چەپڵەى هاندەرانى لیڤەرپوڵ بۆ ڕۆناڵدۆ

AM:11:23:20/04/2022

4428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کلاسیکۆى نێوان لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد لە پریمەر لیگدا، هاندەرانى لیڤەرپوڵ کارێکى ناوەزەیان بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى مان یونایتد ئەنجامدا، هەرچەندە ڕۆناڵدۆ خۆى ئامادەى یارییەکە نەبوو.

هاندەرەکانى ڕیدز لە خولەکى حەوتى یارییەکەدا چەپڵەیان بۆ ڕۆناڵدۆ لێدا وەک پاڵپشتییەک بۆ هێرشبەرە پورتوگالیەکە، دواى لەدەستدانى کوڕێکى لە سکى جۆرجینیاى خۆشەویستیدا بە چەند مانگێک پێش لەدایکبوونى.