فریو دەخوا ت و بڕواتان پێدەکات نانانا چیتر وشیارە میللەت وئیتر بەکەمپینیش ناتوانن پینەی ھەڵەکانتان بکەن، کەواتە وەرن کەمپین بۆ پینەی جادە و بانی ئەو دەڤەرو شارانە بکەن، کەڕێگاو بانەکان بوون بەدیواری مەرگ، دەروازەی ڕاپەڕین  بەنمونە.