سەردێڕ:

سەردانەکەی پاپا، سیاسەت و ئاین

3/5/2021 9:39:31 AM
4206 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

سەردانی پاپای ڤاتیکان لەم ھەلومەرجە ناجێگیرەی عێراقدا، ئاماژەی زۆر لەخۆ دەگرێ بۆ ناوچەیەک پڕیەتی لە خوێنڕشتن و پێکدادان و نادادپەروەری، ئەو ناوچەیەش عێراقە. ھەرچەندە سەردانەکەی لە بەرگێکی ئاینیدایە، لەبەر ئەوەی بۆ خاکی ئیبراھیم دێت، کە قبوڵکراوی ھەرسێ ئایینەکەیە.  پاپا کە مەرجەعی مەسیحی جیھانە ، بووەتە ھێمای ئاشتی بۆ جیھان ، بۆیە کاریگەری خۆی ھەیە لەسەر سیاسەت و پێکەوە ژیانی ئایینەکان و دەیەوێ تێگەیشتنی ھاوبەش لە نێوان ئاینەکاندا ھەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە لە مانگی ٢ دووی ساڵی ٢٠١٩ لە یٔەبوزەبی یٔیمارات، لەتەک یٔیمامی یٔەزھەر یٔەحمەد یٔەلتەیب وەک نوێنەری سوننە بەڵگەنامایەکی لێکتێگەشتنیان واژۆ کرد بۆ یٔاشتی و برایەتی یٔایینەکان، لەم سەردانەیدا بۆ عێراق لەتەک یٔەوەی سەردانێکی مێژووییە بۆ پاپاو بۆ عێراق، لە ناوەڕۆکیدا چەند پەیام و یٔامانجی سیاسی لەخۆ گرتووە. یەکێک لەو یٔامانجانە سەردانی نەجەف بۆ واژۆ کردنی لێکگەشتنی مەسیحی و شیعەکان.  یٔەمەش لەلایەک سوننەی عێراق نیگەران دەکات، چونکە گرنگیان پێنەدراوە لەم سەردانەدا. لەلایەکی دیکەوە قوتابخانەی قوم نیگەران دەکات، کە یٔەم ھەنگاوە پێگەی نەجەف لەبەرامبەر قوم بەھێز دەکات.

  یٔەم سەردانەی پاپا ھەر لایەک ھەوڵدەدا بۆ بەرژەوەندی خۆی وەبەرھێنانی تێدابکات. لەنێوان ھەرسێ پێکھاتە سەرەکییەکەی عێراق ( کورد ، شیعە ، سوننە) خاڵی بەھێز لای ھەرێمی کوردستانە. چونکە پاپا دێتە عێراق و سەردانی مەسیحییەکان دەکات و دەبینێ ژمارەی مەسیحییەکان لە عێراقدا لە مەترسییەکی ترسناکدایە. ژمارەی مەسیحییەکان، کە ژمارەیان لە ملیۆن و نیوەوە  تا ساڵی ٢٠٠٣ گەشتووەتە نیو ملیۆن کەمتر بەتایبەتی دوای داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعش، زۆربەی شوێنە پیرۆزەکانیان تێکدراو دەربەدەرکران. سەرەنجام ھەموو یٔەو مەسیحیانە لە ھەرێمی کوردستان گیرسانەوەو کۆکرانەوە و بەحورمەتەوە داڵدە دران.

لەھەمان کاتدا لەھەرێمی کوردستان مەسیحییەکان ویٔایینەکانی دیکە یٔازادی تەواوی سیاسی ویٔاینی وکەلتورییان ھەیە ، بۆیە دەکرێ ھەرێمی کوردستان یٔەو وێنەی پێکەوە ژیانی یٔایینەکان لە کوردستان و پاراستنی مەسیحییەکان لە وێنای پاپادا جێگیر بکات. دڵنیام بەڕێز نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان  بەو زمانە بەرزەی خۆی لە پرۆسەی دواندندا دەتوانێ پەیامی مەزڵومییەتی کورد بگەیەنێتە پاپا و واقیعی پێکەوە ژیانی یٔایینەکان بە یٔامادەبوونی نوێنەری ھەموو یٔایینەکان نیشانی پاپا بدات.

ھەرچەندە یٔامانجی سەردانەکەی زۆر ڕوون نییە، دەرەنجامەکەی چییە، گرنگ یٔەوەیە وەک  ھەرێمی کوردستان  وەک ھەرێم قسە بکەین، نەک ھەریەک لەلایەک بۆ خۆی بڵێ، چونکە ھەلومەرجی دوای سایکس بیکۆ وەک تۆفانەکەی نوح وابوو، یٔەوەی نەچووە کەشتییەکەی سایکس بیکۆ وە خنکا، بەڵام کورد لەیٔەنجامی پەلەقاژەی خۆی وتەسلیم نەبون بەشەپۆلەکانی سایکس بیکۆ ھەرچۆن بوو ،ڕاستە نەچووە کەشتیەکەی سایکس بیکۆ، بەڵام وە ک (عوجی کوڕی حەنەق)، کە تەنھا مەخلوق بووە لە کەشتییەکەی نوحدا نەبێت و نەخنکێت و ڕزگار ی ببێت. کوردیش ھەرچەندە دەوڵەتی  بۆ دروست نەکرا ، بەڵام نەشخنکا و درێژەی بەمانەوەی خۆی دا. یٔێستاش لەم تۆفانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا،  لەھاتنی پاپادا  گرنگە پەیامی خۆی جێگیربکات لەزھنی پاپادا، ھیوادارم یٔەم دۆخە ترازاوەی ماڵی کورد، کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیامی ھەرێمی کوردستان نەبێت بۆ ھاتنی پاپا.  کەواتە بۆبەرژەوەندی باڵای کوردستان ویٔایندەی کوردستان   تەنھا پەیامی یٔازاری کوردبوون بگەیەنینە پاپا وھیچی دیکە بۆیٔەوەی لەکەشتی نوێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەجێنەمێنێین .