ئاماری كۆتایی ئەنجامەكانی یانە كوردییەكانی خولی نایابی عێراق
PM:05:39:24/07/2023
1608 جار خوێندراوەتەوە
زاگرۆس نانەکەلى
+
-
ئاماری كۆتایی ئەنجامەكانی یانە كوردییەكانی خولی نایابی عێراق
هەر چوار تیپی تۆپی پێی یانەكانی هەولێر و نەورۆز و دهۆك و زاخۆ بەشداری
بووی خولی تۆپی نایابی عێراق بۆ وەرزی (2022-2023) ئامارەكانیان لە كۆتایی خولەكە
بەمشێوەیە بوو یانەی هەولێر لە 38 یاری توانی ریزبەندی 6 بێت لە خولەكە وتوانی 16
سەركەوتن و 10 یەكسان و 12 شكست و 44 گۆڵی كردووە و39 گۆڵی لێ تۆماركراوە وتوانی
58 خاڵ كۆبكاتەوە.
یانەی نەورۆز لە ریزبەندی 11یەم و توانی
14سەركەوتن و 9یەكسان بوون و 15 شكست و 45 گۆڵی تۆماركردووە و 43 گۆڵی لێ
تۆماركراوە و 51 خاڵ بكاتەوە. یانەی دهۆك لە
ریزبەندی 12 مایەوە وتوانی 11 سەركەوتن و 17 یەكسان بوون و 10 شكست تۆماربكات و 34
گۆڵی تۆماركردووە و 39 گۆڵی لێ تۆماركراوە و توانی 50 خاڵ كۆبكاتەوە.
یانەی زاخۆ لە ریزبەندی 15یە و توانی
9سەركەوتن و 15 یەكسان بوون و14 شكست تۆماربكات و 39 گۆڵی تۆماركردووە و 43 گۆڵی
لێ تۆمار كراوە و42 خاڵی كۆكردۆتەوە.
تێكڕای ئامارەكانی هەر چوار یانەیە
كوردییەكە لە خولی تۆپی پێی نایابی عێراق بەمشێویە 152 یارییان كردووە،50 سەركەوتنیان بەدەست هێناوە،51 یەكسان
بووون و 51 جاریش تووشی شكست بوونە.
هەروەها توانیویانە 162 گۆڵ تۆماربكەن و
هەروەها 163 گۆڵیان لێ تۆماركراوە.
یانەی نەورۆز زۆرترین گۆڵی تۆماركردووە كە
45 گۆڵە ودواتر هەولێر 44 وئینجا زاخۆ 39 گۆڵ و دواتریش دهۆك 34 گۆڵ.
هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك كەمترین گۆڵیان
لێ تۆماركراوە كە 39 گۆڵە ودواتر یانەی زاخۆ 42 گۆڵی لێ تۆماركراوە و زۆرترین
گۆڵیش یانەی نەورۆز لێی تۆماركراوە كە 43 گۆڵە.