ئینقیلابێکی گەورە لەجیهانی تۆپی پێ بەڕێوەیە!!

PM:03:27:16/10/2021
44940 جار خوێندراوەتەوە
هیوا سەعدی
+ -

بەڕێوەبەرانی فیفا بەنیازن گۆڕانکاری گەورە گەورە لەجیهانی تۆپی پێ ئەنجام بدەن.....

تۆپی پێ بەرەو کوێ؟؟؟؟؟!! لەچەند مانگی داهاتوو گۆڕانکاری لەخۆشەویست ترین وەرزشدا ڕودەدات، پێ دەچێت کاتی ئەم ئینقیلابە هاتبێ، بەڵام سەرگرتن وسەرکەوتنی ئەم ئینقیلابە لەسەرەتاوە لای هەندێ ووڵات قبوڵ نەکراوە.

هەمیشە گۆڕانکاری نەیاری زۆر دەبێت تاکەم کەم خۆی جێگیر دەکات وەک var... فیفا ئەیەوێت وەکو ڕابەر(مەرجەع) ی تۆپی پێی سەردەمی نوێ دەربکەوێ وەتازەترین بڕیاری ئەوەیە کەجامی جیهانی هەر2ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت

بەرنامەی فیفا ئەوەیە کەمانگی10 ئۆکتۆبەر بەتەواوی لەخزمەتی هەڵبژاردەی وڵاتان دابێت...fifa day وەباقی مانگەکان بدرێت بەیانەکان.

ئێستا ئارسن ڤێنگەر کەپێشتر ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ بوو بەڕێوەبەری فراوانبون وگەشەسەندنی تۆپی پێیە لەفیفا.

ئاشکرایە لەم جۆرە بڕیارانەدا کاردانەوەی جیاواز بەدوای خۆیدا دەهێنێت،لایەنگران و نەیارانی هەڵوێستی خۆیان پیشاندا.

eca ئەنجومەنی یانەکانی ئەوروپا زۆربەتوندی هەڵوێستی خۆی نیشاندا وڕایگەیاند پێشنیارەکانی فیفا کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی وێرانکەری لەسەر تۆپی پێی هەڵبژاردەکان ولەئاستی نێودەوڵەتیش دەبێت.

بەهەرحاڵ ئەم ئینقیلابەی فیفا پاڵپشتی کەری زۆرە لەوانە ڕۆناڵدۆو ماسکیرانۆ .......گواردیۆلاش پشتی ئەم بڕیارەی گرتووەو ئەڵێت من زۆر حەزم لەسەیریی یاری جامی جیهانییەو حەزئەکەم هەموو 2 ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتینش پشتگیری خۆی بۆدووپات کردەوە.

یەکێتی تۆپی پێی مەکسیک ومەغریبیش پشتگیری خۆیان پیشاندا بەجامی جیهانی 2 ساڵ جارێک وبەئامادەبونی48 هەڵبژاردە.

سەروکی تۆپی پێی مەغریب ئەڵێت لەدروست بونی جامی جیهانییەوە تائێستا8 وڵات توانیویانە بیبەن وپێویستە ئەم پاڵەوانێتیێە گشتگیرتر بکرێت.

وەگۆڕانکارییەکی کە کەبڕیارە ساڵی 2024 ئەنجام بدرێت ئەویش خولی یانەپاڵەوانەکانە وبەئامادەبونی 36یانەدەست پێ دەکات.....هەریانەیەک 4 یاری زیاتر ئەنجام ئەدات بەبەراووردبەخولی یانەپاڵەوانەکانی ئێستا، هەریانەیەک لەکۆمەڵەکەیدا 2 جار بەریانەی کۆمەڵەکەی ناکەوێت ولەگەڵ 10 تیپی جیاوزدا ڕوبەڕو دەبێتەوە.

گۆڕانکارییەکی کە پەیوەستە بە var ویاسای داوەری وئارسن ڤێنگەر ئەڵێ تەکنەلۆجیایەکی نوێمان بەردەستە بەڵام نهێنییەکەو لای خۆم پارێزراوە.

یەکێک لەوێنەکان دامناوە گۆڵی دووەمی فەرەنسایە لەئیسپانیا کەمباپێ لە ئاوت سایدە بەڵام بەvar یشەوە نەگیرا.

تۆی خوێنەر پێت وایە ئەم گڕانکارییانە بۆپێش خستنی تۆپی پێیە یان دەوڵەمەندکردنی فیفاو کۆمەڵێ کەسی باڵادەست