AM:12:53:27/08/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کاراباو تۆتنهام گۆڵبارانی چارلتۆنی کرد و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکی قۆناغی دووەمی جامی کاراباودا، هەردوو یانەی تۆتنهام و چارلتۆن ئەتلەتیک بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.
تایمی یەکەم بە زریانێکی هێرشبەری تۆتنهام دەستیپێکرد، تاوەکو لە خولەکی 41دا میکی مۆر گۆڵی پێشەنگی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی 45دا دومینیک سۆلانکێ گۆڵی دووەمی بۆ تۆتنهام مۆر کرد و تایمگ یەکەم بە پێشکەوتنی تۆتنهام بە دوو گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، تۆتنهام بەردەوامبوو لەسەر جڵەوگیریکردنی یارییەکە و لە خولەکی 67دا دانسۆ توانی گۆڵی سێیەم بەدەستبهێنێت.
پاشان لە خولەکی 82دا ساڤینیۆ گۆڵی چوارەمی بۆ تۆتنهام زیاد کرد، و دواتر لە خولەکی 85دا بن داڤیز گۆڵی پێنجەمی مۆر کرد.
دواتر لە خولەکی 87دا لوید جۆنز توانی گۆڵێک بۆ چارلتۆن ئەتلەتیک تۆمار بکات و جیاوازییەکە کەمبکاتەوە بەڵام برینەکانی ئەو تیپەی سارێن نەکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی تۆتنهام کۆتایی هات، بەمەش تۆتنهام سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو و بە ورەیەکی بەرزەوە ڕوو لە یارییەکانی داهاتوو دەکات.