دوو وشە و دەستەواژەی هەڵەی باوی وەرزشی

PM:10:30:18/08/2021
45008 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد هێرۆیی
+ -

یەکەم: یاریزان/ وشەی یاریزان وشەیەکە، کە زۆر بە هەڵە بەکاردەهێنێرێت لە زمانی کوردیدا، لەبەر ئەوەی ئەم وشەیە بۆ هەموو کەسێک بەکاردەهێنرێت، کە یاری تۆپی پێ بکات، لە کاتێکدا مەرج نیە ئەوەی یاریکرد، یاریزان بێت، بەڵکو پێویستە وشەی یاریزان تەنها بۆ ئەوانە بەکاربهێنرێت، کە یاریزانی باشن، لە بەرامبەردا پێویستە بە گشتی وشەی یاریکەر بەکاربهێنرێت، چونکە هەمانە یاریزانی باشە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی باشی هەیە، بەڵام لەوانەیە لایەنێکی جەستەیی وەک پێویست نەبێت و نەتوانێت یاری بەهێز ئەنجام بدات، بۆیە ناکرێ بەو کەسە بڵێین یاریزان نیە، بەڵکو پێویستە بڵێین یاریکەرێکی باش نیە، یان دەکرێ پێچەوانەکەی ڕاست بێت، بۆ نمونە لەوانەیە یاریکەرێکی خراپ نەبێ، بەڵام زۆر یاریزان نەبێت.

بۆیە پێویستە بە گشتی وشەی یاریکەر بەکاربهێنرێت، وشەی یاریزانیش کە بەکاریش دەهێنرێت، تەنها بۆئەوانەی لێزانن لە یاریکردن بەکاربهێنرێت، چونکە هەمانە لە ئاستی نایاب یاریدەکات بەڵام زۆر یاریزان نیە، بەڵام یاریکەرێکی باشە، هەشمانە یاریزانە، بە لێزانی یاریدەکات بەڵام بە هۆکارێک بە کەڵکی یاری ئاستی بەرز نایەت، بۆیە ئەو کەسە یاریکەرێکی باش نیە، لە سەر گۆڕەپان.

دووەم: شیکەرەوەی وەرزشی/ ئەم دەستەواژەیەش زۆر هەڵەیە، چونکە زۆربەی شیکەرەوەکان، کە ناونراون شیکەرەوەی وەرزشی، تەنها شیکاری بۆ تۆپی پێ دەکەن، بۆیە گونجاوترە بڵێن شیکەرەوەی تۆپی پێ، یان هەر یارییەکی تر، پێویستە بوارەکە جیابکرێتەوە، تەنها بەوانە بڵێین شیکەرەوەی وەرزشی، کە بەگشتی شارەزاییان لە بواری وەرزشدا هەیە.