بەرشەلۆنە بۆچی گرێبەستی میسی نوێنەکردەوە...کێ لەپشت ئەو کارەوەیە؟

PM:02:13:09/08/2021

12684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بۆچی گرێبەستی میسی نوێنەکردەوە...کێ لەپشت ئەو کارەوەیە؟


فێران رێڤێرتەری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بەرشەلۆنە بە هۆکاری سەرەکی نوێنەکردنەوەی گرێبەستی مێسی دادەنرێت و دوترێت "ئەو پیاوە هاوڕێیەکی نزیکی فلۆرێنتیۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدە و هەر لەسەر راسپاردەی ئەو کاری کردووە بۆ راگرتنی پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی و سەرکەوتووش بوو.

وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، خوان لاپۆرتا ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بوو بۆ تا پڕۆژەی سندوقی وەبەرهێنانی ئەمریکی CVC قبوڵ بکات و گرێبەستی مێسی بەو پارەیە نوێبکاتەوە، لەڕێگای ئەو بڕە داهاتەی لەو پڕۆژەیەوە وەریدەگرت، بەڵام کاتێک پێرێز بەمەی زانی بەپەلە پەیوەندی بە فیرانەوە کردوە و رێنمایی کردوە تا ئەو کارە ڕابگرێت ، هاورێیەکەی پێرێزیش بەقسەی کردوە و لاپۆرتای رازی کردە بۆ ئەوەی ئەو بیرۆکەیە رەتبکاتەوە .

خافێر تیباسی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا، بەڕوونی رایگەیاندووە کە لاپۆرتا لە ماوەی تەنیا 24 کاژێردا دوو بڕیاری داوە، بەڵێ و نەخێر، ئەو وتی "من لە ماڵی لاپۆرتا بووم، پڕۆژەی CVCـیم بە جوانی بۆ روونکردەوە، سەرەتا رازی بوو، بەڵام دوای تەنیا 24 کاژێر پاشگەز بووەوە و رەتیکردوە، نازانم چی روویدا، بەڵام کاتێک پێرێز بەمەی زانی هەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەرداهات.


هەندێک لە ماڵپەڕەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوەدەکەن دوای ئەوەی پێرێز توانی والە لاپۆرتا بکات پڕۆژەی CVC رەتبکاتەوە، کە ئەوە هۆکاری رۆیشتنی مێسی بوو هەروەها ئەگەر ئەوە ببێتە هۆی ئەوەی کە کیلیان مباپی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات، کەواتە پێرێز گۆڵێکی مێژوویی لە لاپۆرتا تۆمارکردوە"

Ferran Reverter, new CEO of FC Barcelona