بەرشەلۆنە بەرەو میلان و ئارسناڵی بوون

PM:06:53:17/09/2021
3952 جار خوێندراوەتەوە
بەرهەم جەلال
+ -

بەرشەلۆنە بەرەو میلان و ئارسناڵی بوون
تا دێت کێشەکانی یانەی بەرشەلۆنە زۆرتر و زیاتر دەبێت بەم دوایانەش کێشەی ڕاهێنەری بۆ هاتە پێشەوە .
یانەی بەرشەلۆنە زۆر زوو فریای خۆی نەکەوێت میلان و ئارسناڵێک بوون قەرزارە چونکە یەکڕاست لە جێ پێی ئەوان دەڕوات .
کێشەکانی بەرشەلۆنە چین ؟
لە ئێستادا بەڕێژەیەکی ڕەها کێشەی بەرشەلۆنە ئیدارییە تا ئەوەی هونەری بێت سەخترین کێشەش ئەو زیانە مادییە کە لێی کەوتوە بۆیە پێویستە زۆر زوو چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە تا نە پوکاوەتەوە .
لە نوێترین کاردانەوەدا لاپۆرتا سێ یاری چەنسی داوە بە کیومان تا ئەوەی دۆخە چاک بکاتەوە بە پێچەوانەوە پێویستە پیاوە هۆڵندێکە ڕیزی یانەی بلاوگرانە جێ بهێڵێت .
جێهێشتنی کیومان لەم کاتەدا زیانی زیاترە تا سوود وێڕای تێبینیەکی زۆر لەسەر ئاست و شێوازی یاریکردنی کیومان لەگەڵ بەرشەلۆنەدا بەڵام هەر ڕاهێنەرێک لە ئێستادا ڕوو بکاتە یانەی بەرشەلۆنە ئەوە شەش مانگ زیاتری دەوێت تا ئەوەی لە کێشەکان بگات ٫ کێشەکانی بەرشەلۆنە ڕونن لە ئێستادا ئەوانیش بریتین لە ( لایەنی مادی ، نەبونی ستاری گەورە ، نەبوونی شێواز و فەلسەفەی یاریکردن ، فشاری هاندەر و میدیا ) ... هتد !
چارەسەر چییە .... ؟
بەو پێیەی لە ئێستادا بەرشەلۆنە گرفتێکی قۆڵی دارایی هەیە گونجاوترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ لاماسیا بەوەی زنجیرەیەک یاریزانی نوێ سەربخات و ڕاهێنەرێک بهێنێت هەڵگری کرۆمۆسۆمی یاری گشتگیر بێت چەنس و مۆڵەتی تەواوی پێ بدرێت دەستی کراوە بکرێت لە هەمووی گرنگتر بۆ ماوەی دوو وەرز داوای هیچ جۆرە نازناوێکی لێ نەکرێت .
بەرشەلۆنە زۆر زوو ئەم گرفت و ئارایشتانە چارەسەر نەکات دەکەوێتە ئەو گێژاوەی میلان و ئارسناڵ کە نزیکەی دە وەرزی نەیانتوانیوە بگەنە کەناری ئارامی .
ـــ بەرهەم جەلال