فەنەرباخچە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ بەدەستهێنا

AM:09:00:27/08/2026

36 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی چامپیۆنز لیگ فەنەرباخچە یاریی دووەمی لە لیۆن بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان بەدەستهێنا.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنی چامپیۆنز لیگدا، هەردوو یانەی فەنارباخچەی تورکی و لیۆنی فەرەنسی لە یاریگای پارک ئۆڵۆمپیک
لیۆن ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە
تایمی یەکەم بە زریانێکی هێرشبەری فەنارباخچە دەستی پێکرد، تاوەکو لە خولەکی 24دا ڤیداد موریکی گۆڵی پێشەنگی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی 28دا ئارچی براون گۆڵی دووەمی بۆ فەنارباخچە مۆر کرد و تایمی یەکەم بە پێشکەوتنی فەنارباخچە بە دوو گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یانەی لیۆن هەوڵی گەڕانەوەی دا و لە خولەکی 61دا مالیک فۆفانا توانی گۆڵێک تۆمار بکات و جیاوازییەکە کەم بکاتەوە.
پاشان لیۆن هەوڵی دا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام بەرگری فەنارباخچە پارێزگاری لە پێشەنگییەکەی کرد تا فیکەی کۆتایی.
سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی فەنارباخچە کۆتایی هات، بەمەش بە کۆی ئەنجامی هەردوو یاری فەنارباخچە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ گەیشتە چامپیۆنز لیگی ئەمساڵ و چاوی لە رکابەرییەکی توندە.